ته‌نها ڕیزی یه‌كگرتوی كرێكاران ئه‌توانێ پارێزه‌ری
ژیانیان بێت
كاروان نه‌جمه‌دین
كه‌م ڕۆژ هه‌یه له‌مه‌یدانه‌كانی كار‌و كارگه‌كانی كوردستانه‌وه هه‌واڵی گیان له‌ده‌ستدان
و برینداربونی پۆلێك كرێكار بلێو نه‌بێته‌وه ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر هه‌تا مه‌رگه‌كه‌یان
ئه‌وشانسه‌یان پێ‌بدا كه ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن به هه‌واڵه‌كه بزانن و ڕیپۆرتاژێك
له‌سه‌ر ساردبونه‌وه‌ی جه‌سته‌ی شه‌كه‌ت و ماندویان ئاماده‌بكه‌ن ،خۆ ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا
ڕۆژانه كرێكاران به‌دور له‌به‌ره‌كانی جه‌نگه سه‌ربازیه‌كان و له‌وجه‌نگه هه‌میشه‌یه‌ی
كه‌نیزامی سه‌رمایه‌داری كردوێتی به نسبیان له‌پێناو پاراستنی ژیانی كوله‌مه‌رگی
خۆیان‌و منداڵه‌كانیاندا هه‌میشه ڕوبه‌ڕوی مه‌ترسیه‌كانی مه‌رگن و له‌سه‌ر كاره‌كانیان
گیان له‌ده‌ست ئه‌ده‌ن.
هه‌ر دوور نه‌ڕۆین ئه‌و ڕوداوه كاره‌سات بارانه‌ی له گارگه‌كانی دروستكردنی شیش
له هه‌ولێر و گارگه‌ی غازی ( جوانڕۆ) له تانجه‌رۆ كه زیاتر له 10 كرێكار
گیانیان له ده‌ستدا و جه‌سته‌ی 20 كرێكاریش له‌ناو ئاگری غاز و ئاسن و باروتدا هه‌ڵقرچا
، سه‌به‌بی ئه‌مانه‌و ته‌واوی كاره‌ساته‌كانی دیكه‌ی كار له چاوچنۆكی سه‌رمایه‌دار
و خاوه‌ن كاره‌كان و بێ باكی حكومه‌تی بۆرژوای كوردستانه‌وه له‌ئه‌نجامی هه‌رچی
زیاتری كه‌ڵه‌كه كردنی سه‌رمایه له‌سه‌ر ڕه‌نج و ژیانی كرێكارانه‌وه سه‌رچاوه‌ی
گرتوه ، ئه‌مانه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه سه‌ره‌تایترین پێداویستیه‌كانی سه‌لامه‌تیان
بۆ كرێكاران دابین نه‌كرده‌وه له هه‌مانكاتدا خه‌رجی هۆشیار كردنه‌وه‌ی كرێكاران
هه‌تا له‌سه‌ر كارگه و چۆنێتی كاركردن و به‌كار هێنانی وه‌سیله‌كانی كار به
گرانتر ده‌زانن له ژیانی كرێكاران ، وه‌ختێكیش كرێكاران ده‌بنه قوربانی بۆشاردنه‌وه‌ی
ئه‌و تاوانه‌ی كه ڕاسته‌و خۆ ئه‌وان لێی به‌رپرسن نه‌شاره‌زایی كرێكاران ئه‌كه‌نه
بیانو ، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئینسانێك بخه‌نه ناو كێڵگه‌یه‌كی به مین چێندراو وه‌ڕێگه
ده‌ربازبونیشی نیشان نه‌ده‌ن ، ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه ده‌سه‌لێتدارانی
بۆرژوای كوردستان و سه‌رمایه‌داران كرێكاران و هه‌ژارانی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌یان
تائاستێك خستۆته ژێر باری گرانی هه‌ژاریه‌وه كه ناچارنكراون به هه‌ر جۆره
كارێك ئه‌گه‌ر هیچ شاره‌زایه‌كیشیان نه‌بێت ،. كه‌سیش نیه به‌رپرسیارێتی له‌به‌رانبه‌ر
ئه‌م نه‌هامه‌تیانه‌دا ڕابگه‌یه‌نێت، ئه‌وه‌ی كه گرنگه لێره‌دا ئه‌وه‌یه ئه‌م
كاره‌ساتانه چۆن به‌ری پێده‌گیرێت ؟ ، ئایا ئه‌توانرێت چاوه‌ڕاوانی وه‌هاكارێك له
حكومه‌ت و ده‌سه‌لێتێك بكرێت كه دڵی به چینێك بسوتێت كه خودی ده‌سه‌لێته‌كه‌ی له‌سه‌ر
ڕه‌نج و خوێن و كاری ئه‌وان بنیات و ڕاگیراوه بیرێك له‌م باسه بكاته‌وه و ڕێگه
چاره‌یه‌كی گونجاو دابنێت؟، كه به بڕاوای من خۆشخه‌یاڵی به ڕه‌حمی بۆرژوازی به‌رانبه‌ر
چینی كرێكار چاوه‌ڕوانیه به‌دیار هیچه‌وه و له‌هه‌مانكاتدا ئه‌بێته مایه‌ی هه‌رچی
زیاتر بونی كاراساته‌كان و سه‌پاندنی باری گرانتر به‌سه‌ر كرێكاراندا.
