به‌یان
شه‌رمه‌زاریه‌کانی باڵه‌کانی ناسێۆنالزمی کورد و چارنووسی خه‌ڵکی کوردستان!!
کێشمه کێشکانی نێوان باڵه‌کانی ناسێۆناكزمی کورد که له سه‌رده‌می هه‌ڵبژاردنه‌کانی کوردستانه‌وه به‌تووندی سه‌ری هه‌ڵدا بوو، کێشای به ئابڕووچوونی(سکانداڵی) سیاسی و هه‌ڕه‌شه‌و جه‌نگ و ئه‌گه‌ری نوقم کردنی کۆمه‌ڵگه له خوێن و جه‌نگی ده‌سته‌و یه‌خه‌دا. ئه‌وڕه‌خنانه‌ی که کۆمۆنسته‌کان بیست ساڵه ڕووبه ڕووی ڕابه‌ران و ئه‌حزابی ناسێوناڵستی کوردیان ده‌کرده‌وه و په‌رده‌یان له ڕووی تاوانه‌کانیان هه‌ڵده‌ماڵی، ئه‌مڕۆ نه‌وشیروان موسته‌فا و جلال تاڵه‌بانی به ده په‌نجه مۆریان کرد، نه‌ک ته‌نها تاوان و سکانداڵه‌کانی خۆیان به‌ڵکو تاوانه‌کانی سه‌رجه‌م ڕابه‌رایه‌تی ناسێۆنالستی کوردیان له ژێر به‌ڕه‌وه هێنایه سه‌ر به‌ڕه. ئیعترافاته‌کانی نه‌وشیروان و تاڵه‌بانی نه‌ک تاوان کاری چه‌ند ده‌یه پێشان ده‌دات به‌ڵکو ئه‌وه پێشان ده‌دات که ئه‌وان هه‌میشه کێشه‌ی خه‌ڵکی کوردستانیان کردوه‌ته ده‌ست مایه بۆ سات وسه‌دا کردن بۆ گه‌یشتن به‌مه‌رامه‌کانیان.
ئه‌مانه که له‌به‌رامبه ناره‌زایه‌تی وداواکاری و خواسته‌کانی خه‌ڵکی کوردستاندا تووشی بن به‌ست و بێ ئاسۆ بوون، که‌وتونه‌ته وێزه‌ی یه‌کتری، ئێسک وپروسکی یه‌کتر ده‌هاڕن ، سه‌رده‌مێک تاوانی "گه‌نده‌ڵ"ی ده‌خه‌نه پاڵ یه‌ک ماوه‌یه‌کی تر "ته‌خوین" و مێژووچه‌ی ڕه‌شیان له کوشت و کوشتاری خه‌ڵک. تیرۆر کردنی نه‌یاران و ڕه‌شه‌کوژی و گرێدانی په‌یمانی سه‌ربازی له گه‌ڵ دوژمنانی خه‌ڵکی کوردستان، فه‌زا سازکردن بۆ ڕوودانی کاره‌ساتی هه‌ڵبه‌جه ، قڕکردنی ئه‌حزابی ئۆپۆزسیونی حکومه‌تی به‌عس، سات وسه‌ودا له‌گه‌ڵ حکومه‌تی به‌عس .. چه‌ندان تاونی تر که مایه‌ی شه‌رمه‌زاریه بۆ ناسێوناڵزمی کورد وسه‌رکرده‌کانیان، ئه‌وه پێشان ده‌دات ئه‌مانه نه‌ک هیچ نزیکایه‌تیه‌کیان له گه‌ڵ ئاوات ئارووه‌زوه‌کانی خه‌ڵکی کوردستاندا نیه، به‌لکو ده‌ستیان تا ئه‌نشک له خوێنی خه‌ڵکدایه.
