به‌ییاننامه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی پێی ده‌وترێت قاچاغچێتی نه‌وت!!
ئه‌وه دوو ده‌یه‌یه ناسیوناڵزمی کورد و حزبه‌کانی که له‌رێگای جه‌نگی خه‌لیجی یه‌که‌مه‌وه به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتن، سه‌روه‌ت وسامانی کۆمه‌ڵگه ده‌دزن و تاڵان وبڕۆ ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ده‌وڵمه‌ندی به‌رپرسانی یه‌کیتی وپارتی له‌سای به‌تاڵان بردنی ئه‌م سه‌روه‌ت سامانه‌دا ئه‌وانی کردوه‌ته خاوه‌ن سه‌رمایه‌و کۆشک وته‌لاو ملیاردێری وا که سه‌روه‌ته‌کانیان به ژماره‌ی فه‌له‌کی ناوی لێده‌برێت و هه‌ژاری و نه‌داری خه‌ڵکی کوردستان و نه‌بوونی خزمه‌ت گوزاری و بێ‌کاری نه‌بوونی کاره‌باوتا ده‌گا به ئاوی پاکی خواردنه‌وه بووه به قسمه‌ت و نسیبی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان.
به مانه‌یه‌کی تر شکاف و جیابوونه‌وه‌ی و ریزبه‌ستنی چینایه‌تی ئه‌وه‌نده ئاشکرا بووه که ئیتر به هیچ شتێک په‌رده‌پۆش ناکرێت، ناره‌زایه‌تی و خۆپێشاندانی خه‌ڵک و رسوایی ده‌سه‌ڵتداران و حزبه قه‌ومیه کورده‌کان تا ده‌گات به بێ ئابڕوویی رابه‌رن و سومبڵه به‌رجه‌سته‌کانی وه‌ک جلال تاڵه‌بانی و مه‌سعود به‌رزانی له‌کوردستان بووه‌ته بنێشته خۆشه و به‌شێکی له بورجوازی کوردی وه‌ک ئۆپۆزیسیونی ریاکارو درۆزن ناچارکردوه به ته‌قه‌کردن له باڵه‌کانی تر‌و ده‌یانه‌وی له ژێر ناوی گه‌نده‌ڵی و قاچاغچێتی نه‌وت به‌یت بالۆره‌ی له‌م به‌به‌ته خۆیان به خه‌ڵک بفرۆشنه‌وهو خۆیان بئاخننه ریزه‌کانیانه‌وه.
خه‌ڵکی کوردستان وعێراق که له‌سه‌ر ده‌ریاچه‌ی نه‌وتدا که پێێ ده‌ڵێن ته‌ڵای ڕه‌ش له‌نگه‌ریان گرتووه که خاوه‌نی واقعی ئه‌م سه‌روه‌ته‌ن، به‌شێکن له‌بێبه‌ش ترین خه‌ڵکی ئه‌م گوی زه‌ویه و له به‌رهه‌می ئه‌م نه‌و‌ته بێبه‌رین، ئه‌م سه‌روه‌ته به‌تاڵان ده‌برێت له‌لایه‌ن ناسێۆنالزمی کورد و حزب وشه‌خسیه‌ته ده‌سڵاتداره‌کانیه‌وه، ته‌نانه‌ت له‌کاره‌باو که ئه‌مڕۆ سه‌ره‌تایی ترین وه‌سیله‌ی ژیانه بێبه‌شن و له زستانیشدا له‌به‌ر ره‌حمه‌تی سه‌رمادا هه‌ڵده‌له‌رزن و له‌هۆیه‌کانی خۆگه‌رم کردنه‌وه مه‌حرومن. ده‌سته‌واژه‌ی قاچاغچێتی نه‌وت هێچ مانایه‌کی نیه به‌غه‌یری ئه‌وه‌ی که‌سێ پێێ وابێ حکومه‌تی هه‌رێم و پێکهێنه‌رانی ئه‌م حکومه‌ته خۆیان گه‌نده‌ڵ و دزو تاڵن چی سه‌ره‌کی نه‌بن، به‌پێێ ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی بڵاو بوونه‌ته‌وه له خلیل زاده‌وه و خێڵی جۆرج بوشه‌وه تا ده‌گات به بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی وتاڵه‌بانی له‌به‌رهه‌می ئه‌م تاڵان بڕۆیه به‌هه‌ره‌مه‌ندن ده‌یان و سه‌دان ملێون دۆلار چووه‌ته گیرفانیانه‌وه.
بۆیه خه‌بات له پێناو رێگرتن به تاڵن بردنی سه‌روه‌ت وسامانی کۆمه‌ڵگه، یه‌ک خه‌باتی چینایه‌تی نێوان زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستانه دژ به مشتێک له تاڵنچی ملێادێر، خه‌باته له‌نێوان هه‌ژاری و ده‌وڵه‌مه‌ندیدا، خه‌باته له دژی سه‌رانی ناسێونالزمی کورد و به‌رپرسه‌کانیان له‌لایه‌ن خه‌ڵکی کوردستانه‌وه، خه‌باته له دژی ئه‌وانه‌ی له حکومه‌تی هه‌رێمدان ئه‌وانه‌ش که به"قاچاغ" نه‌وت به‌تاڵان ده‌به‌ن که له واقعدا هه‌مان به‌رپرسانی حکومه‌تی هه‌رێـمن.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عراق بانگه‌وازی خه‌ڵک ده‌کات بۆ وه‌ستانه‌وه به دژی هه‌موو تاڵانچیانی نه‌وت وسه‌روه‌ت و سامانی کۆمه‌ڵگه دا، ڕاده‌گه‌یه‌نێت که تا ئه‌مانه له‌سه‌ر کار بن ده‌ست له‌تاڵن بڕۆ هه‌ڵناگرن و چاره‌نوسی کۆمه‌ڵگه هه‌ژاری و نه‌داری نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریه‌کان ده‌بێت. هه‌روه‌ها خه‌ڵکی کوردستان بانگه‌واز ده‌کات بۆ به‌رپا کردنی خه‌باتێکی هه‌مه لایه له دژی ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان بۆ داسه‌پاندنی فراوانترین خزمه‌گوزاری و دابێن کردنی بیمه‌کۆمه‌ڵیاتیاکاندا. هه‌ر له دابێن کردنی کاره‌بای 24 سه‌عاته‌وه تا ده‌گات به دابێن کردنی ئاوی پاک و خاوێن و به بیمه‌ی بێ‌کاری ته‌سه‌ل و بێمه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و دابێن کردنی کاری گونجاو و به‌خۆڕایی کردنی خوێندن له‌هه‌موو ئاسته‌کان و خۆڕایی کردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی...هتد، تا بتوانین له‌نزیکترین هه‌لدا کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئازاد و یه‌کسان دابمه‌زێنین هه‌موو کۆمه‌ڵگه له‌ده‌ستی ئه‌م مشته له‌تاڵنچی ده‌ربهێنین و رزگاربکه‌ین.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق
15ئاب 2010