|
كۆنگره‌ی شۆڕش: ده‌قی وته‌ی حمید ته‌قوایی له
كۆنگره‌ی حه‌وته‌می حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی ئێران
وه‌رگێڕانی له فارسیه‌وه : كاروان نه‌جمه‌دین
به‌خێربێن بۆ كۆنگره‌ی حه‌وته‌می حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی ئیران،
به‌گشتی له هه‌ركۆنگره‌یه‌كدا خاڵێك كه له‌ده‌ستپێكدا دێته
پێشه‌وه ئه‌وه‌یه كه ئه‌توانێت چی ناوێك به كۆنگره‌كه بدات ،
یان له ڕاستیدا تایبه‌تمه‌ندی كۆنگره كامه‌یه ، له‌م
كۆنگره‌یه‌دا كیشه‌یه‌كمان بۆ ناولێنان نیه ، ئه‌مه كۆنگره‌ی
شۆڕشه نه‌ك به واتای ئامانجی شۆڕش ، به‌ڵكو كۆنگره‌ی شۆڕشێكی
زیندو كه به‌به‌رچاومانه‌وه له ساتی به‌رپابوندایه .
به‌چه‌ند واتایه‌ك ئه‌مه كۆنگره‌ی شۆرٍشه
، به‌رله‌هه‌ر شتێك كۆنگره‌ی شۆڕشه به‌و ده‌لیله‌ی كۆنگره‌ی
شۆڕشگێڕانه ، كه‌سانێك كه له‌م هۆڵه‌دا دانیشتون نوێنه‌رایه‌تی
تێكۆشانی دوو نه‌وه ده‌كه‌ن
دژی جمهوری ئیسلامی ، كه‌سانێكن كه هه‌ڵسوڕانیان به تێكۆشان دژی
دیكتاتۆریی شا ده‌ستپێكردوه ، به‌شیًك
له ڕابه‌رانی سه‌ر جاده‌ی شۆڕشی 78 بون .
به هه‌مان شێوه كه ئه‌مڕۆ لاوانێك ئه‌بینین كه له‌سه‌ره‌وه‌ی
تێكۆشانی خه‌ڵك له شه‌قامه‌كان قه‌راریان گرتوه و وێنه‌و ڤیدۆ و
گوزارشه كانیان له سه‌ر ئینترنێت ده‌بینین ،ساڵی 78 ئه‌م
ئیمكاناتانه نه‌بوون به‌ڵام ئه‌و لاوانه كادری په‌نجا و شه‌ست
ساڵه‌ی ئه‌م حیزبه‌ن كه له ڕیزی پێشه‌وه‌ی شۆڕشی 78 ڕاوه‌ستابوون
، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ لێره‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه به‌دوای ژیانی
ئاساییاندا نه‌ڕۆشتن ، ته‌سلیم نه‌بوون ، ڕاوه‌ستان و تێكۆشان
چه‌ند ده‌یه‌یه ئه‌م تێكۆشانه به‌ره‌و پێش ئه‌به‌ن . به‌م
واتایه ئه‌م كۆنگره‌یه شۆڕشی 78
به شۆڕشی ئه‌مڕۆ شۆڕشێك كه به‌دیار چاومانه‌وه شكڵ ئه‌گرێت
ئه‌به‌ستێته‌وه ، له‌م هۆڵه‌دا دۆستانێكی لاو ئاماده‌ن كه له‌ژێر
سایه‌ی جمهوری ئیسلامی‌دا چاویان به دنیا هه‌ڵهێناوه ، ته‌جروبه‌ی
شۆڕشی 78 یان نیه به‌ڵام به‌م تێكۆشانه‌وه په‌یوه‌ستن ،
به‌حیزبێكه‌وه په‌یوه‌ستن كه ئاڵای ئازادی له نه‌وه‌ی
ڕابردوه‌وه بۆ نه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ گواسته‌وه ، ئه‌وانه ئه‌مڕۆ
به‌شێك له كادر‌و ڕابه‌رانی ئه‌م حیزبه‌ن و له‌م كۆنگره‌یه
ئاماده‌ن .
به‌ڵام واوه‌تر له‌مه ئه‌مه كۆنگره‌ی كه‌سانێكه كه
نه‌یانتوانیوه لێره ئاماده‌ییان هه‌بێت ، چونكه له ئیران
خه‌ریكی تیكۆشانن ، كه‌سانێك كه هه‌ر ئه‌مڕۆ ئامانج و ئاڵای
حزبیان له كارخانه‌كان ، له زانكۆكان و له شه‌قامه‌كاندا
به‌ده‌سته‌وه گرتوه‌و به‌ره‌وپێشی ئه‌به‌ن ، زۆرێكیان ویستویانه
خۆیان كاندید بكه‌ن به‌ڵام زانیان كه ناتونن له كۆنگره
ئاماده‌بن ، هه‌نێكیان بۆ كۆمیته ناوه‌ندی خۆیان كاندید كردوه
وه‌ختێك كه به باسی هه‌ڵبژاردن گه‌یشتین لیسته‌كه‌یان
ڕاده‌گه‌یه‌نین ، ئه‌مه كۆنگره‌ی ئه‌و هاوڕیًیانه‌شه
ئه‌گه‌رچی خه‌فه‌قان ڕێگه‌ی پێنه‌دان به‌شداری كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌ی
خۆیان بكه‌ن .
