به‌یاننامه‌ی حزب سه‌باره‌ت به ڕۆژی جیهانی ژن
ڕۆژی خه‌بات له پێناو کۆتای هێنان به ئه‌په‌رتایدی جنسی
ڕۆژی 8 مارس ڕۆژی جیهانی ژن نزیک بووه‌ته‌وه. ئه‌م ڕۆژه ڕه‌مزی کۆتایی هێنانی ئه‌پارتایدی جنسییه دژی ژنان، هه‌روه‌ها ڕۆژی هه‌ڵکشانی خه‌باتی یه‌کسانی خوازانه پێشانده‌دات بۆ پێچانه‌وه‌ی نایه‌کسانی و ئه‌پارتاید و چه‌وه‌سانه‌وه‌ی ڕژێمی سه‌رمایه‌داری و هیوا به‌خشی گۆڕینی ئه‌م جیهانه پێچه‌وانه‌یه و سه‌ره‌و ژێر کردنیه‌تی.
له هه‌موو شوێنێک ژنان ده‌ناڵێنن به‌ده‌ستی ئه‌په‌رتاید و پێشێلکردنی مافه‌کانیانه‌وه. ژنان ده‌کوژرێن له ژێر ناوی سڕینه‌وه‌ی نه‌نگ( غسل العار) به هاندانی مه‌لاکانی ئیسلام و عه‌شایه‌ره‌کان. هه‌ر له شێواندنی جه‌سته‌ی ژنان له‌ڕێگای لێکردنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی کۆئه‌ندامی زایمانی( خه‌ته‌نه)، تا ده‌گات به ڕه‌جم کردن، و ته‌عدای جه‌سته‌یی و سیکسی و سوکایه‌تی کردن، ئیختساب و له‌شفرۆشی کڕین و فرۆشتن به ژنانه‌وه، ناچارکردن به شووکردنی پێش وه‌خت، کارکرده‌کانی جه‌نگ و تیرۆر ڕاگواستنه‌وه، نه‌بوونی هیچ ڕێگایه‌ک بۆ به‌خێو کردنی منداڵ و قورسایی ژیان، دواکه‌وتووی و نه‌خوێنده‌واری، کاری کرێ گرته و کاری سوخره له بارودۆخێکی غه‌یره ئینسانی به‌بێ کرێ یان کرێی زۆر که‌م، گشت ئه‌مانه بوونه‌ته هۆی لێسه‌ندنه‌وه‌ی زیاتری مافه‌کانی ژنان له‌لایه‌که‌وه، و ده‌ست کێشاوه‌نه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت له فه‌راهه‌م کردنی خزمه‌تگوزاریه ته‌ندروسته‌کان به خۆڕایی و فه‌راهه‌م کردنی خانه‌ی منداڵان و بیمه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌کان له‌لایه‌کیتره‌وه، ژنانی له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی وه‌زعیه‌تێکی کارساتبار دا ڕاگرتووه.
له‌عێراقدا جه‌نگ و تیرۆرزمی ئیسلامی_ قه‌ومی و حکومه‌تی و ئه‌مه‌ریکی ژیانی ژنانی گۆڕیوه به یه‌ک جه‌هنمی واقعی. وله‌لایه‌کی تره‌وه دابه‌شکردنی کۆمه‌ڵگه له‌سه‌ر بنچینه‌ی قه‌ومی و دینی و تایه‌فی و عه‌شیره‌تی له‌لایه‌ن هێزه کانی ئیسلامی سیاسی و ناسێوناڵست عه‌شایه‌ره‌کانه‌وه دۆزی ژنانی خستووه‌ته ژێره‌وه. حکومه‌تی ئیسلامی و قه‌می داسه‌پێنراو له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه له عێراقدا بێجگه له کاولکاری و ماڵوێرانی و قووڵکردنه‌وه‌ی کۆیلایه‌تی ژنانی به داسه‌پاندنی کۆنه‌په‌رست ترین ودڕندانه‌ترین یاساکان و که هه‌ڵقوڵاوی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی وداب ونه‌ریتی عه‌شیره‌تین وه‌ک چه‌ند ژنه و ته‌ڵاق و به‌شودانی به زۆری ژێر ته‌مه‌نی بالغ بوون و داسه‌پاندنی حجاب و کڕین وفرۆشتنی کچانی لاو له نێوان عه‌شایه‌ره‌کاندا هیچ شتێکی تری بۆ ژنان نه‌هێناوه. ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی و قه‌ومی له‌هه‌موو هۆیه‌ک سود وه‌رده‌گرێت تا بارودۆخه‌که وه‌ک خۆی بهێڵێته‌وه و جارێکی تر به‌رهه‌می بێنێته‌وه له ڕێگای دووباره کردنه‌وه‌ی گاڵته‌جاریه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌وه. ژنانی عێراق و جه‌ماوه‌ری فراوانی هیچ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کیان له‌م گاڵته‌جاریه‌دا نیه که ده‌بێته هۆی زیاتر قوڵکردنه‌وه‌ی وه‌زعی کاره‌سات باری ژنان له عێراقدا.
