دەست لە کار کێشانەوەی بەرزانی و شکستی ئەزمونی ناسیونالیزمی کورد!!

ئەمڕۆ ٢٨\١٠\٢٠١٧ مەسعود بەرزانی بە نامەیەک بۆ پەرلەمانی کوردستان دەست لەکار کێشانەوەی خۆی لە سەرۆکایەتی کوردستان هەڵگرت، بە پێی نامەکەی دەسەڵاتەکانی هەواڵەی ئورگانەکانی پەرلەمان و حکومەت و دەزگای دادوەری کردوە. بەدوای خوێنەنەوەی نامەکەی بەرزانی شەڕ وئاژاوەو پێکدادان لە نێو پەرلەمانی کوردستان ڕووی دا، ئەو پەرلەمانەی کە زیاتر لە دوو ساڵە پەک خراوەو دەرگاکەی داخراوە. هێزەدەرگیرەکانی ناسێونالیزم لەناو پەرلەماندا ئێسکو پروسکی یەکتریان هاڕی هەرچی ناشرینیەکانی یەکتر بوو کێشایان بەسەر سەری یەکتردا. شکستی مەسعود بەرزانی شکستی هەموو ناسێونالیزمی کوردە.

ئەمە لە کاتێکدایە بەشێکی ناسێونالیزمی کورد خارج لە پارتی و یەکێتی و یەکگرتوو، پلاتفۆرمی خۆیان پێش کەش کردوە بۆ دامەزراندنی حکومتی رزگاری نشتمانی بۆ دەرچون لەم بارو دۆخە ، ئەیانەوەێ خۆیان بێ بەریبکەن لەم شکستە سەرتاسەریەی ناسێونالیزمی کورد کە ئەوان خۆیان( گۆڕان کە ڕوکنێکی سرەکی حکومەتی بنکە فراوان بوون، بەرهەم ساڵح کە خۆی یەکێک بوو لەسەرۆک وەزیرەکانی حکومەتی کوردستان ، کۆمەلی ئیسلامی کە بەشدار بووی حکومەت و پەرلەمانی کوردستان بوون، جەناحی شاسوار عەبدولواحید کە سەرمایەدارێک و کەسایەتیەکی تری ناسێونالیزمی کوردە) ئەم باڵە کە دەیەوێ خۆی لە شکستی ناسێونالیزمی کورد جیا بکاتەوە، دەیەوێ خۆی وەک رزگار کەری خەڵکی کوردستان بخاتە ڕوو.

ئێمە لەم چەند ساڵەی ڕابدوو جەختمان لەسەر قەیەرانی و بنبەستی ناسێونالیزمی کورد کردوەتەوە، ڕامان گەیاندوە کە ئەزمونی ناسیونالیزمی کورد لە کوردستان عێراق شکستی خوردوە ، قەیران و بن بەست سەرنجامی ئەم شکستەیە. ئەم بزووتنەوەی لە ٢٦ ساڵی ڕبدوودا مێژویەکی ڕەشی لە کوردستان بۆ خۆی تۆمارکردوەو هەرچی نەهامەتی  دەردە سەری هەیە بەسەر خەڵکی کوردستانی دا هێناوە، خەڵکی کوردستان نابێ جارێکی تر ڕێگە بدەن هیچ هێزێکی تری ناسیونالست- ئیسلامی خۆی بکا بە رزگار کەر دەم ڕاستی کۆمەڵگەی کوردستان. ئەم هێزانە هەموویان شەریکن لە شکستی ئەزموونەکەیان.

تاکە ڕێگایەک لەبەردەم خەڵکی کوردستاندا ، پێچانەوەی دەسەڵاتی ئەم حزب و بنامەڵە و بزووتنەوە ناسێونالستیە- ئیسلامیە یە، دامەزارندنی دەسەڵاتدارێتی شورایی خەڵکە لە جێگاکەیدا،. لە ئێستادا ئێمە بانگەوازی خەڵک دەکەین بۆ دامەزراندنی شوراکان و بنکەکانی بەڕیوەبردنی خەڵکی لە هەموو گەرەک و شارو شارۆچکەکاندا لە کوردستان بۆ جێگرتنەوەی دەسەڵاتی شکست خواردووی ناسێونالیزمی کوردو سەرجەم حزب دەستە و تاقمەکانیان.

حزبی کۆمۆنستی کرێکاری چەپی عێراق

٢٨\١٠\٢٠١٧