تیرۆر کردنی ئەندامانی حزبی دیموکراتی کوردستان بە توندی مەحكوم دەکەین!!

 

لە ماوەی دە ڕۆژی ڕابدوودا لە دوو شوێنی جیای کوردستانی عێراق جمهوری ئیسلامی ئێران ئەندامانی حزبی دیموکراتی کوردستانی  کردوەتە نیشانە، دەستی ڕەشی بە خوێنی نەیارانی سیاسی خۆی لە قوڵای کوردستانی باشوردا سوور کردوە.

لە هەفتەی ڕابردوودا لە شارۆچکەی بەنسڵاوە لە نزیک هەولێر مینێکیان بۆ دوو ئەندامی ئەو حزبە دانابوو کە بوە هوی گیان لە دەستدانی سەباح رەحمانی و بریدار بوونی سەلاح رەحمانی. ڕۆژی ٦ \٣ لە ناوچەی بالیسان تەرمی قادر قادری یەکێک لە فەرمەندەکانی حزبی دیموکراتی کوردستان دۆزراوەتەوە کە زیاتر لە ٢٠ گولەی کڵاشنکۆفی پێوە بووە.

حزبی کۆمۆنستی کرێکاری چەپی عێراق ئەم کارە تیرۆرستیانە بەتوندی مەحکوم دەکات. هەروەها ڕایدەگەیەنێت کە دەست باڵا پەیدا کردنی جمهوری ئیسلامی ئێران لە کوردستانی باشور و دەورگێڕانی حزبە دەسەڵاتدارەکانی کوردستان بە تایبەت پارتی و یەکێتی کە بوون بە عەبا سوری بەر لەشکری جهوری ئیسلامی ئێران و قاسم سلێمانی قەرارگای ڕەمزان و دام دەزگاکانی ئیتلاعاتی ئێران لە کوردستاندا، ئەم وەزعیەتەی لێکەوتوەتەوە ودەستی جمهوری ئیسلامی بەتەواوەتی ئاوەڵە کردوە بۆ ڕاوەدونانی نەیارانی خۆی.

ئێمە بانگەوازی خەڵکی کوردستانی باشور دەکەین ڕێگە نەدەن جمهوری ئیسلامی ئێران دەستی ڕەشی تێرۆر درێژ بکات بۆ نەیارانی سیاسی خۆی. جمهوری ئیسلامی ئێران لە ناوخۆی ئێراندا هەموو ئازادیە سیاسیەکانی قەدەغەکردوە ، دەیان هەزار نەیاری خۆی لە سێدارە داوە و زیندانەکانی پڕ کردوە لە ڕابەرانی کرێکاری و چالاکەوانانی مەیدانەکانی خەباتی کۆمەڵایەتی، وەک کارنامەی هەمیشەیی تیرۆر کردنی نەیارانی خۆی لە دەرەوەی ئێران کە بەشێکە لە سیاسەتی دژی بەشەری خۆی بەتایبەت لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لەم دەورەیەدا بردوەتە سەروە، دەبێ ئەم سیاسەتەی پوچەڵ بکرێتوە.

هەروەها دەبێ حزبە کۆنەپەرست و ناسێونالستەکانی کوردستانی عێراق ڕسوا بکرێن کە بوون بە داردەستی جمهوری ئیسلامی ئێران و حکومەتە کۆنەپەرست وئیسلامیە دژی بەشەریەکانی ناوچەکە. حزبی کۆمۆنستی کرێکاری چەپی عێراق بە ئەرکی خۆی دەزانی هاوپشتی هاوخەباتی لە گەڵ جەماری شۆڕشگێڕی ناوچەکدا بباتە پێشەوە.

حزبی کۆمۆنستی کرێکاری چەپی عێراق

٧\٣\٢٠١٨