بۆ هاوپشتی له مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری خه‌ڵکی کوردستانی ئێران وه‌رنه مه‌یدان!!
رؤژی یه‌کشه‌مه 9 ئایار جمهوری ئیسلامی ئێران پێنج که‌سی تری له‌زیندانیانی سیاسی به ناوه‌کانی فه‌رزاد کمانگر، شرین علی هولی، علی حیدریان، فرهاد وکیلی و مهدی ئیسلامیان له‌سێداره دا به‌تاوانی تێکدانی ئاسایشی نشتمانی و دوژمنایه‌تی له‌گه‌ڵ خوادا. هه‌رله‌م ماوه‌یه‌دا 45که‌سی تری له په‌ناهه‌نده‌کانی ئه‌فغانستانی له‌سێداره دا. له‌سێداره دانی فعالانی سیاسی کوردستانی ئێران له‌سه‌ردمێدا ئه‌نجام ده‌درێت که ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ جمهوری ئیسلامی ئێران له‌به‌رده‌م شه‌پۆڵی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵکی ئێران‌دا هاتووه‌ته له‌رزه‌و بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی خه‌ڵکی ئێران تا دێت زیاتر فراوان ده‌بێته‌وه ، یه‌کی ئایاری ئه‌مساڵ و هاتنه مه‌یدانی کرێکاران له یه‌کی ئایاردا ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌ی زیاتر ته‌کان دا بۆ پێشه‌وه.
جمهوری ئیسلامی ئێران ئه‌م حکومه‌ته هار ودڕنده‌یه‌ی ئیسلام بۆ مانه‌وه‌ی خۆی ده‌ستی داوه‌ته کوشت وکوشتارو ئیعدام و تۆقاندن و به‌خه‌یاڵی خۆی ئه‌توانی درێژه به ته‌مه‌نی نه‌نگینی خۆی بدات و ئه‌مه په‌له‌قاژه‌ی مه‌رگه. ئه‌م جمهوریه‌ی مه‌رگ وه‌ک گورگی هاری لێهاتووه تا زووتر له‌ناوببرێ دره‌نگتره. ده‌ست بردن بۆ ئیعدام کردنی تیکۆشه‌ران و شه‌ریفترین ڕۆڵه‌کانی خه‌ڵکی کوردسان به‌شێکه له‌م مانۆر و په‌له‌قاژه‌ی مه‌رگه، ترس ونیگه‌رانی ودڵه‌ڕاوکه‌ی له هاتنه‌مه‌یدانی هه‌رچی زیاتری خه‌ڵک ناچاری کردوه به دزی وسه‌رله‌گه‌ڵ کازیوه‌دا ده‌ست بداته ئه‌و جنایه‌ته گه‌وره‌یه.
له‌سه‌ر به‌نگه‌وازی " کۆمه‌ڵه" و به پشتیوانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران و جه‌ندان حزب و لایه‌نی تری سیاسی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 13 ئایار له‌کوردستانی ئێران مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری ڕاگه‌ینرا، تا به جمهوری ئیسلامی جمهوری خوێن و سێداره بوترێت ئیتر به‌سه مه‌رگت نزیکه و هه‌روه‌ها بۆ ڕێزگرتن له‌و پێنج گیانبه‌ختکردوه‌ی ڕێگای ئازادی و یه‌کسانی .
خه‌ڵکی ئازادی خوازی کوردستانی عێراق! کرێکاران، زه‌حمه‌تکێشان !!
وه‌رنه مه‌یدان بۆ هاوپشتی و پشتیوانی له خه‌ڵکی کوردستانی ئێران وهاوئاهه‌نگ له‌گه‌ڵیان با ئه‌م ڕۆژه بکه‌ینه ڕۆژی مه‌رگی جمهوری ئیسلامی ئه‌و حکومه‌ته دڕنده‌یه‌ی که هه‌موو ڕۆژی شاروشارۆچکه‌که‌نی کوردستانی عێراق بوردومان ده‌کات و پشتیوانه‌ی قایمی هێزه کۆنه‌په‌رست و دژی خه‌ڵکیاکانی عێراق و کوردستانه، به‌شداریتان له‌م مانگرتنه‌دا هاوخه‌باتیمان به‌هێز ده‌کات و ئازادی خوازی بره‌و پێده‌دات له‌ناوچه‌که‌دا، له‌هه‌رشوێنێک که بۆتان ده‌کرێت و به‌هه‌رشیوه‌یه‌ک که بۆتان ده‌گونجێت پشتیوانی بۆ مانگرتنی سه‌راسه‌ری خه‌ڵکی کوردستانی ئێران ڕابگه‌ینن!!
نه‌مری و سه‌ربه‌رزی بۆ فه‌رزاد که‌مانگه‌ر و هاوڕێکانی
بڕوخی جمهوری ئیسلامی ئێران
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق
12 ئایار 2010