لێره‌وه به خاڵی دووه‌م ئه‌گه‌ین ، ئه‌مه كۆنگره‌ی شۆڕشه
سه‌رباری خه‌فه‌قان ، ئه‌م كۆنگره‌یه ئه‌توانرا له مه‌یدانی
ئازادی ببه‌سترێت وه‌ئه‌گه‌ر خه‌فه‌قان نه‌بوایه به‌دڵنیایی
ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌م كۆنگره‌یه ده به‌رابه‌ر ئه‌بو ، هه‌م
ژماره‌ی قسه‌كه‌رانیشی ده به‌رابه‌ر ئه‌بو ، ئه‌وكات هه‌موو ئه‌و
نوێنه‌رانه هه‌مان قسه‌و په‌یامێكیان ده‌هێنایه‌گۆڕێ كه ئێمه
لێره به‌یانی ئه‌كه‌ین ، ناتوانن چونكه له‌ژێر فشاری خه‌فه‌قانی
جمهوری ئیسلامی‌دان ، ئه‌مه كۆنگره‌ی شۆڕشه كاتێك چارشێوی ڕه‌شی
خه‌فه‌قان له‌ڕوی هه‌ڵماڵیت ، دورخراوه‌كان ئه‌م كونگره‌یه‌یان ڕێك
خستوه ، ئێمه حیزبی شۆڕشگیڕانی دورخراوه‌ین ،ئێمه حزبی
له‌ژێرئیعدامڕاگیراوین ،هه‌ریه‌كێك له‌م ڕوخسارانه‌ی كه لێره
ئاماده‌ن جمهوری ئیسلامی سیبه‌ریشیان گوله‌باران ئه‌كات ، ئێمه
لێره كۆبوینه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه قسه‌یه‌ك كه بۆته وێردی
سه‌رزمانی خه‌ڵكی ئیران به هاوار بیڵێینه‌وه ، خه‌فه‌قان و
حكومه‌تی پۆلیسی و سه‌ركوت و كوشتار ئیجازه به خه‌ڵك نادات
به‌ڵام خواستی دڵی خه‌ڵك هه‌مان شته كه له‌م كۆنگره‌یه‌دا
ڕاده‌گه‌یه‌نرێت، قسه‌یان قسه‌ی ئیًمه‌یه‌و
قسه‌مان قسه‌ی ئه‌وانه ، ئه‌مه كۆنگره‌ی شۆڕشێكه كه
به‌رله‌وه‌ی له ئیران به‌سه‌ركه‌وتن بگات له ده‌ره‌وه‌ی وڵات
ئاڵاكه‌ی چه‌قێندراوه ، حزبی خۆی دروستكردوه و به ناونیشانی
حیزبێكی دورخراوه ڕیشه و بازو و ئه‌ندامه‌كانی خۆی له
كۆمه‌ڵكه‌ی ئێران‌دا به‌ره‌وپێش بردوه و له‌م شۆڕشه‌دا
هه‌ڵسوڕاوانه به‌شداری كرد ، به‌ڵام ته‌نیا به‌شی ئاشكرای حیزب
ئه‌و به‌شه‌ی كه له‌سه‌ر ئاوه و فرسه‌ت په‌یدا ده‌كات له
ده‌ره‌وه‌ی وڵات كۆببێته‌وه و قسه‌ی دڵی شۆڕشی خه‌ڵك بكات .
ئێمه لێره دوچاری مه‌سه‌له‌ی ئه‌منی و ڕێگریه‌كان و ئیمكاندار
بون نینن ، یان ناچار نین زمانێك به‌كاربێنین كه سبه‌ینێ
ده‌ستگیرمان نه‌كه‌ن و ئه‌شكه‌نجه‌مان نه‌كه‌ن و ئیعدامان نه‌كه‌ن
، له‌به‌ر ئه‌وه ئیجازه بده‌ن قسه‌ی دڵی شۆڕش بكه‌ین ، ئه‌و
قسه‌یه بكه‌ین كه ئه‌و كچه گه‌نجه‌ی له خۆپیشاندانه‌كانی
شه‌وانه له‌پێش ڕیزی خه‌ڵكه‌وه‌یه ، یان له 13 ئابان(13\8) بو
یان ڕۆژی دواتر له 16ی ازه‌ر (16\9) له ڕیزی پێشه‌وه بوو ،
ئه‌گه‌ر لێره‌بوایه به‌یانی ئه‌كرد ، به‌م واتایه ئه‌مه
كۆنگره‌ی قسه‌ی دڵی شۆڕشه ، ئه‌و قسه‌یه چیه ؟ ، خه‌ڵك چی
ئه‌وێت ؟ ، خه‌ڵك بۆ هه‌ستاوه ؟ ، ئێمه نه‌ك به‌ناونیشانی
په‌یامنێر ، وه‌ك كه‌سێك كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی شۆڕش لێره پیشان
باته‌وه ، نه‌ك به‌ناونیشانی كه‌سێك كه چی ڕویداوه و هه‌واڵی
لێ ئه‌دات ، به‌ڵكو وه‌ك كه‌سێك كه وه‌ڵام ئه‌ده‌ینه‌وه ئه‌ڵێت
چوارچێوه‌ی واقعی و ڕاستی ئه‌م شۆڕشه چیه و ئاینده‌ی شۆڕش ئه‌بێت
چی بێت و خواستی چیه و ئه‌بێت به چی لایه‌كدا بڕوات ، نه‌ك وه‌ك
گوزارشی ڕابوردوو و ئێستا به‌ڵكو وه‌ك ڕێگای ئاینده ئه‌بێ بڵێ
چی شۆڕشێكه ، به‌هێز و به كرده‌وه‌چیه ،زه‌مینه‌كانی چیه و
بۆچی ده‌ستی پێكردوه و چۆن ئه‌توانیت سه‌ركه‌وتو بیًت
، له ئه‌مڕۆوه تا سه‌ركه‌وتن ئه‌بێت چی ڕێگایه‌ك ببڕێت ، ئه‌مه
كۆنگره‌ی شۆڕشه چونكه له‌پیًناو
ناساندنی شۆرٍش
ڕونكردنه‌وه‌ی شۆڕش و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای شۆڕش و ڕیشه دۆزی
شۆڕش
و نیشاندانی ڕێگه‌ی ئاینده‌یه.
ئه‌م شۆڕشه له‌پێناو چیدایه ؟ پێویست ناكان ئه‌مه له كتێبه‌كان
ده‌ربێنین . پێویست ناكات شیكاری و لێكدانه‌وه بكه‌ین .
