کارەکانی کۆنگرەی چواری حزبی کۆمۆنستی کرێکاری چەپی عێراق سەرکەوتوانە کۆتایی هات !!

 

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٠ ئایار ٢٠١٧ کۆنگرەی چواری حزبی کۆمۆنستی کرێکاری چەپی عێراق لە بەغدا کۆتای هات بە ئامدەبونی زۆربەی نوێنەرانی حزب لە ناوەوە ودەروەی عێراق. هاوڕی حەمید تەقوایی لیدەری حزبی کۆمۆنستی کرێکاری ئێران و ژمارەیکی گرنگ لە ڕابەرانی کرێکاری و چالاکەوانانی سیاسی سۆشیالستی بە وێنەی میوان بەشداری بوون جێگاو ڕیگایەکی موهیم و هاوپشتیان لە سەرکەوتنی کۆنگرەدا گێڕا.

کۆنگرە بە سرودی ئینترناسێوناڵ و دەقەیەک ڕاوەستان لە پێنا گیانبەختکردوانی ڕیگای ئازادی وسۆشیالیزمدا دەستی پێکرد. هاوڕی سمیر نوری بە ووتەیەکی کورت دەست پێکردنی کۆنگرەی ڕاگەیاند و دەست خۆشی لە ئامادەبوان کرد ئیشارەتی بە گرنگی جێگاو ڕێگای کۆنگرەو بەستنی کۆنگرە دا لەم بارودۆخەدا. هەروەها ڕۆشنایی خستە سەر بارودۆخی کۆمەڵایەتی و سیاسی و داڕوخانی بارودۆخی ئاسیش و کۆمەڵایەتی و سیاسی عێراق، ئیشارەتی بەوەکرد کە چۆن ڕێگا گیرا لە هاوڕێیانی موسل تا بەشداری کۆنگرە بکەن نەهێڵرا موسڵ جێبهێڵن وبەشداری کۆنگرە بکەن و هەروەها ئیشارەتی بە خراپی بارو دۆخی خراپی گوزارانی کرد و هەروەها ئیشارەتی بەوەکرد لە هاوشانی ئەم بارودۆخە نالەبارە دا بزووتنەوەیەکی ناڕەزایەتی کرێکاری وبزووتنەوەی سکیولارستی ڕوو لە گەشە کردنە لە عێراقدا، تەئکیدی لەم فاکتۆرە گرنگە و دەوری حزب لە نێو ئەم بزووتنەوە کۆمەڵایەتیە گەوریەدا کردەوە.

بە دوای ئەوەدا نسابی قانونی کۆنگرەی ڕاگەیاند کە زۆربەی نوێنەرانی کۆنگرە تێدا بەشدار بوون. دواتر سەرۆکایەتی کۆنگرە هەڵبژێررا کە لە سێ هاوڕی پیک هاتبوو. ئەنجا دەستور کۆنگرەو پەیڕەوی ناخۆی کۆنگرە پەسەند کرا. پێش پشوی یەکەمی کۆنگرە هاوڕی سەمیر نوری ڕاپۆرتی سکرتێری کۆمیتە مەرکەزی پێش کەش کرد کە کاتژمێر ونیوێک وەختی پێدرا. هاوڕی سمیر دەورەی ڕابردووی هەڵسەنگاند و ژێر کەوتن و سەرکەوتنەکانی حزبی لە ڕووی سیاسیەوە  دایە بەر باس و لێکۆڵێنەوە. دواتر بواری قسەو باس بۆ نوێنەران کرایەوە بۆ هەڵسەنگاندنی ڕاپۆرتەکە کە پلیمیکیکی بەپێزی و پۆزەتیڤی پێشاندا لەسەر هەڵسەنگاندنی چالاکیەکانی حزب  لە دەورەی ڕابردودا.

بە دوای نانخوارنی نیوەڕۆدا کاتی پێش کەشکردنی بڕێار و بڕیارنامەکات هات، یەکەم پرۆژە بڕیارنامە بریتی بوولە بڕیارنامە دەربارەی بارودۆخی سیاسی لە عێراق  لە سایەی کێشمە کێشی هێزە جیهانی و وجەمسەرە ناوچەیەکاندا. هاوڕی سمیر نوری خاوەنی  پرۆژە بریارەکە قامکی خستە سەر ئەوەی لە ساڵی ١٩٩١ وە عێراق گۆڕینرا بە گۆڕەپانی یەکاڵاکرندەوەی کێشمەکێش و هاوکێشەکانی نێوان هێزە جیهانیەکان و ناوچەیەکان  و هەروەها ئیشارەتی بەوە کرد کە تا ئێستا پێشبڕکی و کێشمە کێشی نێوان هێزە کۆنەپەرستیەکان کۆتایی نەهاتوە لە عێراقدا تا ئێستا عێراق دورە لە ڕاڕەوی دەوڵەت وکۆمەڵگەی مەدنیەوە. لە بەشی ئەرکەکانی حزبدا ئیشارەتی بە شەش خاڵی تەوەرەیی کرد کە فۆکەس دەکاتە سەر خەبات لە دژی ئیسلامی سیاسی وتایەفەگەری و ناسێونالیزم وەک هەنگاوێکی گرنگ بۆ هەنگاو هەڵهێنانەوە بۆ دماڵینی گشت دەسەڵاتی بۆرژوازی و دامەزراندنی جمهوری سۆشیالستی، بانگەوازی هاوڕێیانی کرد بۆ دەنگدان بە شێوەکی پۆزەتیف و پەسەندکردنی لەلایەن کۆنگرەوە. دواتر بواری قسەو باسکرایەوە لەسەر پرۆژە بڕیارەکە و دوای چەند ئاڵ و گۆڕێک بەسەریدا بە کۆی دەنگ  پرۆژە بڕیارەکە پەسەند کرا. دواتر پرۆژە بڕیاری ئەزمونی کوردستان و چارەسەری مەسەلەی نەتەوەی کورد لەلایەن هاوڕی خەبات مەجیدەوە خرابووە ڕوو، قسەباسی لێنەکرا بەڵکۆ کۆنگرە دەنگی لەسەردا بۆ ئەوەی کۆمیتە مەرکەزی هەڵبژێراو هەڵبسێت بە ئاڵ وگۆڕی پیویست بەسەریداو وەک برێارنامە دەری پەسەندی بکات. بە نۆرەی خۆی پرۆژە بڕیار دەوری چینی کرێکار و پێوستی لە دەخالەتکردن لە ئەوزاعی سیاسیدا بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێکی سیکیولاری نا دینی نا قەومی لە عێراق لەلایەن هاوڕی عصام شکریەوە  دەنگی لەسەردرا کە بخرێتە بەردەست کۆمیتە مەرکرزی تازە بۆ قسە و باس کردن لەسەری و پەسەنکردنی لەبەر کەمی کات. لە کۆتای بەشی بڕیار بڕیارنامەکاند دوو بڕیار پەسەند کران یەکەمیان پەیوەست بوو بە دروست کردنی لۆگۆی حزبەوە و بڕیارێکی تر، بڕیار بوو دەربارەی بەرگری لە تۆڕی هاوپشتی کرێکاری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفەریقا، ئەم تۆڕە هەوڵ دەدات بۆ دامەزراندنی تۆڕیکی هاوپشتی کرێکاری سۆشیالستی لە هەموو ناوچەکە.

