|
ته‌نها چینی کرێکار ئه‌ڵته‌رناتیڤی ئینسانی پێ یه! بژی یه‌کی ئایار ڕۆژی هاوپشتی وهاوخه‌باتیی چینی کرێکار له‌یه‌کی ئایاردا مرۆڤایه‌تی ڕۆژی جیهانی کرێکار له خۆی ده‌گرێ. یه‌کی ئایار لێکهه‌ڵپێکان و هاوپشتی گشت کرێکارانی جیهان به‌رجه‌سته ده‌کات،وته‌عبیر له تێکۆشانی جه‌ماوه‌ری کرێکاران له هه‌موو شوێنێکدا له دژی ڕژێمی سه‌رمایه‌داری، ڕژیمی کۆیلایه‌تی کاری کرێگرته‌و ، و داسه‌پاندنی هه‌ژاری و برسیکردن و بێبه‌شکردن، و چه‌وسانه‌وه‌و پێشێل کردنی مافه‌کانی مرۆڤ، و ڕژێمی سه‌رکوت و زوڵم وزۆرداری وهه‌ڵگیرساندنی جه‌نگه‌کان.ده‌کات. له‌سه‌ر ئاستی جیهان سه‌داو مه‌چه‌کی به‌هێز و مشته‌کۆڵه‌ی چینی کرێکار به‌رزدهبێته‌وه له‌سه‌رنجامی داڕوخانی پرۆژه سیاسی و ئابوریه‌کانی چینی بۆرژوازیدا. له‌لایه‌که‌وه بۆرژوازی فه‌شه‌لی هێناوه له پێشکه‌ش کردنی مۆدیلێکی سیاسی که بتوانێت خۆی پێوه هه‌ڵبکێشێ و مرۆڤایه‌تی له کاره‌ساتیکه‌وه کێش ده‌کات بۆ کاره‌ساتێکی تر. له ڕووی ئابوریشه‌وه تا ئێستا جیهان به‌ده‌ستی سه‌رنجامی داڕوخانه ئابوریه مه‌زنه‌کانی سه‌ره‌تای ساڵی ڕابردوه‌وه ده‌ناڵێنن و که کۆتایی هێنا به درۆی سه‌رکه‌وتنی هه‌تا هه‌تایی سه‌رمایه‌ی بازاڕی ئازاد که گشت ڕژێمی سه‌رمایه‌داری خسته ناو گێژاوه‌وه وسه‌رلێشیواویه‌وه. له سه‌ر ئاستی کۆمه‌ڵآێيتیش، ئه‌وه‌ی که هه‌میشه درۆی ده‌وترا که گوایه سه‌رمایه‌داری ئه‌توانی زۆرترین هه‌ل بۆ گه‌شه‌ی ژیانی به‌شریه‌ت بڕه‌خسێنێ ڕووبه‌ڕووی پوکانه‌وه بوو. دابه‌ش کردنی ئه‌ثنیکی و قه‌ومی و دینی و تایه‌فه گه‌ری و جینده‌ری جه‌ماوه‌ر جێگای هاوڵاتی بوونی گرته‌وه، ئیهانه کردنی ژنان و داسه‌پاندنی دین به‌سه‌ریاندا جێگای سیکیولازم و ته‌مه‌دون و یه‌کسانی گرته‌وه، "که‌ڵچه‌ری ناوچه‌یی" شوینی به‌ها جیهانداگره ئینسانیه‌کانی گرته‌وه، داڕوخانی باردۆخی ژیانی ملیاره‌ها منداڵ و جه‌وان که‌وتنه ناو بێشه‌ی هه‌تیو بوون و کاری زۆره‌ملی و له‌سفرۆشی و بازرگانی سێکسیه‌وه و له‌سه‌ر ئاستی ده‌وڵه‌ته‌کاندا، سه‌رمایه‌داران مشتێک له پیاوانی دینی گه‌نده‌ڵ و دام ده‌زگا دینیه‌کانیان به سه‌ر جه‌ماوه‌ری موته‌مه‌دیندا داسه‌پاند تا دواکه‌وتوویی و خرافات و پڕوپوچی فکری و ڕوحی وشتی تری له‌وبابه‌ته به‌سه‌ریاندا ببه‌خشێننه‌وه. به‌ڵام له هیچ کوێیه‌کی جیهاندا وه‌ک عێراق فه‌شه‌لی ئه‌ڵته‌رناتیڤه درنده‌کانی بۆرژوازی به‌رجه‌سته‌نه‌بوه‌ته‌وه، سه‌ره‌رای