به‌یاننامه‌ی
پشتیوانی له خۆپێشاندان و مانگرتنی بێکارانی کوردستان
له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی ڕابردوودا ده‌رچوانی په‌یمانگاکان و ئاماده‌ییه پیشه‌ییه‌کان له زۆربه‌ی شار‌و شارۆچکه‌کانی کوردستان خۆپێشاندان و مانگرتن و نارازایه‌تی فراوانیان به‌رپاکرد بۆ به ده‌ست هێنانی کار یان بیمای بێ‌کاری. له شاری هه‌ولێر زیاتر له هه‌زار که‌س به‌شداریان له خۆپێشاندان کرد و له ڕانیه وقه‌ڵادزێ مانگرتن و له چه‌مچه‌ماڵ خۆپێشاندانیان ئه‌نجام دا و له گه‌رمیانیش ئه‌گه‌ری خۆپێشاندان هه‌یه.
بزووتنه‌وه‌یه‌کی فراوان له‌کوردستان ده‌ستی پێکردووه له دژی بێ‌کاری فراوان که زۆربه‌ی شار‌و شارۆچکه‌کانی کوردستانی ته‌نیوه، بێ‌کاری و کرێی که‌م کۆمڵگه‌ی کوردستان و به‌تایبه‌تی لاوانی تووشی نه‌هامه‌تی و بێئومیدی کردووه، له کاتێکدا بورجوازی کورد و ده‌سه‌ڵاتداران تا دێ که‌ڵکه‌ی سه‌رمایه و کۆشک و ته‌لار و سه‌روه‌ت سامانیان به‌شێوه‌یه‌کی سه‌رسوڕهێنه‌ر ده‌چێته‌سه‌ره‌وه.
ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه له کاتێکدا شکڵ ده‌گرێت که سه‌رمایه‌داران و نوێنه‌ره سیاسیه‌کانیان خه‌رێکی مشت و مڕ ویه‌کاڵا کردنه‌وه‌ی شه‌ڕی ده‌سه‌ڵاتیا‌نه له گاڵته‌جاڕی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراقدا وبه هه‌موو شیوه‌یه‌ک ده‌یانه‌وی خه‌ڵکی به‌ش مه‌ینه‌ت وبێکار و نه‌بووی کوردستان بکه‌نه سوته‌مه‌نی کێشمه‌کێشه‌کانی ناوخێزانی بورژوازی. ده‌بێ کرێکاران زۆر زرنگانه له‌لایه‌ک ده‌ست له‌خواسته‌کانیان هه‌ڵنه‌گرن وبه وه‌عده‌و وه‌عیده‌کانیان ته‌فره نه‌خۆن، له هه‌مان کاتدا نه‌بنه سوته‌مه‌نی به‌هێز کردنی هیچ لایه‌ک له‌ولایه‌نانه‌ی که به‌درێژای دوو ده‌یه تاڵان و بڕۆی کوردستان ده‌که‌ن هیچ لایه‌کیان "گۆڕان" دروست ناکه‌ن له‌ژیانی کرێکاراندا، ئه‌وه ته‌نها هێزی یه‌کگرتوو و ڕێکخراوی کرێکاران خۆیانه که ده‌توانی بورژوازی مل که‌چی خواسته‌کانیان بکات.
ئێمه سه‌ره‌ڕای پشتیوانی خۆمان بۆ مانگرتن و خۆپێشاندان و ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی بێکارانی کوردستان بۆ به‌ده‌ست هێنانی کاری گونجاو یان بیمه‌ی بێ‌کاری، له‌هه‌ر ڕێگایه‌که‌وه بۆمان بکرێت ده‌نگی لاوان و بێکارانی کوردستان ده‌گه‌یه‌نین به‌سه‌رجه‌م خه‌ڵکی دنیا و به‌تایبه‌ت رێکخراوه کرێکاری و ناوه‌نده کرێکاریه‌کانی جیهان.
له هه‌مان کاتدا بانگه‌وازی کرێکارانی له‌سه‌ر کار ده‌که‌ین که پشتیوانی له بێکاران بکه‌ن بۆ به‌ده‌ست هێنانی داواکاریه‌کانیان بۆ به‌ڕێخستنی بزووتنه‌وه‌یه‌کی کرێکاری به‌هێز له کوردستاندا.
سه‌که‌وتن بۆ مانگرتن و خۆپێشاندانی بێکارانی کوردستان
بژی ئازادی و یه‌کسانی
بژی سۆشیالیزم
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق
18 شوبات 2010