حزبی ئێمه دۆزی رزگاری ژن و یه‌کسانی ژنان به یه‌کێک له مه‌یدانه گرنگه‌کانی خه‌باتی سیاسی داده‌نێت و بزووتنه‌وه‌ی یه‌کسانیخوازی ژنان و رزگاری خوازی فیمینستی له عێراقدا به‌یه‌کێک له بزووتنه‌وه ناڕازی و زیندووه هه‌ڵقوڵاوه‌کانی کۆمه‌ڵگه ده‌زانێت، که به‌به‌رده‌وامی له‌به‌هێزبوونه‌وه و هه‌ستانه‌وه‌و ریزبه‌ستنی تازه‌دایه بۆ ڕووبه‌ڕوو بونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزانه‌ی دژی یه‌کسانی ژنانن.خه‌باتی بزووتنه‌وه‌ی یه‌کسانی خوازانه ناتوانێت به‌سه‌رنجام بگات به‌بێ ڕێکخستنی ڕیزی فراوان و به‌هێزکردنی ناڕه‌زایه‌تیه‌کان و کۆکردنه‌وه‌ی هێز له دژی ئیسلامی سیاسی و ناسێونالست و عه‌شایه‌ره‌کان بۆ لابردنیان له‌سه‌ر سنگی کۆمه‌ڵگه و پێشکه‌شکردنی ئه‌ڵته‌رناتیڤی ئینسانی.
به‌پێی هه‌موو داته‌کان له 8 ئازاری ئه‌مساڵدا ڕووداوه شۆشگێڕیه‌کانی ئێران سیمای شۆشگێڕانه‌ی ژنانه ده‌پێچێ له خۆی. له‌پاڵ ڕاکێشانی ژنانی ئێران بۆ دڵێ ناڕه‌زایه‌تیه مه‌زنه‌کان دژ یه‌کێک له دڕندانه‌ترین ڕژێمه دوژمن و ڕق له‌دڵه‌کان له دژی ژنان که ئه‌ویش ڕژێمی مه‌لاکانی ئێرانه،هه‌روه‌ها هه‌ڵگری داواکاری یه‌کسانی هه‌مه‌لایه‌نه و ئازادی ژنانه. جاریكێ تر حزبێ ئێمه پافشاری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کات که ئه‌مڕۆ هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ل شۆڕشێکی سکۆلاریست و ئینسانی که له ئێران هه‌ڵگیرساوه بزووتنه‌وه‌ی یه‌کسانیخوازی له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌که‌و عێراق به‌هێز ده‌کات و ده‌سپێشخه‌ری خه‌باتکارانه ده‌گه‌رێنێته‌وه بۆ ژنان و بزووتنه‌وه‌ی فیمینستی له ئاستی جیهان به‌هێزی ده‌کات.
له 8 ئازاری ئه‌مساڵ ڕۆژی جیهانی ژن‌دا، حزب بانگه‌وازی سه‌رجه‌م جه‌ماوه‌ری رزگاری خواز و یه‌کسانی خواز و سۆشیالسی و کۆمۆنیسته‌کان وئازادی خوازان و جه‌ماوه‌ری فراوان ده‌کات بۆ گرد و کۆبوونه‌وه له ده‌وری داواکاری ڕادیکاڵی حزبمان له پێناو یه‌کسانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ژن و پیاو و جیایی ده‌ین له‌ده‌وڵه‌ت و په‌روه‌رده و فێرکردن و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی گشت ئه‌و یاسایانه‌ی له شه‌ریعه‌ی ئیسلامی و داب ونه‌ریتی خێڵه‌کی و قه‌ومیه‌وه دژی ژنان ده‌رکراون. بانگه‌وازی جه‌ماوه‌ر ده‌کات بۆ خه‌بات له پێناو به‌ره‌و پێش بردنی بزووتنه‌وه‌ی فمینیستی. حزبمان له ریزی پێشه‌وه‌ی خه‌باتی رزگاری خوازانه‌دایه له‌پێناو یه‌کسانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ژن وپیاو و سکۆلاریزم و مافه جیهان شموله‌کانی ژناندا.
بژی 8 ئازار ڕۆژی جیهانی ژن
بژی یه‌کسانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ژن و پیاو
بژی سۆشیالیزم
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق
15 کانونی دووه‌م 2010