بکوژان ئازدن، خۆپێشاندەران ڕاپیچی زیندان دەکرێن!!

لە هەموو ئەو شارانەی کە خۆپێشاندانیان تێدا ئەنجام دراوە سەدان لاو ڕاپێچی زیندان کراون بە تۆمەتی بەرد هاوێشتن بەڵام یەک کەس نەگیروە لەوانەی تەقەیان لە خەڵک کردوە و لاوانیان لە خوێندا نوقم کردوە. تا ئێستا بەشیکی زۆر لەوانەی گیراون رەوانەی زیندان کراون بەرنەدروان و خەریکی فایل دروست کردنن بۆیان.

بەڵام ئەوانەی شڤان زەنگەنەیان ڕفاند کەس نازانێ کێن، ڕۆژانە دەیان کەس چاو ترسێن دەکرێن، بۆ کۆتایی هێنان بە مانگرتن خەریکی پیلان گێڕین، کەناڵەکانی ڕاگەیاندن دادەخرین. سەرکوت ئەبەنە سەرەوە ، ئەوەیان لەیاد نیە هەموو شتێ لە باریکیدا دەبچڕی زۆڵم نەبی!

بەڵام بەبەرچاوی هەموو خەڵکەوە گولە بارانی خۆپێشاندەران کرا ، هێشتا کەسێک نەگیروە لەوانەی کە بوونە هۆی کوشتنی خۆپێشاندەران و تەقەیان لەخەڵک کرد. تا ئێستا بکوژانی ١٧ شوبات و ڕۆژانی دوای هەر ئازادن.

بەڵام دەسەڵاتداران هێشتا لەوە نەگەیشتون بەم کارانەیان ڕق و بێزاری خەڵک زیاتر دەکەن، شەپۆڵی ناڕەزایەتیەکان تا دێت پەڕە دەسێنی وهەنگاو بەرەو ئەوە دەنێت تەخت و تاراجیان تێک بدات.

حزبی کۆمۆنستی کڕێکاری چەپی عێراق بە توندی گرتن و ڕاوەد وو نانی خۆپێشاندەران مەحکوم دەکات، ڕایدەگەینێت ئەوەی دەبێ بگیری ئەوانەن کە تەقەیان لە خەڵک کردوە و ئەوانەن کە گەندەڵن و سەروەت سامانی کۆمەڵگەیان داگیر کردوە دزیوە و ئەوانەن کە پاڵیان ناوە بە لاونەوە ئەم وڵاتە بە جی بێڵن. ئەوانەی کە کاوە گەرمیانی و سۆرانی مامەحەمە و سەردەشت عوسمانیان کوشت.

خەڵکی ئازادی خوازی کوردستان ، لاوانی تێکۆشەر!!

شەقامەکان چۆڵ مەکەن، هەموو سەکۆکان بکەنە تریبیونی خۆپێشاندان و دەربڕێنی ناڕەزایەتیەکانتان، شیوەی خەباتکارانەی ڕێکخراو ئاگاهانە هەڵبژێرن بەهانە مەدەنە دەستی هێزە دەسەڵتدارەکان هێڕش بکەنە سەرتان. لەهەموو شوێنەکان ڕێکخراوە دروست بکات کۆبوونەوەی گشتی بەرپا بکەن نوێنەران هەڵبژێرن و شوراکان دروست بکەن. دەسەڵاتداران لەوە لەرزۆک ترن بە سەرکوت بەر بە نارەزایەتیەکانی خەڵک بگرن!

سەرکەوتو بێت خەباتی جەماوەری کوردستان

بۆ پێشەوە بەرەو دامەزراندنی حکومەتێکی سکیولار نە قەومی نە دینی!!

حزبی کۆمۆنستی کڕێکاری چەپی عێراق

١٥\١٠\٢٠١٥