هەروەها شان بەشانی پرۆسەی قسەو باسەکاندا دەست کرا بە هەڵبژاردنەکانی کۆمیتە مەرکەزی تازەی حزب و بڕیاردرا ژمارەی ئەندامانی کۆمیتە مەرکەزی ١٧ هاوڕی بێت. دواتر پرۆسەی هەڵبژاردن دەستی پێکرد ٢١ هاوڕی خۆی هەڵبژارد بۆ ئەندامیتی کۆمیتە مەرکەزی. ئەو هاوڕییانە دەنگیان هێنا سەگوڵ ئەحمەد، خەبات مەجید، کاوە عمر، فاتح بەهرامی، عمار سواس، ضیا ئەحمەد، معن شمالی، مجید حسین"ابو مشرق" ، سمیر نوری، محمد شکور، راجی سهل، عصام شکری، عباس کامل ، طه حسین، ئەطیاف عزیز ، حسین مەحەمەد، مریم جمیل، بۆ ئەندمێتی کۆمیتە مەرکەزی. خاڵێکی وەرچەرخانی گرنگ لەم هەڵبژاررنە ئەوە بوو ژمارەیەک لە لاوان هەڵبژێرران بۆ کۆمیتە مەرکەزی.

لە کۆتایی کۆنگرەدا کە ڕۆژێکی پڕ لە باسی زیندوو گرنگ و پڕ شۆرو شەوقی و ئینسجامێکی باڵای بە خۆۆو بینی، هاوڕێ  عصام شکری ووتاری کۆتایی پێش کەش کرد و ئیشارەتی بە ئامدەیی هاوڕێیان و گرنگی سەرکەوتنی کۆنگرەی کرد و گرنگی حزبی بۆ کۆمەڵگە ڕۆشن کردەوە و ئیشراەتی بە هیوای جەماوەرو بەتایەبەتی ژنان و چینی کرێکاری عێراق بە حزبی کرد لە پشتیوانی خەباتی ڕزگاری خوازانە و ئینسانی و سیکیولارو یەکسانی خوازی و ڕابەرایەتی بەرەو بەدەست هێنانی ئامانجە ئینسانیەکانی و پافشاری حزب لە هاتنە ناوەوەی بۆ نێو بزووتنەوە ناڕەزایەتیە کڕێکاری و مەتلەبی و سیکیولارستیەکان پێشان دا و تەئکیدی لا ئازدی ژن و خەباتی بۆ وەلانانی زوڵم و زۆر و توند وتیژی و کۆلایەتی کردەوە. کۆنگرە بە سروودی ئینترناسێوناڵ کۆتایی هات.

یەکسەرە بە کۆتایی کۆنگرە پلنیومی یازدەهەم بەسترا و کە تێدا سمیر نوری بەسکرتێری کۆمیتە مەرکەزی هەڵبژێرا. دوابەدوی ئەوەدا مەکتەب سیاسی هەڵبژێررا کە هاوڕێیان خەبات مەجید ، سەرگوڵ ئەحمەد، ضیا ئەحمەد ، عباس کامل، عصام شکری، فاتح بەهرامی بەئەندامانی مەکتەب سیاسی هەڵبژێرران. دەربارەی ئەو بڕیارنامانەی کۆنگرە بە کۆمیتە مەرکەزی سپاردبوو پلنیوم  ئەرکی لێکۆڵینەوە و پەسەنکردنی خستە ئەستۆی مەکتەب سیاسی.

کۆنگرە ڕووداوێکی گرنگ و دڵخۆشکەر بوو بۆ بزووتنەوەی کۆمۆنستی کرێکاری لە عێراق و وەرچەرخانێکی بابەتی لە ئامادەیی سیاسی و دەرک کردن بە ئال وگٶڕە هەنوکەیەکانی لە کۆمەڵگەدا و ڕابەرایەتی و گرنگی خەبات لە پێناو  دەوڵەتێکی سیکیولارستی و جمهوری سۆشیالستی لە عێراق ، پێشان دا.

کۆمیتە مەرکەزی حزبی کۆمۆنستی کرێکاری چەپی عێراق

٢١ئایار ٢٠١٧