ئه‌گه‌رچی هه‌تا ئه‌وكاته‌ی چینی كرێكار ده‌سه‌لێت به‌ده‌ست نه‌هێنێت و پایه‌كانی
بۆرژوازی له كۆمه‌ڵگادا تێكنه‌شكێنێت ، هه‌میشه كاره‌ساته‌كان به‌ره‌و زیادبون و
قوڵبونه‌وه ئه‌چن و له هه‌ر ده‌ورانێكدا شَكڵ و جۆری نه‌هامه‌تیه‌كان ئه‌گۆڕێن به‌هه‌مان
ناسۆر و بگره سه‌ختتریشه‌وه ، به‌لێم هه‌ر به‌و پێیه‌ی چینی كرێكار
ئازادیخوازترین چینه و چه‌رخێنه‌ری كۆمه‌ڵگایه له‌هه‌ر كات و جێگایه‌كدا ڕیزه‌كانی
خۆیان یه‌كگرتو كردبێت و بكه‌ن توانیوێتی و ئه‌توانێت له‌ناو دڵی ده‌سه‌لێتی سته‌مكاری
سه‌رمایه‌داریدا به‌شێك له داخوازیه‌كانی خۆی به قازانجی ته‌واوی به‌شه‌ریه‌ت
بپچڕێت، باشكردنی یاساكانی كار و جیخستنی یاسای سه‌لامه‌تی كار له‌زۆرێك له ولێتان
و به‌تایبه‌ت ئه‌وروپا ده‌ستكه‌وتی یه‌كڕیزی كرێكارانه كه هه‌ر هیچ نه‌بێت ئه‌توانێن
كه‌مێك له قوربانیه‌كانی كار كه‌م بكاته‌وه و لانی كه‌می قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌یان سه‌پاندوه
(هه‌رچه‌نده هیچ جۆره قه‌ره‌بویه‌ك هاوتای ژیان و ئه‌ندامی جه‌سته‌ی ئینسانه‌كان
نیه )، به‌لێم كوردستان كه‌جیاكراوه نیه له دنیای سه‌رمایه‌داری ئه‌مڕۆ
كرێكاران سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌ده‌ست هه‌مان نه‌هامه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ناڵێنن له‌هه‌مانكاتدا
نه‌بونی یاساكارێكی ئینسانی و یاسایه‌ك بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تی كار برینه‌كانی
قوڵتر كردۆته‌وه و ده‌سه‌لێتدارانیش به‌هۆشیاریه‌وه له‌ئاست ئه‌و لێشاوه
قوربانیانه‌دا چاوی خۆی گرتوه ، به‌لێم ئه‌وه كرێكاران خۆیانن كه ده‌توانن سه‌لامه‌تی
جه‌سته‌یان و ژیانی خۆیان بپارێزن ئه‌ویش به یه‌كخستنی ڕیزه‌كانیان و هاتنه مه‌یدان
به داخوازیه ئینسانیه‌كانیانه‌وه به‌رزكردنه‌وه‌ی خواستی جێخستنی یاسای سه‌لامه‌تی
كار ئه‌كرێت كاری هه‌ر ئه‌مڕۆ بێت و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌م ئاستانه‌یه‌دا پشتیوانی
به‌ره‌ی ئازادیخواز و ئینسان دۆستی كۆمه‌ڵگه به‌ده‌ست ده‌هێنن ، بێگومان ئه‌توانن
یاسای خوازاوی خۆیان بسه‌پێنن له‌م پێناوه‌شدا یه‌كگرتویی مه‌رجی سه‌ره‌كیه و به‌ئومێدی
ئه‌وه‌ی له‌م ئایاره‌وه‌ی هه‌نگاوه‌كانی سه‌ره‌تا هه‌ڵگرین .