پلینۆمی پێنجه‌می کۆمیته‌ی ناوه‌ندی سه‌رکه‌وتوانه ئه‌نجام درا. رۆژی شه‌مه 24/7 پلینۆم ده‌ستی پێ کرد‌و رۆژی یه‌ک شه‌مه 25/7 کۆتایی هات ، پاش په‌سه‌ند کردنی ژماره‌یه‌ک له بڕیاڕنامه‌ی گرنگ . زۆربه‌ی ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزب و هاوڕێ حه‌میدی ته‌قوایی لیده‌ری حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران و یه‌دی مه‌حمودی ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی هه‌مان حیزب و ژماره‌یه‌ک له کادرانی حیزب وه‌ک میوان ئاماده‌ی ئه‌م پلینۆمه بوون. ئیمکانات بۆ ئاماده بوونی سه‌رجه‌م هاورێ یانی ئه‌ندام له کۆمیته‌ی ناوه‌ندی له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی عێراق فه‌راهه‌م کرا.
سه‌ره‌تا پلینۆم به سروودی ئه‌نته‌رناسیونال و وه‌ستانی ده‌قیقیه‌ک بۆ رێزنان له گیان به‌ختکردوانی ڕێگای سۆشیالیزم ده‌ستی پێ کرد‌و پاشان به‌هۆی به‌شداری زۆربه‌ی ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی یه‌وه ره‌سمیه‌تی پلینۆم راگه‌یه‌نرا. ئه‌نجا هه‌یئه‌تی سه‌رۆکایه‌تی پلینۆمی پێنجه‌م هه‌ڵبژێردرا. له پاش ده‌نگدان بۆده‌ستوری پلینۆم ئایین نامه‌که‌ی هاورێ عصام شکری ووته‌ی کردنه‌وی پلینۆمی پێشکه‌ش کرد. له‌م ووته‌یدا تاکیدی له‌وه کرده‌وه ئه‌و ئه‌رکه‌کانه کامانه‌ن له‌سه‌ر پلینۆم که بتوانێ حیزب به‌ره‌و پێشه‌وه ببات وحیزب گه‌وره‌و فروان بکاته‌وه‌و ببێته هێزێک که ڕۆڵیکی سه‌ره‌کی هه‌بێ له دیاری کردنی چاره‌نوسی کۆمه‌ڵگادا. پاشان حه‌میدی ته‌قوایی ووته‌یه‌کی پێشکه‌ش کرد که تیایدا باسی له گرنگی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق کرد بۆ خه‌ڵکی عیراق، ئه‌نجا به ووردی چووه سه‌ر ئه‌و ئاڵووگۆره تازانه‌ی که به سه‌رجیهاندا هاتووه له‌مرۆدابه تایبه‌تی ئه‌و تاکتیکه‌ی ئه‌مه‌ریکا که چه‌نده ناوه‌رۆکێکی کۆنه‌په‌رستانه‌ی هه‌یه ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که‌هه‌وڵ ده‌دا خۆی نزیک بکاته‌وه له ئیسلامی سیاسی و وه ده‌یه‌وێ بیخاته ژێر ڕكێفی خۆیه‌وه‌و به جوان نیشانی بدات له ئاست سیاسه‌تی جیهانیدا. وه تاکیدی له‌وه کرده‌وه که ململانێکانی ئه‌مرۆ زۆرتر له جاران ڕۆشنتر بووه‌ته‌وه، ئه‌مرۆ ناکۆکی وکێشمه‌کێشی سه‌ره‌کی له نێوان دوو قوتبدایه ئه‌ویش قوتبی ملیۆنی خه‌ڵک و قوتبی کۆنه‌په‌رستی بۆروژازی به هه‌ردوو باڵه ناوخۆیی و جیهانیه‌که‌یه‌وه. پاش پشوویه‌ک ، سکرتێری کۆمیته‌ی ناوندی راپۆرتی ده‌وره‌ی پێشووی هه‌ڵسوارن و چالاکیه‌کانی حیزبی پێشکه‌ش کرد‌و گفتوگۆ و باسێکی چڕوپری له سه‌ر کرا به هاوبه‌شیه‌کی جیدی هاورێ یانه‌وه.