سه‌رنجامی بنبه‌ستی ناسیونالزمی کرد و له‌ق بوونی جێگا وڕێگایان له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریکا وله‌ناوهێزه سیاسیه‌کانی عێراق دا، و بێ ئعتبار بوونیان له ناو خه‌ڵکی کوردستاندا تووشی سه‌رده‌رگوومی وسه‌رلێشیواوی کردوون، هه‌ڵمه‌ت ده‌به‌نه سه‌ریه‌ک ورگی یه‌کتر هه‌ڵده‌دڕن،نه‌وشیروان مسته‌فا "گه‌نده‌ڵی"ده‌داته پاڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، تاڵه‌بانی "ته‌خوینی" نه‌شێروان ده‌کات پێی وایه 30 ساڵ بێده‌نگی له تاوانی شه‌خسیه‌تی دووه‌می حزبه‌که‌ی نایکاته شه‌ریکی تاوان، خه‌ته‌ری پێکدادن و به‌رپا بوونی جه‌نگ وگۆڕینی شوینی ژیان و نشته‌جێبوونی خه‌ڵک و شاروو شارۆچکه‌کان به گۆڕه‌پانی جه‌نگ له‌لایه‌ن باڵه‌کانی ناسێوناڵزمی کوردوه ئه‌گه‌رێکی واقعیه، به‌تایبه‌ت بۆ پارستی ده‌سه‌ڵات و تاڵان و بڕۆیان ئاماده‌ن هه‌رچی تاوان هه‌یه ئه‌نجامی بده‌ن،تا ده‌گات به ڕاکێشانی ده‌ستی حکومه‌ت و لایه‌نه سه‌رکوتگه‌ره‌کانی ناوچه‌که بۆ یه‌کاڵا کردنه‌وه‌ی کێشه‌کانیان،مێژووی پڕ له شه‌رمه‌زاریان ئه‌مه سه‌د جار ده‌سه‌ڵمێنی.
خه‌ڵکی ئازادیخواز‌و جه‌ماوه‌ری به‌شمه‌ینه‌ت!
ئیتر کاتی ئه‌وه هاتوه خه‌ڵکی کوردستان چیتر نه‌بنه سوته‌منی کێشمه‌کێش و شه‌رکانی ناسێونالیزمی کورد و" براکوژیه‌کانی" و ڕێگه نه‌دری شوینی ژیان و نشته‌جێبوونیان بکرێته گؤڕه‌پانی جه‌نگ. سه‌روه‌ت و سامانی کۆمه‌ڵگه به‌تاڵان ببری له‌لایه‌ن مشتێک کاربه‌ده‌ستی موفت خۆره‌وه و ڕاگرتنی سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵگه له هه‌ژاریدا دا. به‌ڵكو ده‌بی بۆ یه‌ک چرکه‌ش وه له‌ژێر هیچ برو بیانویه‌کدا ده‌ست له خواست و داواکاریه‌کانیان هه‌ڵنه‌گرن و ده‌یان رێکخراوی جه‌ماوه‌ری دروست بکه‌ن.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق ڕایداگه‌ینێ که ناسێونالزمی کورد نه ده‌توانی و نه‌ده‌یه‌وی کێشه‌ی خه‌ڵکی کوردستان چاره‌سه‌ر بکات نه وه‌ڵام به پیویسته‌کانی گوزه‌ران و ژیانیان بداته‌وه، رێگری جدییه له‌به‌رده‌م چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کوردستان و دابێن کردنی ژیانێکی باشتردا بۆ خه‌ڵکه‌که‌ی. سه‌رجه‌م ئازادیخوازان و جه‌ماوه‌ری کوردستان بانگه‌واز ده‌کات بۆ ڕسوا کردن و لابردنی ده‌سه‌ڵاتی ناسێوناڵزم که بووه‌ته له‌مپه‌ری جدی له‌به‌رده‌م ئازادی ویه‌کسانی وخۆشگوزه‌رانیدا. هه‌روه‌ها بانگه‌وازی سه‌رجه‌م ئازادیخوازان ده‌کات بۆ گرد وکۆبوونه‌وه له‌ده‌وری به‌رنامه و ئه‌ڵته‌رناتیڤی سۆشیالستی و حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق له‌پێناو به‌دهێنانی گشت ئامانج و ئاواته‌کانی خه‌ڵکی کوردستان.
ڕسوایی و شه‌رمه‌زاری بۆ ناسیوناڵزم
بژی ئازادی و یه‌کاسانی
بژی سۆشیالیزم
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق
18کانونی دوه‌م 2010