ئیجرائاتی سه‌رکوتگه‌رانه‌ی وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی دژی ئاکتڤستی کرێکاری فه‌لاح عه‌لوان له کارگه‌ی پیشه‌سازییه لۆکه‌ییه‌کانی به‌غدا به توندی مه‌حکوم ده‌که‌ین!
به‌پێی به‌یاننامه‌ی یه‌کێتی شورا و سه‌ندیکا کرێکاریه‌کانی له عێراق، ئیداره‌ی پیشه‌سازیه لۆکه‌ییه‌کانی به‌غدا هه‌ستاوه به سزادانی فه‌لاح عه‌لوان سه‌رۆکی یه‌کێتی شورا سه‌ندیکا کرێکاریه‌کان له عێراق به گوێزانه‌وه‌ی له شوێنی کاره‌که‌ی.
ئه‌م بڕیاره سه‌رکوتگه‌رانه‌یه دژبه ئاکتڤستی ناوبراو، به‌دوای کۆتایی هێنانی مانگرتنی کرێکارانی کارگه‌ی پیشه‌سازیه لۆکه‌ییه‌کاندا له‌به‌غدا، ده‌رکراوه. ئه‌و مانگرتنه‌ی که سێ هه‌فته‌ی خایه‌ند و له 13 -12-2009 ده‌ستی پێ‌کرد و له 3-1-2010 به‌سه‌رکه‌وتنی کرێکاران کۆتای هات، وده‌سکه‌وته‌کانی کرێکاران بریتی بوون له زیاد کردنی ده‌رماڵه له به‌شه‌کانی چنین و میکانیک و ئاماده‌کاری و به‌رزکردنه‌وه‌ی داواکاری ده‌رماڵه‌ی ختووره بۆ وه‌زاره‌ت و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌و سزایه‌ی که ده‌رکرابوون له دژی ڕابه‌رانی کرێکاری.
ئه‌م ئیجرائاته سه‌رکوتگه‌رانه‌یه که حکومه‌تی ئیسلامی_ قه‌ومی له‌رێگای وزاره‌ت و دام ده‌زگا و کۆمپانیه‌کانیه‌وه له دژی ڕابه‌ران و فه‌عالانی کرێکاری و به‌ڕووی هه‌ر ناڕه‌زایه‌تیه‌کدا که کرێکاران بۆ دیفاع له مافه‌مانیان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن،به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، به‌شێکه له ڕه‌وه‌ندی به‌ربه‌ریانه‌ی ئه‌وان دژ به چینی کرێکار و ڕێگایه‌که بۆ وه‌ستانه‌وه به‌ڕووی هه‌ڵکشانی بزووتنه‌وه‌ی کرێکاریدا که ده‌نگ و سه‌دای له عێراقدا به‌رزبووه‌ته‌وه وده‌بیسترێ، و بۆ بێبه‌شکردنی کرێکارانه له ڕابه‌ران و قسه‌که‌رانیان.
مانگرتن و رێکخراو بوون و کۆبوونه‌وه پایه‌ییترین مافه‌کانی کرێکاران پێکده‌هێنن. هیچ لایه‌نێک بۆی نیه پێشێلی ئه‌م مافانه بکات و نوێنه‌رایه‌تی کردنی کرێکاران له‌لایه‌ن ڕابه‌رانیانه‌وه له‌م مافانه جیاناکرێته‌وه. شه‌رعیه‌تی مانگرتن و ڕێکخراوبوون و خۆپێشاندان و کێ ڕابه‌رایه‌تی کرێکاران داکات په‌یوه‌سته به کرێکاران خۆیه‌ناوه، هیچ ده‌وڵه‌ت وهیچ دام وده‌زگایه‌کی حکومه‌تی مافی خۆ هه‌ڵقورتاندن و دانانی قه‌ید به‌ند و لێسه‌ندنه‌وه‌ی ئه‌م مافانه‌ی نیه.
حزبی ئێمه به‌توندی ئه‌و مامه‌ڵه سه‌رکوتگه‌رانه‌یه‌ی وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی له دژی فعالی کرێکاری فه‌لاح عه‌لوان و هه‌ر ئه‌جارائاتێکی تر له دژی ئاکتڤسته کرێکاریه‌کان له پیشه‌سازییه لۆکه‌یه‌کان مه‌حکوم ده‌کات، داوا ده‌کات ده‌ست به‌جێ هه‌ڵبووه‌شێته‌وه.
بانگه‌وازی چینی کرێکار ده‌کات به‌ڕیزێکی یه‌کگرتوو و به‌هێز له پشتی ئاکتڤست و ڕابه‌رانیان ڕابووه‌ستن، و رێگه نه‌ده‌ن که حکومه‌ت و دام وده‌زگا و ئه‌داره وزاره‌ته‌کان تۆقاندن و ترساندن له دژیان به‌ڕێوه‌به‌رن، هێزی چینی کرێکار له رێکخراوبوون و یه‌کگرتووی دایه.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق بانگه‌وازی چینی کرێکاری عێراق و ناوچه‌که‌و جیهان ده‌کات بۆ هاوپشتی و ڕاوه‌ستان له‌هاوشانی کرێکارانی پیشه‌سازیه لۆکه‌ییه‌کان و به تووندی مه‌حکومی ئه‌و ئه‌جرائاته سه‌رکوتگه‌رانه‌یه‌ی ئیداره‌و و وه‌زاره‌ت له دژی ڕابه‌رانیان، بکه‌ن.
بژی خه‌باتی چینی کرێکار له پێناو ئازادی و یه‌کسانیدا
بژی یه‌کگرتووی و یه‌کپارچه‌یی چینی کرێکار
بژی سۆشیالیزم
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق
23 کانونی دووه‌م2010.