به‌یاننامه سه‌باره‌ت نائارامیه‌کانی شاری سلێمانی
ڕۆژانی 16 و 17 شوباتی 2010ی شاری سلێمانی شایه‌دی پێکدادن و نائارمیه‌کی فراوان بووه‌وه له ئه‌نجامی ئه‌و توند وتیژیانه‌ی که له نێوان لیستی هاوپه‌یمانی به‌تایبه‌تی یه‌کێتی نیشتمان و لایه‌نگرانی گۆڕان ڕویانداوه، سه‌رنجام چه‌ندان که‌س بریندار بوون و چه‌ندان که‌س ڕفێنران و چه‌ندان که‌س زیندانی کران. خه‌لكێ شار تووشی دڵه‌ڕاوکێ و ترس و تۆقاندن سایه‌ی کرد به‌سه‌ریاندا. ئه‌و هێزانه‌ی که قه‌راره ئاسایشی خه‌ڵک بپارێزن خۆیان وه‌ک کاری میلیشیاییان ده‌ستیان داوه‌ته ته‌قه‌کردن و تۆقاندن و ڕفاندنی خه‌ڵک.
"هه‌ڵبژاردن" که به‌پێی مه‌نتقی و پێناسه‌ی خۆی ده‌بێ گه‌ڕانه‌وه بێ بۆ ڕه‌ئی خه‌ڵک، به‌ڵام له‌کوردستان بووه به‌سه‌رچاوه‌ی نان‌بڕاو کردن وتۆقاندن و چاوسورکردنه‌وه و هه‌ڕه‌شه‌لێکردن. هێزه‌تێکده‌ره‌کانی به ناو ئاسیش و هێزه‌کانی دژه تیرۆر خه‌ڵک ده‌ڕفێنن، میلیشیای چه‌کدار له‌سه‌ر سنگی خه‌ڵک جارێکی تر ژیانی خه‌ڵک تێکده‌دات و دڵه‌ڕاوکه‌ی جه‌نگی ناوخۆ هه‌ڕه‌شه له‌سه‌رجه‌م خه‌ڵک ده‌کات.
ئێمه هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه ڕامان گه‌یاند که ئه‌م هه‌ڵبژاردنه گاڵته‌جاڕیه و پێکه‌نینه به ئارووزوه‌کانی خه‌ڵک، هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی به ئیراده‌ی خه‌ڵکه‌وه نیه، به‌ڵکو بچڕاندنی ده‌نگی خه‌ڵکه بۆ ئه‌وه‌ی بۆ ده‌وره‌یه‌کی تر ده‌نگی خه‌ڵک به‌کاربهێنن بۆ داسه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و کۆنه‌په‌رستانه‌یان بۆ ده‌وره‌یه‌کی تر به‌سه‌ر خه‌ڵکدا.
باڵه‌کانی ناسێوناڵزمی کورد ئه‌وانه‌ی ئه‌وه بۆ دوو ده‌یه ده‌چێت ژیانی خه‌ڵکی کوردستانیان به برا به‌ش به‌بارمته گرتووه، هیچ باڵه‌یان ناتوانێ و نایه‌وێ ژیانی خه‌ڵکی کوردستان بگۆڕن و موده‌عی "گۆڕان" بن وبه‌ره‌و باشی بیبه‌ن، نه باڵی "ڕێفۆرمست" و نه باڵی "موحافزه‌کار" ئه‌مانه هێچیان له هه‌گبه‌که‌یاندا هه‌ڵگری گۆڕانی ژیانی خه‌ڵک وبا‌شکردنی ژیانی خه‌ڵک نین. شه‌ڕی ئه‌مانه شه‌ڕی پاوه‌ن کردنی ده‌سه‌ڵاته، هیچ نزیکایه‌تیه‌کیان له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی وخواسته‌کانی خه‌ڵکدا نیه.
خه‌ڵكی ئازادی خوازی کوردستان!!
هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق گاڵته‌جاڕیه‌که بۆ هێشتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی میلیشیا چه‌کداره‌کانی عێراق و کوردستان بۆ ده‌وره‌یه‌کی تر، درێژه‌دان به نه‌هامه‌تی و کوێره‌وه‌ریه‌کانی ئێوه‌یه وبراوه و دۆڕاو وه‌ک یه‌کن. رێگه‌مه‌ده‌ن ناسێوناڵسته‌کانی کوردستان جارێکی تر ناوشارو گه‌ره‌که‌کانتان بکه‌نه گۆڕه‌پانی جه‌نگ له ژێر هه‌ر ئیدعایه‌کدا بێت. خواست و ئاره‌زوه‌کانتان له‌رێگای به‌رپاکردنی بزووتنه‌وه‌یه‌کی فراوانی جه‌ماوه‌ری به‌دژی ده‌سه‌ڵاتدارانی ناسێوناڵزمی کوردا مه‌یسه‌ر ده‌بێت مه‌بن به سوته‌مه‌نی وکێشمه کێش و جه‌نگ و پێکدادانه‌کانی ئه‌مانه.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق
17شوباتی 1010