نه ته‌پو تۆزی "گۆڕان "و نه فه‌زای جه‌نگ ، نه‌یانتوانی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵک بخه‌وێنن!!!
ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵکی پیره‌مه‌گروون به ڕوووونی پێشانی دا!!
له چه‌ند مانگی ڕابردوودا به‌تایه‌به‌ت له‌ماوه‌ی هه‌ڵبژاردنی "په‌رله‌مانی" کوردستاندا کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان نووقمی ته‌پوتۆزی هات و هاواری"گۆڕان" کرا له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی "گۆڕان"ه‌وه به‌ڕابه‌رایه‌تی نه‌وشیروان موسته‌فا، ئێمه هه‌ر ئه‌وکات له‌و باوه‌ڕه‌دا بووین که ئه‌مه مه‌دایه‌کی کورتی هه‌یه وله‌چه‌ند مانگ زیاتر کارێگه‌ری نابێ وکۆمه‌ڵگه جارێکی تر ده‌گه‌رێته‌وه سه‌ر ڕه‌واڵی خۆی وه‌زعیه‌تێک که خولقاوه ، به ڕه‌تووش و وه‌عده وعید دانامڕکێته‌وه.
گۆڕان و بزووتنه‌وه‌ی "گۆڕان":
كؤمه‌ڵگه‌ی کوردستان بۆ دوو ده‌یه ده‌چێت به ده‌ستی ناسێۆنالزمی کورد و باندو داروده‌سته‌کانیه‌وه دناڵێنێ به‌غیری کوێره‌وه‌ری وجه‌نگ و کوشت کوشتار و دڵه ڕاوکێ هێچی به نسیب نه‌بووه، سه‌ڕای چاره‌نووسێکی نادیار، مه‌ترسی جه‌نگ ئه‌نفال و کۆمه‌ڵ کوژیه‌کی تر ، به‌ده‌سڵات گه‌یشتنی سه‌رانی ناسێۆنالزمی کرد و به کورسی ده‌سه‌ڵات وشه‌ریک بوونیان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م هێزه دژی ئینسانی و کۆنه‌په‌رسته‌کانی تری عێراق دا، هیچ شتێکی تریان له ئه‌جه‌ندادا نه‌بووه و نیه. ئه‌مه سه‌ڕای تاڵان کردنی سه‌روه‌ت سامانی کۆمه‌ڵگه وداگیر کردنی سه‌روه‌ت له‌لایه‌ن به‌شێکی که‌می کۆمه‌ڵگه‌وه و بێبه‌شکردنی زۆربه‌ی کۆمه‌ڵگه له داهاتی کۆمه‌ڵگه‌و بێبه‌شکردنیان له که‌مترین خزمه‌تگوزاری. قڵشتی نێوان چینه‌کانی و قڵشتی نێوان ده‌ڵه‌مه‌نی و هه‌ژاری به‌ڕاده‌یه‌ک زیادی کردووه به هێچ ڕتووش و ئیدعانه‌مه‌یه‌کی دۆستایه‌تی خه‌ڵک ناشارێته‌وه. گۆرینی ئه‌م وه‌زعیه‌ته ناسێۆناڵزمی کوردی ناچارکرد ده‌ست بکات به ڕه‌خنه گرتن له خۆی به خه‌یاڵی خۆیان چاره‌سه‌رکردنی "گه‌نده‌ڵ"ی بکه‌ن، ماسیه‌ک که سه‌ری گه‌نیو بووبێ لاشه‌که‌ی ده‌بێ چۆن بێ؟ ئه‌م ئه‌وزاعه نه‌ک ناسێوناڵزمی کوردی خسته هه‌له‌که سه‌ما بۆ فریا که‌وتنی خۆی به‌ڵکو کۆمه‌ڵگه و خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێشی کێشکرده گۆڕه‌پانی کێشمه‌کێش و چه‌ندان پێکدادن ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌و یه‌خه له کوردستان شکڵی گرت، ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه ئه‌گه‌رچی بزووتنه‌وه‌یه‌کبوو به لستێک داواکاریه‌وه به‌ڵام بزووتنه‌وه‌یه‌کی ناڕازی به ناسێوناڵزمی کورد و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی بوو ، بزووتنه‌وه‌یه‌ک له‌پیناو لیستێک داواکاری ده‌ست به‌جێدا ده‌ستی پێ‌کرد به‌ڵام بزووتنه‌وه‌یه‌کی " ڕیفۆرمستی" نه‌بوو وه‌ک هه‌ندێک ده‌یانه‌وی له‌چوارچێوه‌ی ڕیفۆرمزمی بئاخنن.