سه‌یری ئیران بكه تێده‌گه‌یت له‌پێناو چیدایه ، هه‌ر دوو هه‌فته
له‌مه‌و به‌ر كرێكارانی بۆری دروستكردنی خوزستان به شیعاری ژیانی
ئینسانی مافی بێ ئه‌ملاولای ئێمه‌یه شاری ئه‌هوازیان خسته
جموجوڵ ، تێكۆشانی فراوانی ماموستایانتان له یاده به شیعاری
مه‌رامه‌ت و گوزه‌ران مافی بێ ئه‌لاولای خۆمانه ، له یادتانه
ئه‌و شانزه‌ی ئازه‌رانه‌ی
كه خوێندكارانی زانكۆ ڕایانگه‌یاند " یه‌ك گۆی زه‌وی و یه‌ك
ئینسان " ، یه‌ك نه‌ژاد ، نه‌ژادی ئینسانی " ، " سۆسیالیسم یا
به‌ربه‌ریه‌ت " ، و " ئازادی ، یه‌كسانی ، ناسنامه‌ی ئینسانی " ،
له یادتانه منداڵانی كار و شه‌قام له ڕۆژی جیهانی منداڵاندا
دووساڵ له‌مه‌وبه‌ر له تاران كۆبونه‌وه و بڕیار نامه‌یان دا‌و كه
بۆئه‌وه‌ی مناڵان ژیانێكی ئینسانیان هه‌بێت ئه‌بێت ئه‌م جیهانه
لنگه‌وقوچه بگۆڕدرێت ، له‌بیرتانه شیعاری " سۆسیالیسم هه‌سته‌وه
بۆ هه‌ڵگرتنی هه‌ڵاواردن " كه له نێوانیاندا له كۆبونه‌وه‌ی
ماموستایان له پێشی مه‌جلیس لافیته‌كه‌یان به‌رزكرده‌وه و
ئه‌وه‌نده به‌به‌رزی ڕاگیرا وێنه‌وه فلیمی له جیهان بڵاوبوه‌وه
به‌بێ ئه‌وه‌ی كه ئه‌و تاوانبارانه‌ی كه ئه‌مڕۆ به‌ربونه‌ته
گیانی خه‌ڵك ئه‌و ڕۆژانه‌ش ئاماده‌بون بتوانن خه‌ڵه‌تێك بكه‌ن
،كه‌سێك كه ئه‌پرسێت شۆڕش له پێناوی چیایه باشتره سه‌یری تاران
و تێكۆشانی ده پانزه ساڵی ڕابردوی خه‌ڵك بكات ، له كوێی دنیا
ڕۆژی منداڵ به شیعاری " ئه‌م
دنیا لنگه‌وقوچه ده‌بێت بگۆڕدرێت " ئاهه‌نگ ده‌گێڕن ؟ ، مانگرتنی
كرێكاران له هه‌مو شوێنێك هه‌یه به‌ڵام له‌كوێی دنیا كرێكار
ڕایده‌گه‌یه‌نێت " ئێمه ناژین بۆئه‌وه‌ی كار بكه‌ین ، ئێمه كار
ئه‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ی بژین " ؟ له‌كوێی دنیا كرێكارن شیعار
ده‌ڵێنه‌وه كه "گوزه‌ران و كه‌رامه‌ت مافی بێئه‌ملاولای خۆمانه
"؟
ته‌نیا گوزه‌رانم ناوێت ، حورمه‌تم ئه‌وێت ، كه‌رانه‌تن ئه‌وێت ،
ته‌نیا مافی مر‌ۆڤم ناوێت ، ته‌نیا دیموكراسیم ناوێت ،"گوزه‌ران و
كه‌رامه‌ت مافی بێ ئه‌ملاولای ئێمه‌یه " ، یه‌ك گۆی زه‌وی و یه‌ك
ئینسان ، ده‌ردی من ده‌ردی ئینسانه ، ده‌ردی چه‌ند ملیار كه‌سه ،
به‌تایبه‌ت له‌و وڵاته كه له‌ژێر سوڵته‌ی حكومه‌تی تاوان و
فه‌ساد و جه‌هلدایه ، ته‌نیا له ناڕه‌زایه‌تیدا و ئه‌بێ مشت له
ئاسمان بكوتیت ،
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دژی حكومه‌تی جه‌هل و تاوان هه‌ستیت ئه‌بێ له
یه‌ك گۆی زه‌میندا به یه‌ك ئینسان كۆتایی نه‌هێنیت ،به كه‌رامه‌ت
و گوزه‌ران كۆتای نه‌هێنیت ، یا سۆسیالیسم یا به‌ربه‌ریه‌ت ،
به‌ربه‌ریه‌ت ده‌سه‌ڵاتداره ، دواتریش بژی سۆسیالیسم !، ناكرێت و
نا‌توانیت كۆمه‌ڵگه‌ی ئێران یه‌ك زه‌ڕه چاكسازی و پاكسازی بكه‌یت ،
هه‌تا ناكریت وه‌زعێك له شێوه‌ی توركیا یان یۆنان له ئێران‌دا
بهێنرێته ئاراوه ، لێره‌وه ئه‌بینین له شۆڕشی مه‌شروته‌وه تا
ئه‌مڕ چه‌نجار خه‌ڵك هه‌ستان و نه‌رم كران و دیكتاتۆر دوای
دیكتاتۆر هاته سه‌ر كار ، قێزه‌ونترینیان و ئینسان خۆر ترینیان
تاوانبارترینیان ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر كاره ، ئه‌م حكومه‌ته قابیلی
چاكسازی نیه ، وختێك حكومه‌تێك نیزامێك كۆمه‌ڵگا ڕاكێشێته قوڵایی
چاڵی كۆنه‌په‌رستی و قێزه‌ونیه‌وه ته‌نیا به هه‌ده‌فی ترۆپكی
ئینسانیه‌ت ئه‌توانیت له چاڵی بنێت ، نا‌توانیت نیو مه‌تر به‌رزی
بكه‌یته‌وه ، یان له‌و كۆمه‌ڵگه‌یه ژن ئازادبێت
به‌وجۆره‌ی كه هه‌تا له فه‌ڕه‌نسا و ئه‌مریكا نیه ، یان وه‌ك
ئه‌وه‌ی كه هه‌یه ، یا ئازادی بێ قه‌یدوشه‌رت به‌رقه‌رار ئه‌بێت
یان هه‌مان دیكتاتۆریه ، ئێران سوید نیه ، هه‌لومه‌رجی ئابوری و
كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی ئێران تێكۆشان و تێكۆشه‌رانی پێویسته ،
حیزبێكی پێویسته ، به‌رنامه‌ی پێویسته ، ئاڵایه‌كی پێویسته كه
ته‌واوی ئینسانیه‌ت له سه‌ر مێز كۆبكاته‌وه ، نه یه‌ك ووشه
زیاد و نه یه‌ك ووشه كه‌م ئینسانیه‌ت و ته‌واوی ئینسانیه‌ت ! ،
ساڵه‌هایه ئه‌ڵێین ڕیفۆرم له‌و كۆمه‌ڵگایه‌دا پوچه ، هه‌مواركردن
قسه‌ی به‌لاشه ، ئه‌مه ڕژێمی ڕیفۆرم‌و چاكسازی نیه ، ئه‌و
حكومه‌ته ئه‌بَێ
توڕدرێت ، ئه‌بێ هه‌ستان و شۆڕش بكرێت .
