ده‌رباره‌ی هه‌ڵوێستی
بایکۆتکردنی(موقاته‌عه) هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن حزبی" کۆمۆنیستی کرێکاری" عیراقه‌وه!
حزبی"کۆمۆنیستی کرێکاری" عێراق له‌به‌رواری 12 کانونی یه‌که‌م 2010 دا له ژێر
ناونیشانی " له پێنا و رزگاری وئاسایشدا، پێویسته هه‌ڵبژاردن ته‌حریم بکرێت و هه‌ڵبوه‌شێنریته‌وه!"
ده‌رکردووه. ئه‌مه دوای ئه‌وه‌ی به‌یانێکی تری ده‌رکردبوو دوو مانگ پێشتر که
پێچوواه‌نه‌ی ئه‌م هه‌ڵوێسته که ڕایگه‌یانبووکه له گاڵته‌جاڕی هه‌ڵبژاردندا به‌شداری
ده‌کات و بانگه‌وازی جه‌ماوه‌ری کردبوو بۆ به‌شداری کردن وڕاوه‌ستان له‌پشتی لسته‌که‌یانه‌وه.
حزبی ئێمه له به‌رواری 13-10-2009دا ڕه‌خنه‌ی له‌م هه‌ڵوێسته‌ی حزبی " کۆمۆنیستی
کرێکاری" گرت که داوای به‌شداری له گاڵته‌جاڕی هه‌ڵبژاردن ده‌کرد که له‌لایه‌ن
حکومه‌تی مالکی که حکومه‌تێکی میلیشیایی ئیسلامی قه‌ومیه نه‌خشه‌ی بۆ دانراوه له
16 کانونی یه‌که‌م 2010 ده‌دا به‌رپا بکرێت. ووتمان ئه‌مه درێژه‌ی هه‌مان هه‌ڵوێستی
ته‌بیعی سیاسه‌تی سازشکارانه‌ی کۆڕشی موده‌رسییه که له ساڵی 2004 وه درێژه‌ی هه‌یه
و مۆدیلێکی سیاسی پێکده‌هێنێ که نه‌خشه‌کانی خۆیانی له سه‌ر داده‌ڕێژن؛ له دامه‌زراندنی
کۆنگره‌ی ئازادی عێراقه‌وه که بۆ جێبه‌جێ کردنی پرۆسه‌ی به‌ستنی گرێبه‌ست و هاوپه‌یمانێتی
له‌گه‌ڵ ئیسلامیاکان و ناسێوناڵسته‌کان و پاساودانی به ناوی "رزگاری عێراقه‌وه"،
تا ده‌گات به بانگاوازیان بۆ به‌شداری کردن به لستی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هێزه کۆنه‌په‌رسته‌کاندا
له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵی 2005 تا ده‌گات به‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌م دوایه‌یان و به‌شداری
کردن له " هه‌ڵبژاردن"ه ته‌شریعیه‌کانی ساڵی 2010 ، به‌رده‌وام بوونیان له‌سه‌ر
هه‌مان ڕێچکه.
