به ناڕه‌زایه‌تی 100 شاری جیهان بپه‌یوه‌ست،
بۆ رزگاری گیانی سه‌کینه ئاشتیانی له ده‌ست جمهوری ئیسلامی!!
له یه‌ک مانگی ڕابردوودا جیهان شایه‌دی ناڕه‌زایه‌تی فراون بوو، بۆ رزگاری گیانی سه‌کینه مه‌حمه‌د ئاشتیانی له سه‌نگه‌سار له‌لایه‌ن جمهوری ئیسلامی ئێرانه‌وه، به پێشڕه‌وی کۆمیته‌ی نێونه‌ته‌وه‌ی له دژی سه‌نگه‌سار و ئیعدام و حزبی کۆمۆنیستی کریکاری ئێرانه‌وه توانرا به خه‌باتی فراوانی هه‌مه‌لایه‌نه جه‌ماوه‌ری فراوانی جیهان جمهوری ئیسلامی ئێران ناچار به پاشه‌کشه بکرێت و سه‌نگه‌ساری سه‌کینه هه‌ڵوه‌شێێته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا ده‌ستی له هه‌ڕه‌شه‌ی ئعیدامی سه‌کینه هه‌ڵنه‌گرتووه، ده‌یه‌وی له‌م ڕێگه‌یه‌وه له به‌رامبه‌ر ناره‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری ناڕازی و توڕه‌ی جیهان بوه‌ستێته‌وه.
جمهوری ئیسلامی ئێران له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی نه‌نگی حکمڕانی خۆیدا زیاتر له سه‌د که‌سی سه‌نگه‌سار کردوه‌و 25 که‌س له‌ژێر خه‌ته‌ری حوکمی سه‌نگه‌ساردان، تا ئێستا هه‌زاران که‌س له‌لایه‌ن جمهری ئیسلامیه‌وه ئیعدام و سه‌نگه‌سار کراون و ژیانی ئه‌م جمهوریه دڕنده‌و خوێنڕیژه به‌م تاوانکاری و جنایاتانه به‌ستراوه‌ته‌وه.
بۆ شکست پێهێنانی جمهوری ئیسلامی ئێران و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حوکمی ئیعدام وسه‌نگه‌سار و ئازاد کردنی گیانی سه‌کینه مه‌حمه‌د ئاشتیانی له ئیعدام و شکست پێهینانی سیاسه‌تی جمهوری ئیسلامی ئێران، کۆمیته‌ی نێونه‌ته‌ویی دژی ئیعدام و سه‌نگه‌سار و چه‌ند لایه‌نێکی تر بانگه‌وازی سه‌رجه‌م ئازادیخوازان و یه‌کسانی خوازانی جیهان ده‌که‌ن بۆ به‌رپاکردنی ناڕه‌زایه‌تی له سه‌د شاری جیهان بۆ رزگاری گیانی سه‌کینه مه‌حمه‌د ئاشتیانی وبۆ کۆتای هێنان به حوکمی به‌ربه‌ری وه‌حشیانه‌ی جمهوری ئیسلامی ئێران. تا ئیستا له ده‌یان شاری جیهان خۆپێشاندان کۆبوونه‌وه ڕاگه‌ینراوه.
کرێکاران،خه‌ڵکی ئازادی خوازی عێراق و ناوچه‌که!!
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق بانگه‌وازتان ده‌کات بۆ په‌یوه‌ست بوون به ناڕه‌زایه‌تی سه‌د شاری جیهان بۆ رزگاری گیانی سه‌کینه، هه‌روه‌ها بۆ وه‌ستانه‌وه به دژی حوکمی سه‌نگه‌سار و ئیعدام، وسه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی حزب تێده‌کۆشێ بۆ ڕێکخستنی ناڕه‌زایه‌تیه‌کان له شاره‌کانی عێراقدا له هه‌مان کاتدا، داواتان لێداکات له‌هه‌رشوێنیک و به‌هه‌رشێوه‌یه‌ک که بۆتان ده‌گونجێ نه‌ڕه‌زایه‌تی به‌ڕێبخه‌ن، له‌مه‌رکه‌زی شاره‌کان، له به‌رده‌م سه‌فاره‌تخانه‌کانی جمهوری ئیسلامی ئێران و له گۆڕه‌پانه سه‌ره‌کیه‌کان، و له هه‌رشوێنێک که بۆتان ده‌گونجێ، با پێکه‌وه ئه‌م تاوانه کۆتای پێ بهێنین.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق
15ئاب 2010