لێره‌وه ئه‌گه‌ین به‌لایه‌نی سێهه‌م ، ئه‌م حیزبه حیزبی شۆڕشه
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زه‌مانێك كه هیچ كه‌سێك له ئۆپۆزسیۆن له‌سه‌ر
شۆڕش قسه‌یه‌ك ناكات و هه‌تا ئه‌مه به توندوتیژی و بێ پره‌نسیپی
و بێ سه‌ره‌وبه‌ره‌یی له‌قه‌ڵه‌م ئه‌ده‌ن و خه‌ڵك ئه‌خه‌نه
گومانه‌وه له شۆڕش ، ئه‌م حیزبه ڕایگه‌یاندوه خه‌ڵك ته‌نیا
یه‌ك ڕێگه‌یان هه‌یه ، شارستانیانه‌ترین رٍێگا
، پێشكه‌ونوانه ترین ڕێگا ، ئینسانی ترین ڕێگا ، پارێزراوترین
ڕێگا ، ئیمكاندارترین رێگا شۆڕشه ، سه‌رده‌مانێك كه زۆرێك
به‌دوای سه‌رپێچی مه‌ده‌نییه‌وه بون و ئه‌یانویست یاسا
بنه‌ڕه‌تیه‌كان ده‌ستكاری و هه‌موار بكه‌ن و یان خه‌وی
دروستكردنی بارگرژی له سنوره‌كان ڕژێم بگۆڕن ، ئه‌م حیزبه بوو
له‌به‌رانبه‌ر هه‌مویندا وه‌ستاو ڕایگه‌یاند كه شۆڕش وه‌ڵامه ،
ئه‌مه حیزبی شۆڕشه چونكه سه‌رده‌مانێك كه كۆنه‌په‌رستی
ته‌واوه‌ن به ده‌سه‌ڵات گه‌یشت سه‌رده‌مانێك كه هه‌تا هێزه‌كانه
ئۆپۆزسیۆن گاڵته‌جاڕیان به بۆچون و ئه‌مری شۆڕش ئه‌هات ، بۆ شۆڕش
پێی داگرت ،سه‌رده‌مانێك هه‌تا كه‌سانێك كه خۆیان به لیبراڵ و
ئازادیخواز و ئینساندۆست و چه‌پ ئه‌زانی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان
ئه‌كرد كه ده‌ورانی شۆڕش له دنیادا به‌سه‌رچوه و به ئێمه‌یان
ئه‌وت له‌ئیًستادا
ده‌ورانی شۆڕش له‌ئێران مومكین نیه‌و ئه‌یانوت ڕێگا ئه‌وه‌یه كه
كه‌مێك دیموكراسی بێنین و كه‌مێك مافی خه‌ڵك باشتر له‌به‌رچاوبگرین
و سه‌ره‌نجام دوای سی جل ساڵ وه‌ك فه‌ڕه‌نسامانلێبێت ، هیچ
كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك كه‌م كه‌م ئازاد نابێت ، هه‌ڵئه‌ستێت و ئه‌وه‌شێنێت
، ئه‌ڕوخێنێت ، شۆڕش ئه‌كات ، حكومه‌تی كۆنه‌په‌رست ئه‌خات و ئازاد
ئه‌بێت ، وه كۆمه‌ڵگای ئێران ئه‌مڕۆ باشترین نمونه و ده‌لیله بۆ
ئیسپاتی ئه‌و ڕاستیه‌ی كه ته‌نیا ڕێگه شۆڕشه .
