ڕاگه‌یاندنی چالاکیه‌که‌کانی حیزب له شاری که‌رکوک
به بۆنه‌ی یه‌کی ئایار ڕۆژی جیهانی چینی کرێکاره وه ڕۆژی خه‌باتی چینایه‌تی کرێکاران به ڕووی سه‌رمایه‌داری و هێزو لایه‌نه کۆنه‌په‌رسته‌کانی ، رێکخستنه‌کانی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق چالاکیه‌کی فراوانیان له شاردا ئه‌نجامدا. ده‌یان لافیته به دیواری شوێنه گرنگه‌کانی شاری که‌رکوکدا هه‌ڵواسران وه‌ک دیواره‌کانی قه‌ڵا ، پردی خاسه ، عه‌ره‌فه له نزیک ڕێگای سه‌ره‌کی چوونه ژووره‌وه‌ی کومپانیای نه‌وتی باکوور" شمال " ، دووڕیانی شوان که‌رکوک ، مه‌حاکم ، وه له شوێنه گرنکه‌کانی تری ناو شار ، ئه‌م چالاکیه له ڕۆژه‌کانی چوار شه‌مه و پێنج شه‌مه 27 و 28 نیسان دا ئه‌نجام درا ، شیعاری سه‌ر لافیته‌کان بریتی بوون له : " بژی یه‌کی ئایار ڕۆژی جیهانی چینی کرێکار" ،"نا بۆ پێناسی قه‌ومی و دینی به‌ڵێ بۆ پێناسی ئینسانی "، "هێزی چینی کرێکار له یه‌کگرتن و رێکخراوبوونی دایه " ، له‌گه‌ڵ چه‌ندین شیعاری تر که داوای له کرێکاران کرد ڕۆڵی خۆیان بگێڕن بۆ رزگار کردنی خه‌ڵکی عێراق . یه‌کێ له چالاکیه‌که‌یانی تر بڵاو کردنه‌وه‌ی هه‌ردوو ڕۆژنامه‌ی عه‌ره‌بی و کوردی " نحو الاشتراکية ' و " به‌ره‌و سۆشیالیزم" بوو که تا یبه‌ت بوون به یه‌کی ئایار و مه‌سایلی تایبه‌ت به کرێکاران و ده‌ورو نه‌خشیان له کۆمه‌ڵگادا. وه له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا پۆسته‌ره‌کانی حیزب به بۆنه‌ی یه‌کی ئایاره‌وه له شوێنه جیاجیا کاندا هه‌ڵواسران .
هێزو لایه‌نه کۆنه‌په‌رسته دینی و قه‌ومیه‌کان که له‌مێژوویاندا به‌وه ناسراون دژایه‌تی کرێکاران و ئازادی و یه‌کسانی بکه‌ن و خۆیان پێ ڕانه‌گیراوه له به‌رانبه‌ر چالاکی حیزبی کرێکاران وحیزبی شؤڕشگێردا که به هه‌موو توانایه‌وه تێ ده‌کۆشێ بۆ ڕزگار کردنی کۆمه‌ڵگا له ده‌ست مه‌ینه‌تیه‌کانی که هۆکاره‌که‌ی هێزو لایه‌نه قه‌ومی و دینیه ڕه‌شه‌کانن به هاوکاری هێزه داگیرکه‌ره‌کان، هه‌ستان به لێکردنه‌وه‌ی لافیته‌کانی حیزب له هه‌ندێ شوێن به شێوه‌یه‌کی ترسنۆکانه و له کاتی تاریکی داهاتندا و وه دوور له چاوی خه‌ڵکیدا ، به‌ڵام هاورێیانی حیزب جارێکی تر چوونه‌وه هه‌مان ئه‌و شوێنانه و لافیته‌کانیان هه‌ڵواسیه‌وه . ئه‌و هێزو لایه‌نانه جارێکی تر به‌م کرده‌وانه‌یان ئه‌وه‌یان سه‌لمانده‌وه که چه‌نده دوژمنی کرێکاران و ئازادی و ئازادی ڕا ده‌ربرینن .
مردن و سه‌رشۆڕی بۆ ترسنۆکان و دوژمنانی ئازادی
بژی یه‌کی ئایار ، بژی سۆشیالیزم
ڕێکخستنه‌کانی که‌رکوکی _ حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق
30 نیسانی 2010
l