ئه‌و حزبه بۆ پاساودانی گۆڕینی هه‌ڵوێستی خۆی له به‌یاننامه‌کایاندا باس له مه‌رجه‌کانی"
هه‌ڵبژاردنێکی ئازاد و ڕاسته‌قینه" و ستانداردی" نه‌زاهه‌ت" ده‌کات دوابه‌دوای ده‌رکردنی
"یاسای هه‌ڵبژاردن" له‌لایه‌ن میلیشیا ئیسلامی و قه‌ومیه‌کانه‌وه. ئه‌وه ڕۆشنه
که ئه‌م پاساو دانه خۆی هه‌ڵقوڵاوی هه‌مان مۆدێلی ڕاستڕه‌وانیه که ئه‌یه‌وی خه‌ڵک
به‌وه خۆشخه‌یاڵ بکات که گۆڕینی بارودۆخه‌که ممکنه له چوارچێوه‌ی ئه‌و پرۆسه
تاڵانکاریه‌ی عێراقدا که له ئارادایه به‌م شێوه‌یه دانی شه‌رعیه‌ت پێیان و
خۆشکردنی ڕێگا بۆ گرێبه‌سته‌کانی له ئاینده‌دا. به‌ڵام هۆی ڕاسته‌قینه بۆ گۆڕینی
هه‌ڵوێستیان ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ڕه‌خنه‌ی ڕادیکاڵی کۆمۆنیستی کرێکاری حزبمان له
گاڵته‌جاڕی هه‌ڵبژاردن و ڕاوه‌ستاوی و به‌رحه‌ق بوونی ئه‌م ڕه‌خنه‌یه، به‌پاڵپشتی
ته‌ئیدکردنی کۆمه‌ڵایه‌تی، سه‌رباری داڕووخانی هه‌ل ومه‌رجی کۆمه‌ڵگه به‌شیوه‌یه‌کی
کاره‌ساتبار به ته‌قینه‌وه‌کانی ئیسلامیه‌کان به‌پێچه‌وانه‌ی ئیدعاکانیان که " كه
بارودۆخه‌که ئاسیی بووه‌ته‌وه".
سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه، حزبی ئێمه ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌م دوایه‌یان له‌بایکۆتکردنی
هه‌ڵبژاردن و ڕسواکردنی ئه‌و هێزه‌ی پێی هه‌ڵده‌سێ و ناساندنی به گاڵته‌جاڕی، پۆزه‌تیفانه
ده‌خه‌مڵێنێ. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌چیته گیرفانی جه‌ماوه‌رو هێزه ئینسانیه‌کان و
به‌ره‌ی چه‌په‌وه. به‌ڵام له هه‌مان کاتدا ڕاده‌گه‌ێنی ئه‌م هه‌ڵوێسته ده‌ورێکی
وای نابێ ئه‌گه‌ر ڕه‌خنه‌ی ڕادیکال ڕووبه‌ڕووی هێزه ڕه‌شه‌کان و خۆشخه‌یاڵی به "پرۆسه‌ی
سیاسی" و "نه‌زاهه‌ت" و "هه‌ڵبژاردنی ئازاد و ڕاسته‌قینه" هه‌رده‌ربڕینێکی له‌م
جۆره نه‌کاته‌وه. له‌سایه‌یه‌ی بارودۆخی ئێستا و باڵا ده‌ستی هێزو بانده چه‌کداره
تاوانباره‌کان و داگیرکردنی ئه‌مه‌ریکادا دابێن کردنی مه‌رجه‌کانی ژیانێکی ئاسایی
بۆ خه‌ڵک ئیمکانی نیه نه‌خوازه‌ڵا داسه‌پاندنی ئیراده‌ی سیاسی خۆی بۆیه قسه‌کردن
له نه‌زاهه‌ت ته‌نها ده‌چێته گیرفانی هێزه دڕنده‌و داسه‌پێنراوه‌کانه‌وه به‌سه‌ر
خه‌ڵکدا.
ته‌نها به کۆتایی هێنانی ئه‌م بارودۆخه‌و نه‌فی کردنه‌وه‌ی ئیمکانی گێڕانه‌وه‌ی
ئیراده‌ی زه‌وتکراوی خه‌ڵک و داسه‌پاندنی ئیختیاری سیاسی خۆی له فه‌زای کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی
نۆرماڵ و سروشتی‌دا هه‌یه. حزبمان بانگه‌وازی جه‌ماوه‌ر ده‌کات بۆ گرد وکۆبوونه‌وه
به ده‌وریدا بۆ رزگارکردنی کۆمه‌ڵگه له‌م هه‌ل و مه‌رجه کاره‌سات باره و دامه‌زراندنی
کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئازاد و یه‌کسان و ئاسایش و خۆشگوزه‌ران.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق
22-12-2009