ئه‌مڕۆ ئه‌م شۆڕشه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانه ، شۆڕشێك كه ئه‌م
حیزبه له كۆنگره‌ی سێهه‌میدا ئاڵاكه‌ی به‌رزكرده‌وه ، وه ئاسۆ‌و
ڕێنوێنی كردنێك كه به‌رانبه‌ر كۆمه‌ڵگه بڕیاری دا شۆڕش دژی
جمهوری ئیسلامی و ته‌واوی وه‌زعی مه‌وجود بوو ، ئه‌گه‌ر بته‌وێت ژن
هه‌تا هه‌قی دایه‌نگای مناڵه‌كه‌ی به‌ده‌ست بهێبێت جگه له شۆڕش
ڕێگه‌یه‌كی تر نیه ، مه‌گه‌ر هه‌قه‌كه‌ی وه‌رگرتوه ؟؟ مه‌گه‌ر
توانیوێتی ؟؟ ته‌واوی ئه‌و بزوتنه‌وه دوی خوردادیه‌ی كه فیمینسمی
ئیسلامی ڕایگه‌یاندبوو چی كارێكی كرد؟ ..هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه
ئه‌یانویست هه‌تا بۆ نزیكه‌كان و ئامۆزاكانی خۆیان ئازادی بهێنن
به كوێ گه‌یشتن ؟، سه‌یركه‌ن چۆن سه‌ری یه‌كتر ئه‌بڕن
،له‌ده‌ره‌وه‌ی ماڵی ڕێبه‌ر چی كه‌سێك ئه‌توانێت له‌و كۆمه‌لگایه
ڕۆژنامه ده‌ربكات ؟ كام ژن ئه‌توانێت هه‌تا ڕه‌نگی سه‌رپۆشه‌كه‌ی
بگۆڕێت ؟ كام كرێكار ئه‌توانێت هه‌تا وه‌ك كرێكاری توركیا بژی ؟
ناكرێت ! جمهوری ئیسلامی ئه‌بێت توڕبدرێت ، ئه‌م حكومه‌ته ئه‌بێ
بڕۆخێنرێت ، ئه‌وڕێگایه كه‌ئێمه به‌رده‌وام ئه‌مانوت ڕێگه‌ی
شۆڕشه ، هه‌موو خه‌ڵكی ئێران بینیان و ته‌جروبه‌یانكرد و ده‌ستیان
به شۆڕش كرد .
ئه‌مه تێكۆشانێك نیه كه له‌شه‌ڕی نێوان باڵه‌كان و یان
به‌ركه‌وتنی ناوخۆیی حكومه‌ته‌وه ده‌ستی پێكردبێت
، به‌پێچه‌وانه‌وه باڵه‌كان به‌ربونه‌ته گیانی یه‌ك چونكه خه‌ڵك
ژێرپێیانی گه‌رمكردوه ، ئه‌وه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی حه‌ره‌كه‌تی
خه‌ڵكه كه به‌ڕوخساری ڕه‌نپه‌ڕیوه‌كانی سه‌ره‌وه‌وه ئه‌یبینیت ،
وه ئه‌مڕۆ ئیتر گاردیان و هرالد تریبۆن هه‌رئه‌وه ئه‌نوسن ئه‌وه
ناڕه‌زایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی خه‌ڵكه كه باقیه‌كه‌ی به‌دوای خۆیاندا
ڕاده‌كێشن ، هه‌تا سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت له‌ژێر ته‌ئسیراتی
حه‌ره‌كه‌تی خه‌ڵكدایه ، ئه‌مڕۆ سیاسه‌تی ڕژێم له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی
بۆمبی ناوه‌كی و شتی تر گێژاوێكه كه خه‌ڵك بۆ ئه‌وانی
دروستكردوه ،ئه‌مه هه‌موو دنیا تێیگه‌شتون .
سه‌ره‌نجام ئه‌مه كۆنگره‌ی شۆڕشه چونكه كۆنگره‌ی ئه‌و تیڕوانین
و ئامانجانه‌یه كه شۆڕش لێیانه‌وه شكڵی گرتوه و ئه‌بێت
به‌ره‌وپێش بڕوات ، ئه‌مه كۆنگره‌ی شۆڕشه چونكه كۆنگره‌ی
حزبێكه كه به‌تواناوه نوێنه‌رایه‌تی شۆڕش ده‌كات
، بۆئه‌وه‌ی ئه‌و توانا‌و زمینه عه‌زیمه‌ی كه له‌كۆمه‌ڵگادا
هه‌یه به‌رزببێته‌وه و نه‌ك ته‌نها مه‌سه‌له‌ی ئێران و
مه‌سه‌له‌ی جمهوری ئیسلامی به‌ڵكو مه‌سه‌له‌ی به‌شه‌ریه‌ت
چاره‌سه‌ر بكات و یان ڕێگا كردنه‌وه و ڕێنیشانده‌رێك بێت بۆ
به‌شه‌ریه‌تێك كه ئه‌یه‌وێت مه‌سه‌له‌ی ئه‌مڕۆی دنیا ، مه‌سه‌له‌ی
سه‌ده‌ی بیستویه‌كی دنیای شارستانی چاره‌سه‌ر بكات ، ئه‌مه
حیزبێكه كه فراوانتر و واوه‌تر له جوغرافیای سیاسی ئیران و
ئه‌مڕۆ ئێران له‌به‌رانبه‌ر كۆمه‌ڵگه‌دا داده‌نێت و بۆ ئه‌وه‌ی
به‌سه‌ركه‌وتن بكه‌ین ئه‌بێت ئه‌و ئاسۆیه‌مان هه‌بێت ، هه‌ر
ڕابه‌رێكی سه‌ر جاده ، هه‌ر خۆپیشاندانێكی شه‌وانه ، هه‌ر
مانگرتنێكی كرێكاریی هه‌ر حه‌ره‌كه‌تێكی ناڕه‌زایه‌تی زانكۆكان
ئه‌بێت له‌ده‌وری میحوه‌ره ئه‌صڵیه‌كانی ئایدیای ئێمه ،
مه‌سه‌له‌ی ئینسان و ئینسانسه‌ت چه‌ق ببه‌ستێت ،شۆڕش بۆ ئه‌وه‌ی
بتوانێت یه‌ك هه‌نگاو به‌ره‌وپێشتر بڕوات و یۆئه‌وه‌ی گورزی
یه‌كلاكه‌ره‌وه له دواكه‌وتوترین ده‌وڵه‌تی دنیا بوه‌شێنێت،
ئه‌بێت پێشكه‌وتوترین قوڵترین وشۆڕشگێڕنه‌ترین تیڕوانین و ئامانج
بێنینه ناوه‌وه و له‌پێناویدا بجه‌نگین ، حیزبی ئێمه
نوێنه‌رایه‌تی ئه‌م ئامانجه ئه‌كات ، ئێمه ته‌نها ئه‌وه‌ناڵێین
له‌كوێ ئاماده‌ین و زه‌مینه‌كانی شۆڕش چین ، حیزبی ئێمه ئه‌ڵێت
ئه‌بێت بۆ كوێ بڕوات وه ئه‌گه‌ر ئه‌م حیزبه گرنگیه‌كی هه‌بێت
ئه‌مه‌یه .
