بەیاننامەی حزبی کۆمۆنستی کرێکاری چەپی عێراق سەبارەت بە

کۆچی دوای عیسای حاجی عەبدولله ڕابەری کرێکارانی کارگەی جگەرە و چەهرەی کۆمۆنستی شاری سلێمانی !!

 

بەداخەوە هاوڕێی خۆشەویست وتێکۆشەر عیسای حاجی عبدالله، چەهرەی ناسراوی کۆمۆنستی شاری سلێمانی لە هەنداران و لە کەندا کۆچی دوایی کردو بۆ یەکجاری تەواو کردنی ڕێگاکەی بە ئێمە سپارد.

هاوڕێ عیسا هەموو ژیانی لە پێناو سەرخستنی کۆمۆنیزم و چینی کرێكار تەرخان کردبوو، مرۆڤێکی تێکۆشەر و خۆشەویست لە نێو هاوڕێ کرێکارەکانیدا لە هەموو ئەو مانگرتن و تێکۆشانەی کە ئەنجام دەدرا لە کارگەی جگەرەی سلیمانی هاوڕێ عیسا لە رێزی پێشەوەی تێکۆشانی کرێکارندا بوو. ئەو لە شوراکانی ١٩٩١ جێگای پەنجەی دیاربوو یەکێک بوو لە نمایەندەکانی شورای کڕیکارانی کارگەی جگەرە، بەڕوویی داردەستەی بەڕیوەبەرایەتی کارگەکەی و بەرەی کوردستانیدا ڕاوەستا.

عیسای حاجی عبدالله کەسایەتی کۆمۆنستی شاری سلێمانی بوو، مرۆڤێکی خۆشەویستی نێو خەڵک بوو و یەکێک بوو لە کادرە ناسراوەکانی ڕەوتی کۆمۆنست و دواتر کە حزبی کۆمۆنستی کڕیکاری عێراق دامەزرا ، یەکیک بوو لەو دەیان کادرەی کە دەنگیان دا بە دروست کردنی حزب زۆر شێلگیرانە لە نێو خەڵکدا دیفاعی لە کۆمۆنیزمی کرێکاری و سەرخستنی کۆمۆنیزم دەکرد.

هاوڕێ عیسا کەسێک بوو لەزۆر بواردا کاری دەکرد یەکێک بوو لەو کەسانەی کە دیفاعی لە مافەکانی مرۆڤ دەکرد، دەستی هەبوو لە نوسینی شیعرو هەوڵی زۆری دەدا بە زمانی سادە شیعر بۆ کرێکاران بنوسێت.

هاوڕێ عیسا خەباتی کڕێکاری و کۆمۆنیستی بۆ ئێمە بە جێهێشت بە داخێکی زۆرەوە لە نێوماندا نەما تا پێکەوە ئەم ڕێگایە بە سەرنجام بگەینین، گیان لەدەست دانی زەرەرێکی گەورە بوو لە بزووتنەوەی کڕێکاری.

حزبێ کۆمۆنیستی کرێکاری چەپی عیراق سەرخۆشی لە خێزان و بنەماڵەی هاوڕێ عێسا هەموو کرێکاران و کۆمۆنستاکان دەکات، پەیمان دەدات بە بەرز ڕاگرتنی ئاڵای کۆمۆنیزم و خەباتی چێنایەتی تا دامەزراندنی سۆشیالیزم.

سەربەرزی و نەمری بۆ عیسای حاجی عبدللە

بژی سۆشیالیزم

حزبی کۆمۆنستی کرێکاری چەپی عێراق

١٥\١٠\٢٠١٥