چالاکیه‌کانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق له گۆڕه‌پانی فیرده‌وس له ناوه‌ڕاسی به‌غدادا!
ڕێکخستنه‌کانی حزب له شاری به‌غدا هه‌ستان به‌به‌رپاکردنی مه‌راسیمی یه‌کی ئایار ڕۆژی جیهانی چینی کرێكآڕ له شاری به‌غدا ، سه‌رتا له ده‌یان شوینی به‌غدا لافته‌ی حزب هه‌ڵواسران وئه‌نجا له‌ده‌ورو به‌ری شوینی مه‌راسیمه‌که چه‌ندان لافته هه‌ڵواسرا ، ئه‌م مه‌راسیمه له گۆڕه‌پانی فیرده‌وس به‌رپاکرا که ده‌که‌وێێته نه‌وڕاستی به‌غداوه. له‌م مه‌راسیمه‌دا عه‌باس کامل ئه‌ندامی کۆمیته مه‌رکه‌زی حزب و سکرتیری کۆمیته‌ی به‌غدای حزب ووتاری حزبی پێشکه‌ش به ئاماده‌بوان کرد، که سه‌دان که‌س ئاماده‌ی ئه‌م مه‌راسیمه بوون، به‌یانی حزب که جیاواز له هه‌موو لایه‌نه‌کانی تری ئاماده بوو له‌و مه‌راسیمه که ته‌رحی ڕیفۆرمیستی وئاشتبونه‌وه‌یان خستبووه ڕوو، ده‌ستی خستبووه سه‌ر کێشه واقعیه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی عێراق وبووه جیگای سه‌رنجی ئاماده‌بوان. هاوڕێیانی حزب به جدیه‌تیکی بێوینه‌وه فعالانه کاریان ده‌کرد به بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی کرێکارانه‌وه بۆ گه‌یاندنی نه‌خشه‌و ته‌رحی حزب بۆ رزگاری کۆمه‌ڵگه له کاره‌ساتێک که تێیکه‌وتووه. هه‌ربه‌م بۆنه‌یه‌وه زیا‌تر له‌هه‌زار ژماره‌ی ڕۆژنامه‌ی حزب که به‌م بۆنه‌یه‌وه چاپکرابوو بڵاو کرایه‌وه و ئه‌مه سه‌رباری به‌یانامه‌ی حزب که سه‌دان کۆپی لێدابه‌شکرا به‌سه‌ر ئاماده‌بواندا. مه‌راسیمه‌که له‌ڕێگه‌ی سپیکه‌ره‌کانی مه‌راسیمی حزبه‌وه به سرودی ئینتر ناسێونال ده‌ستی پێکردو هه‌ربه‌م سروده کۆتای هات که له شه‌قامه‌کانی ده‌وروبه‌ردا ده‌نگی ده‌دایه‌وه.
عه‌باس کامل
یه‌کی ئایار 2010