ئه‌م حیزبه داخوازی دڵی شۆڕش ڕاده‌گه‌یه‌نێت هه‌تا ئه‌گه‌ر
تائێستا نه‌هاتبێته سه‌ر زاری جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك ئه‌م حیزبه
ئه‌یڵێت و ئه‌یڵێته‌وه ، قسه‌یه‌ك كه له دڵه‌كاندا ماوه‌ته‌وه
و قسه‌یه‌ك كه نه‌وتراوه ، نه‌وتراوه نه‌ك له‌به‌رئه‌وه
خه‌فه‌قان هه‌یه به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئازادیخوازیی و
یه‌كسانیخوازییه‌كی قوڵ كه له كونجی دڵه‌كاندایه نوێنه‌ری
پێویسته ، قسه‌كه‌ر و ڕابه‌ری پێویسته ، حیزبی پێویسته ، ئه‌م
حیزبه ئینسانیه ڕێكخراوه ئه‌م حزبه ئینسانیه‌ته‌و سیاسی
بۆته‌وه ، حیزبێك كه ده‌زانێت نه‌ك ته‌نیا كۆمه‌ڵگه‌ی ئێران
به‌ڵكو هه‌موو كۆمه‌ڵگای جیهانی ناتوانێت سه‌ركه‌توبن شارستانیه‌تی
دنیا‌و خه‌ڵكی شه‌ریفی دنیا ناتوانن به‌ئازادی بگه‌ن ، ناتوانن
ماڵوگوزه‌رانیان هه‌بێت مه‌گه‌ر
بڕیار بده‌ن كه ئینسان و ئینسانیه‌ت هه‌ده‌فه .
جیهانیان تا قوڵایی جه‌هه‌نه‌م ڕاكێشاوه ، نه‌ك ته‌نیا له ئێران
به‌ڵكو له‌هه‌ر جێگایه‌كی تری جیهان خه‌ڵكیان له قه‌فه‌سی خوێنینی
میلی و قه‌ومی و مه‌زهه‌بدا حه‌پسكردوه ، ئینسانیبونی خه‌ڵكیان
هه‌تا له دوتوێی كتێبه‌كان و تیۆریه‌كان و كلتور‌و هونه‌ری ڕه‌سمدا
نه‌فی كردوه ، ئیتر ئینسانمان نیه ! له بیركردنوه‌ی ڕه‌سمی
جیهان ئیتر ئینسانمان نیه ، ته‌نیا له ئێران‌دا ناڵێین ، جمهوری
ئیسلامی كه چاره‌نوسی مه‌علومه ، خۆیشی وتویه‌تی كه حكومه‌تی
مسوڵمانانم و ئیسلامیم ، به‌م لیكدانه‌وه‌یه كه‌سێك كه مسوڵمان
نه‌بێت
له‌و كومه‌ڵگایه مافی نیه و خۆئه‌گه‌ر مسوڵمان بیت و وه‌رگه‌ڕێیت
لێی ئه‌وا خوێنیشت حه‌ڵاڵه ، به‌ڵام نه‌ك به‌ته‌نیا له ئێرانی
ژێر ده‌سه‌ڵاتی جمهوری به‌ڵكو له هیچ شوێنێكی دنیا ئینسان و
ئینسانیه‌ت به‌ڕسمی نه‌ناسراوه ، له هه‌مو جێگایه‌ك ناسنامه‌ی
ئینسانی كراوه به‌ژێرپێوه ، وه ئه‌مه بارودۆخێكه كه
سه‌رمایه‌داری له هه‌موو شوێنێكی دنیا خولقاندویه‌تی ،له
ئابوری‌دا نه‌هامه‌تیه ئابوریه‌كان مافی تۆیه، له كلتور‌و
هونه‌ردا هه‌مانشێوه هه‌رچی مه‌زهه‌به‌كه‌ت ئه‌یلێت و هه‌رچی
سه‌ره‌ك قه‌وم و خێڵه‌كه‌ت ئه‌یڵێت ، وه پێناسه‌ی دیموكراسیش هه‌ر
ئه‌وه‌یه چوار دانه مه‌لای كۆنه‌په‌رست و سه‌ره‌ك تایه‌فه‌و
عه‌شایه‌ر له یه‌ك شوێن ڕیز ئه‌كه‌ن و ناویان لێئه‌نێن *لویا
جرگه ( * مه‌به‌ست له په‌رله‌مانی ئه‌فغانستانه) ، ئه‌مه‌ش
دیموكراسی ، ئه‌مه بارودۆخێكه كه‌به‌سه‌ر جیهانیاندا هێناوه ،
كۆمه‌ڵگه‌ی ئیران ئه‌مڕۆ ئه‌و قسه‌یه‌ی دڵی خه‌ڵكی دنیا به ده‌نگی
به‌رز ئه‌ڵێت چونكه خۆیان له هه‌مویان باشتر كێشاویانه ، له
ده‌وره‌ی ئه‌م سی ساڵه‌ی كۆتایداو به‌تایبه‌ت ئه‌م ده‌ساڵه‌ی
ئه‌خیر كه بزوتنه‌وه‌ی گه‌وره‌ی ژێره‌وژور خوازیی خه‌ڵك
ده‌ستیپێكرد و له‌هه‌ر شوێنێكی تری دنیا خه‌ڵكێك كه به‌هه‌مان
ده‌ردو مه‌سه‌له‌ی خه‌ڵكی ئیران هه‌ستاون و ئازادییان ویستوه ،
خۆشگوزه‌رانیان ویستوه ، به ئاڵاوخواستی مێژووی خۆم و سه‌ر زه‌وی
خۆم و ئاینی خۆم و قه‌ومی خۆم ئه‌هاتنه مه‌یدان ، له ته‌واوی
ئه‌وروپای شه‌رقی ئه‌وه‌مان بینی و له‌ته‌واوی جمهوریی پاشماوه‌ی
شوره‌ویی هه‌مان شێوه بوو وه له ئه‌فریقا و ئاسیا و خۆرهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاست هه‌مان شێوه و ئیستاش هه‌روایه ، بزوتنه‌وه‌ی پیسی