کاولکردنی کۆمه‌ڵگه به جه‌نگ و تیرۆری ئه‌مه‌ریکی و ئیسلامی- قه‌ومیه‌کان هه‌تا ئێستا ملیۆنان کرێکار له نێوان کارسا‌تێکه‌وه بۆ کارساتیکی تر به‌ندۆڵه‌ده‌که‌ن. هێشتا نه‌بوونی ئاسایش و دڵنه‌وایی و ژیانێکی جێگیر ئاروه‌زوه‌کانی ملونان مرۆڤ پێک ده‌هێنن که له سای هه‌ژاری و نه‌بوونی و ده‌ربه‌ده‌ری و کۆچپێکردنی زۆره‌ملی دا ژیان ده‌به‌نه‌سه‌ر. له کاتێکدا بێ‌کاری گه‌یشتووه‌ته ئه‌وپه‌ڕی ئاسته‌کانی خۆی ده‌ست ده‌برێت بۆ بڕینی ئه‌و یارمه‌تی و بیمانه‌ی که چینی کرێکار شان به‌شانی بزووتنه‌وه‌ی سۆشیالستی و یه‌کسانی خوازی به‌خه‌باتێکی له‌پسان نه‌هاتو به‌چه‌ندان ساڵ به‌ده‌ستیان هێناوه، به‌شێوه‌یه‌کی به‌رنامه‌بۆداڕێژراو هێڕشده‌کرێته سه‌ر کرێکاران، شه‌رت و شروتی زۆر زاڵمانه داده‌سه‌ثێنری به‌سه‌ریاندا له شوێنی کاردا و مافی کۆبوونه‌وه ومانگرتن و رێکخراوبوونیان لێده‌سێنرێته‌وه، به ده‌رکردنیان له‌سه‌ر کار، به ده‌رکردنی ڕابه‌رانیان و دوورخستنه‌وه‌یان، داسه‌پاندنی یاساکنی کاری به‌عث که کرێکارانی پێگۆڕی بهۆ فه‌رمانبه‌ر، و ته‌هدیدکردنیان زیندان و کوشتنیان ئه‌گه‌ر ئیعتراز و به‌رگری بکه‌ن، زۆرێکی تر له‌و مامه‌ڵه‌کردنانه سه‌رکوتگه‌رانانه له‌لایه‌ن حکومه‌تی میلیشیا ئیسلامی قه‌ومیه‌کانه‌وه. ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێت هه‌ڵبژاردن که به‌شێوه‌یه‌کی هستریکی ته‌رویجی بۆ ده‌کرێت له ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی غه‌رب وکۆڕۆکۆمه‌ڵه ئیسلامی و قه‌ومیه داسه‌پینراوه‌کانه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه و پێشاندانی وه‌ک ته‌نها رێگای ڕزگاری جه‌ماوه‌ر،هیچی به‌هه‌م نه‌هێنا جگه له هێزه کاره‌ساتخولقنه‌ره‌کانی پێشوو. سه‌رنجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن به‌رژه‌وه‌نیه‌کانی بورژوازی جیهانی له‌لایه‌که‌وه و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی گروپه ناکۆکه‌کانی ناو ده‌سه‌ڵاتی عێراق له‌لایه‌کی تره‌وه به‌رجه‌سته‌ده‌کردوه‌ته‌وه که له‌هه‌ردو حاڵه‌ته‌که‌دا له‌سه‌ر یه‌ک هێڵی ڕاست ڕووبه‌ڕووی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کنای چینی کرێکار‌و ملیونان له جه‌ماوه‌ری بێبه‌ش راوه‌ستاوه‌ته‌وه. سه‌رنجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن، که سه‌رکه‌وتنی هاوپه‌یمانی ناسێوناڵسته عه‌ره‌به‌کان و