هه‌ر له رۆژی یه‌که‌مداپلینۆم بڕیانه‌مه‌یه‌کی سیاسی په‌سه‌ند کرد سه‌باره‌ت به بارودۆخی ئه‌مرۆی عیراق و ئه‌رکه‌کانی حیزبمان بوو. دوای ئه‌وه‌ی هاورێ یان و باس وجه‌د‌ه‌لێکی جیددیان له سه‌ر کرد
و پێشنیاری هه‌ندێ ئاڵ‌وگۆڕیان کرد‌و ده‌ستکاری کراو په‌سه‌ند کرا . ئه‌م بڕیار نامه‌یه تاکیدی له سه‌ر بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی خه‌باتی حیزب کرد له به‌رانبه‌ر هێزه میلیشیایی و قه‌ومیه‌کان و هێزه داگیرکه‌ره‌کانی ئه‌مه‌ریکا وه له پێناو بردنه پێشه‌وه‌ی ئه‌لته‌رناتیڤی سۆشیالیستی چینی کرێکار‌و کردنی به‌هێزێکی کاریگه‌ر له ناو کۆمه‌ڵگادا. به دوای ئه‌وه‌دا پرۆژه‌ی بریارێک سه‌باره‌ت به لێسه‌ندنه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌تی له یه‌کێ له ئه‌ندامانی پێشووی حیزب پێشکه‌ش کرا. ئه‌م پرۆژه‌یه له لایه‌ن مه‌کته‌بی سیاسی پێشووه‌وه هێنرابوو پاش قسه وباس و گفت وگۆو له سه‌ر ی پرۆژه بریاره‌که به تێکرای ده‌نگ په‌سه‌ند کرا.
له رۆژی دووه‌مدا درێژه درا به باس وگفتوگۆ له سه‌ر پرۆژه‌ی بریانامه‌کانی تر وه‌ک بریارنامه‌ی ده‌سکۆتاکردنی هێزه ئیسلامی و قه‌ومیه‌کان پێوستیه‌که له پێناو ده‌رخستنی ته‌نها ئه‌لته‌رناتیڤی ئینسانی چینی کرێکار له عێراقدا- وه پرۆژه‌ی بریانه‌مه‌ی پشتیوانی و هاوپشتی کردنی شۆڕشی ئێران له ئێستادا_ خه‌بات له دژی بێ‌کاری له عێراقدا- کۆنگره‌ی سێیه‌می حیزب. سه‌رجه‌م بریار نامه‌کان پاش گفت وگۆو باسی جیددی له‌لایه‌ن ئه‌ندامان و میوانه‌کانه‌وه په‌سه‌ند کران . جگه له‌پرۆژه‌ی بریارنامه‌ی دژی بێ‌کاری که سپێردرا به مه‌کته‌بی سیاسی ئایینده بۆ ئه‌وه‌ی ئاڵوگۆره پێشنیار کراوه‌کان له به‌نده‌کانیدا بکرێ و بکرێته پلاتفۆرمێک بۆ پێك‌هێنانی رێکخراوی بێکاران له عێراقدا.
پلینۆم کۆتایی به کاره‌کانی هێنا پاش پێشکه‌شکردنی ووته‌ی کۆتایی له لایه‌ن سه‌میر نوریه‌وه، که تیایدا تاکیدی کرده‌وه‌له سه‌ر سه‌رکه‌وتنی پلینۆم و وه‌فه‌زای گه‌رم و گوڕی ولایه‌نه ئیجابیه‌کانی پلینۆم و به‌شداری جیددی هاورێیان و جییدی بوونی ئه‌و بریارنامانه‌ی که په‌سه‌ند کران و گرنگیان له‌مرۆدا، وه تاکیدی له‌وه کرده‌وه که حیزب توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه پێشبخرێ وه فاکته‌رکانی گه‌وره بوونه‌وه‌ی حیزب له ده‌ستدیه‌او ده‌کرێ و ده‌بێ ئه‌م حیزبه بگۆڕدرێ به حیزبێکی به‌رفراوانی کۆمه‌ڵایه‌تی له ناو کۆمه‌ڵگای عێراقدا. له دوایدا به سروودی ئه‌نته‌رناسیونال و به شۆرو شه‌وقه‌وه کۆتایی به پلینۆمی حیزب هات .
پلینۆم به تێکرای ده‌نگ عصام شکری وه‌ک سکرتێری کۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌لبژارده‌وه وه به‌زۆربه‌ی ده‌نگ 6 هاورێ وه‌ک ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی هه‌ڵبژێردان که بریتین له‌مانه : جه‌لیل شه‌هباز ، سه‌ردار عه‌بدوڵا حه‌مه ، سه‌رگوڵ ئه‌حمه‌د ، سه‌میر نوری ، صه‌باح ئیبراهیم ، فاتیح به‌هرامی.
کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق
26/7/2010