ئیسلامی له‌ناو ئه‌و كه‌س به‌كه‌سی و دواكه‌وتوییه‌دا سه‌ری
ده‌رهێنا كه ده‌وڵه‌ته‌كان و چینی ده‌سه‌ڵاتداری وڵاتان كردیانه
نسیبی ته‌واوی جیهان ، جیاوازیه‌ك كه كۆمه‌ڵگه‌ی ئێران هه‌یه‌تی
ئه‌وه‌یه كه له‌ژێر سوڵته‌ی بۆگه‌نترین و خنكێنه‌رترین و دژی
ئینسانیترین نمونه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌دایه ، به‌ڵام ته‌نیا
له‌ئێران بوو كه برزوتنه‌وه‌ی خه‌ڵك له ئاڵاكانیان نوسی گوزه‌ران
و كه‌رامه‌تی ئینسانی ، وه ئه‌وه مه‌سه‌له‌ی ته‌واوی خه‌ڵكانی
جیهانه ، له ئه‌وروپاو ئه‌مریكا و له پێشكه‌وتوترین وڵاتی
پیشه‌سازی مه‌سه‌له‌كه هه‌ر ئه‌مه‌یه ، ئینسانه‌كان كه‌رامه‌تیان
نیه ، حورمه‌تیان نیه ، له‌هیچ جیگایه‌ك حساب بۆ خواست‌و
ئیراده‌یان ناكرێت ، له‌هیچ شوێنێك ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌یه
بزوتنه‌وه‌یه‌ك كه ئه‌ڵێت هه‌دفی من گێڕانه‌وه‌ی ئیراده‌یه بۆ
ئینسان بزوتنه‌وه‌یه‌كه كه خواستی قوڵی ئه‌مڕۆی خه‌ڵكی جیهان و
شۆڕشی ئه‌مڕۆی ئیران نوێنه‌رایه‌تی ئه‌كات ، بزوتنه‌وه‌یه‌ك كه
ده‌ڵێت هه‌ده‌فی من ئینسان و ئینسانیه‌ته وه ئینسانیه‌ت میحوه‌ری
تێكۆشانی منه .
وه سه‌ره‌نجام ئێمه لێره كۆبوینه‌ته‌وه بۆئه‌وه‌ی هه‌ده‌فی
ئه‌م شۆڕشه دیاری بكه‌ین ، جمهوری ئیسلامی ئه‌بێت بڕوات ، ئه‌بێت
ژێره‌وژور ببێت ، ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه ئیتر ناتوانێت بگه‌ڕێته‌وه
دواوه ، ناتوانێت بوه‌ستێت ، پلیكانه‌كانی دوایه‌وه
ڕوخاوه ، له په‌یوه‌ند به خه‌ڵكو حكومه‌ته‌وه ڕه‌شوسپی ڕۆشن و
شه‌فافه ، خه‌ڵك له به‌رانبه‌ر حكومه‌تێكدا ڕاوه‌ستاوه كه
لێیان ئه‌دات ، ئه‌كوژێت ، ئیعدام ئه‌كات ، ئه‌شكه‌نجه‌و ته‌جاوز
ئه‌كات ، حكومه‌تێك كه هه‌تا هاوشێوه‌ی ده‌وڵه‌ته سه‌ركوتگه‌ر و
دیكتاتۆره ناساراوه‌كانی دنیا نیه ، ناكرێت به جمهوری ئیسلامی
بلێیت دیكتاتۆر و به‌س ، ئه‌وه كه‌مه ، به‌پێی پێویست ڕاستیه‌كه
ناڵێیت ، ئه‌وه یه‌ك باندی مافیایی تاوانباری ئابوریه كه وه‌ك
زه‌رو ، وه‌ك تاعون به‌ربوه‌ته گیانی كۆمه‌ڵگا و ته‌نها به
كوشتار و كوشتار له شه‌قامه‌كان و له زیندانه‌كان و ئه‌شكه‌نجه
خانه‌كان و یان به‌رپه‌تی سێداره خۆی به پێوه ئه‌بینَێت
، ئه‌بێت ڕیشه‌ی ئه‌م غوده تاعونیه ده‌ربێنرێت ، وه ئه‌م شۆڕشه
له‌پێناوی ئه‌م هه‌ده‌فه‌دا ئه‌توانێت و ئه‌بێت یه‌كگرتوبێت ، وه
حیزبی ئێمه یه‌كه‌مین هه‌ده‌فی ئه‌وه‌یه كه ڕیزی كرێكاران ،
ژنان ، ڕیزی لاوان له‌ده‌وری هه‌ده‌فی سه‌رنگونكردنی جمهوری
ئیسلامی یه‌كگرتو بكات ، له بڕیارنامه پێشنیاركراوه‌كانی
كۆنگره‌دا ئه‌وه ڕۆشنكراوه‌ته‌وه كه وه‌ختێت له‌سه‌ر سه‌رنگونی
قسه ئه‌كه‌ین مه‌به‌ستمان چیه ، ئه‌بێ تاكوێ پێشكه‌وتو وه
چه‌نێك قوڵتربێت ، چون ئه‌بێت ئه‌م تاعونه ڕیشه‌كێش بكرێت
وه‌ئه‌گه‌رنا ئه‌گه‌ڕێته‌وه و به هه‌موو توانایه‌وه سه‌ركوتی
جه‌هه‌نه‌میانه ئه‌كات ، هه‌تا ئه‌گه‌ر حه‌ره‌كه‌تی خه‌ڵك
له‌به‌رانبه‌ریدا كۆتاییی بێت و یه‌ك هه‌نگاو بگه‌رێته دواوه
وه‌ختێك خه‌ڵك بنێرێته‌وه ماڵوه و جێگا پێی توند كرد
ئه‌گه‌ڕێته‌وه و له‌وه خراپتر تیغ له كۆمه‌ڵگا ئه‌كێشێت ، یه‌ك
هه‌ده‌ف و یه‌ك ئاڵا كه ئه‌م كۆنگره‌یه ئه‌یداته ده‌ستی خه‌ڵك و
كۆمه‌ڵگای بۆ بانگه‌واز ئه‌كات ئه‌وه‌یه كه ئه‌بێت ئه‌م نیزامه
له ڕه‌گه‌وه هه‌ڵبكه‌نبَت
.