پاشماوه‌کانی به‌عث و هێزه ئیسلامیه سونیه‌کانی به‌سه‌ر هێزه‌کانی ئیسلامی سیاسی شیعه‌دا به جیاوازیه‌کی که‌مه‌وه پێشاندادات. به‌ڵام ئه‌مه هیچ له ماهیه‌تی یه‌م هێزه سیاسیه دژی کرێکار و یه‌کسانیخوازینانه ناگۆڕێت؛ هه‌موویان هێزی دڕنده‌ن به غه‌یری تیرۆر و کوشتن و سه‌رکوت و پێشێلکردنی مافه‌کانی جه‌ماوه‌ر هه‌ڵگری هیچ نین و بۆ مانه‌وه‌ی خۆیان له‌ده‌سه‌ڵاتدا په‌ناده‌به‌نه به‌ر درۆ وده‌له‌سه‌ی دیموکراتیه‌ت و مافه‌کانی مرۆڤ له عێراقی نوێ‌دا. سه‌ره‌ڕای بارودۆخی پاشه‌کشه‌و و ناڕۆشنی له عێراقدا، له‌لایه‌کی تره‌وه، باردۆخێکی تر ده‌رکه‌وتووه ئه‌ویش شۆڕشی ئێستای ئێرانه که به‌ته‌واوی ڕه‌وه‌ندێکی تر پێشان ده‌دات. ئه‌و بزووتنه‌وه شۆشگێڕانه‌ی که ئێستا هه‌ڵگیرساوه له دژی جمهوری ئیسلامی ده‌بێته جێله‌قکردنی یه‌کێک له گه‌وره‌ترین بلۆکه‌کانی ئیسلامی سیاسی له جیهاندا. ئه‌م بزووتنه‌وه جه‌ماوه‌ریه شۆڕشگێڕانه‌یه له ئێران خاوه‌ن سیمایه‌کی سیاسی زۆر ڕادیکاڵی چینی کرێکاره له ئێران له هه‌ر توند پێچێکی خه‌باتکارانه‌دا که ده‌چێته پێشه‌وه بۆ ڕوخانی جمهوری ئیسلامی شیعاراتی ئینسانی و چه‌پی و سۆشیالستی چینی کرێکار به‌رجه‌سته‌تر ده‌کاته‌وه. ئه‌م بزووتنه‌وه شۆڕشگێرانه‌یه به ته‌ئکید ته‌وانایی وهیوابه‌خشی له نێوه‌نده‌کانی جه‌ماروه‌ی کرێکاری عێراقدا و له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌که‌و جیهان له خۆ هه‌ڵگرتووه، ئێمه بانگه‌وازی کرێکارنی عێراق ده‌که‌ین بۆ پشتیوانی و هاوپشتی کردنی. له‌م ڕۆژه پیرۆزه‌دا حزبمان بانگه‌وازی چینی کرێکار ده‌کات بو یه‌کگرتوو بوون و هاوپشتی، له سه‌ر ئاستی جیهانی، وه‌ک حزبێکی مارکسستی، شۆڕشگێڕ، ئاماده به‌کار، سوورله‌سه‌ر به‌هێزکردن و یه‌کگرتوو کردنی ریزه‌کانی چینی کرێکار‌و خه‌باتی چینایه‌تی له عێراقدا بۆ ڕزگاری له ئه‌وزاعی کاره‌سات باری ئێستا‌و و ڕایده‌گه‌یه‌نێت که سۆشیالیزم ئه‌ڵته‌رناتیڤ و رێگای رزگاریه له به‌ربه‌ریه‌تی سه‌رمایه‌داری. ڕێگه چاره به‌ده‌ستی چینی کرێکاره‌وه‌یه و ئه‌م چینه ده‌توانێ به یه‌کگرتنی خۆی و گردو کۆبوونه‌وه له‌ده‌وری ئاڵای سۆشیالیزم مێژوویه‌کی تازه بۆ به‌شه‌ریه‌ت بنووسێته‌وه: مێژووی ئینسانی و کۆمه‌ڵگه‌ی ئینسانی. بژی یه‌کی ئایار ڕۆژی جیهانی کرێکار! بژی هاوپشتی جیهانی چینی کرێکار! بژی سۆشیالیزم! حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق 17 نیسان 2010
|