له ڕوانگه‌ی سیاسیه‌وه ئه‌م شۆڕشه بۆ سه‌رنگونكردنی ڕژێمه و
له ڕونگه‌ی خواست و ئامانج و هه‌ده‌فی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ئه‌مه
شۆڕشێكه بۆ ئازادیی بێ قه‌یدوشه‌رت ، ئه‌مه شۆڕشێكه بۆ
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی ئیعدام ، شۆڕشێكه بۆ گسكدانی دین له
ده‌وڵه‌ت و په‌روه‌رده و فێركردن له ته‌واوی كۆموڵگه‌دا،
شۆڕشێكه بۆ یه‌كسانی بێ قه‌یدوشه‌رتی ژن و پیاو ، بۆ كۆتییهێنانی
یه‌كجاره‌كی و بۆ هه‌میشه به‌هه‌رجۆره هه‌ڵاواردنێكی
كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوریی و حقوقی و یاسایی و كلتوری دژی ژنان ، وه
شۆڕشێكه بۆئه‌وه‌ی كرێكار نه‌ك ته‌نیا حه‌قده‌ستی دواخراوی
وه‌ربگرێت به‌ڵكو ئیتر كه‌س نه‌توانێت ده‌ست به‌سه‌ر ژیان و
گوزه‌رانی كرێكاراندا بگرێت تا كار له‌و ده‌ربكێشێت ، بۆ ئینسان
كار ئه‌بێت یه‌ك كاركردی داهێنه‌رانه بێت نه‌ك فه‌رزێكی ئابوری ،
كۆمه‌ڵگه ئه‌بێت ئازاد بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه هه‌ڵاواردنی
ئابوری ئاسارێكی له‌وێدا هه‌بێت و نه ئه‌و دۆڵه گه‌وره‌و قوڵه
له‌نێوان هه‌ژاری و ساماندا له كۆمه‌ڵگا هێناویانه‌ته ئاراوه ،
پێموابێت ئه‌و درزه گه‌وره‌یه‌ی كه له‌نێوان كه‌مینه‌یه‌كی هیچی
به‌لاشخۆری زه‌رو ئاسای ده‌وڵه‌تی و زۆرینه‌ی زۆری خه‌ڵكدا هه‌یه‌و
خستونیه‌ته ژێر هێڵی هه‌ژراریه‌وه له مێژووی ئێران و له‌مێژووی
جیهانی سه‌رده‌مدا بێ پێشینه‌یه ، ئه‌م درزه ئه‌بێت بڕوات ، وه
ئه‌مه‌ش ئامانجی شۆڕشه .
ئێمه بانگخوازانی شۆڕشین ، زه‌مانێكه بانگه‌وازی شۆڕش ئه‌كه‌ین ،
ئه‌مڕۆ شۆڕش شكڵی گرتوه و ئه‌مڕۆ ئه‌وه شۆڕشه بانگه‌وازمان
ئه‌كات ، بانگه‌واز ئه‌كات كه ڕێخراوی بكه‌ین ، یه‌كگرتوی بكه‌ین
، ڕابه‌رایه‌تی بكه‌ین و به سه‌ركه‌وتنی بگه‌یه‌نین ، ئه‌م
كۆنگره‌یه ته‌واوی هه‌ده‌ف و ئه‌ركو كاری كه ئه‌بێت له‌م دوو
ڕۆژه‌دا ئه‌نجامه بدات ئه‌وه‌یه كه وه‌ڵامی ئه‌م بانگه‌وازه‌ی
خه‌ڵك بداته‌وه ، خه‌ڵك بانگه‌وازی ئێمه ئه‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی
شیعاره‌كانیان ڕۆشن بكه‌ینه‌وه ، ڕخراویانبكه‌ین ، ڕابه‌رایه‌تیان
بكه‌ین و سه‌ریانبخه‌ین ، ئه‌م كۆنگره‌یه ئه‌بیت وه‌ڵامی ئه‌م
بانگه‌وازه بداته‌وه و من گومانم نیه كه ئێمه به
سه‌ركه‌وتوانه كۆتایی به كۆنگره بێنین و وه‌ڵامی ڕاست و دروست
به‌م بانگه‌وازه‌ی كۆمه‌ڵگه ئه‌ده‌ینه‌وه.
...................................
تێبینیی وه‌رگێڕ: ئه‌م نوسراوه ده‌قی وته‌ی هاوڕی حه‌مید ته‌قوایی
لیده‌ری حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی ئێرانه له ده‌سپێكی كۆنگره‌ی
حه‌وته‌می حزبی كۆمۆنیست كرێكاریی ئیران كه‌له به‌رواری 20ی
دیسه‌مبه‌ری 2009 دا به‌سترا
*ده‌قه فارسیه‌كه‌ی له بلاوكراوه‌ی ئه‌نته‌رناسیۆنال
ژماره 327 ی 18-12-2009 وه‌رگیراوه |