باڵێک له‌ناسێونالزمی کورد که له هێچ شتێک دا جیاوازی نیه و نه‌بووه له‌گه‌ڵ باڵه‌کانی تر له ژێر ناوی "گۆڕان"دا به‌ڕابه‌ری نه‌وشیروان موسته‌فا هاته مه‌یدان و که‌م نه‌بوون ئه‌وانه‌ی نه‌وشیروان موسته‌فایان لێ ببووه به ڕابه‌ری گۆڕان. به‌ڵام گۆڕانێک که خه‌ڵک پێش چاوی گرتبوو و گرتووه ئاسمان و ڕێسمانی فه‌رقه، بزووتنه‌وه‌ی "گۆڕان" و نه‌وشیروان مسته‌فا نه‌ک له‌گه‌ڵ ئامانج وئاواته‌کانی خه‌ڵک دا نایه‌نه‌وه به‌ڵکو له‌به‌ره‌ی ناسێونالزمی کورد وله‌به‌ره‌ی دژی خه‌ڵکی کوردستان ڕاوه‌ستاون و هه‌تا نه‌یان تووانی بۆ چه‌ند مانگێکیش ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵک و ده‌نگی گۆڕانی واقعی خه‌فه بکه‌ن.
سه‌رانی ناسێونالزمی کورد ورگی یه‌کتر هه‌ڵده‌درن!!
ڕاپۆرته‌که‌ی تاڵه‌بانی له پلنێۆمی ئه‌م دوایه‌یاندا و وه‌ڵامه‌که‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا نه‌ک له ئاستی کیشه سیاسیه‌کاندا نه‌وه‌ستاوه‌ته‌وه به‌ڵكو ئه‌تک کردنی یه‌کترو وردوو خاشکردن وهاڕینی یه‌کتر وڕسوای بۆ سه‌رجه‌م ناسێوناڵزمی کرد به‌یان ده‌کات. سه‌ره‌ڕای دانپیانانی ئاشکرایانه به مێژووی ڕه‌شی پڕ له تاوانی چه‌ند ساڵه‌یاندا ، هه‌ڵدانه‌وه‌ی سه‌رقاپی هه‌موو ئه‌وتاوانانیه که ده‌رحه‌ق به خه‌ڵکی کوردستان کردوویانه. ئه‌مه ئیتر ململانی سیاسی نیه به‌ڵکو فه‌زاحه‌تپێکردنی یه‌کتریه.
شه‌ڕ له‌سه‌ر چیه ئایه نه‌وشیروان مسته‌فا له‌پڕ بووه به دۆستی خه‌ڵک و جه‌لال تاڵه‌بانی موجرم و"خه‌یانه‌تکار" ، له‌دوای زیاتر له چل ساڵ هاوسه‌نگه‌ری! چل ساڵ سادو سه‌دا کردن به کێشه‌ی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه! چل ساڵ شاردنه‌وه‌وی ڕاستیه‌کان، چل ساڵ دژایه‌تی ئازادی خوازانی کردستان، ئایه جه‌لال تاڵه‌بانی "گه‌نده‌ڵه" و نه‌وشیروان مسته‌فا لایه‌نگری "گۆڕان"ه؟ له‌کاتێکدا هه‌ر ئێستا نه و‌شیروان مسته‌فا له دژی هه‌ر ئازادیخوازیه بزووتنه‌وه‌یه‌کی یه‌کسانیخوازیه له کوردستاندا. ئایه کێشه‌که له‌سه‌ر نفوزوو ده‌سه‌ڵاته؟خۆ ئه‌گه‌ر وابێ تاڵه‌بانی له‌وه‌ته‌ی هه‌یه "مامه‌یه"و سکتێری گشتیه و نه‌وشێروانێش "کاکه نه‌وه‌یه". ئه‌گه‌ر له‌و فه‌زاحه‌ته گه‌رێێن که به ناسێنالزمی کوردیان کردوه به ده‌ستی خۆیان، ئه‌مانه هیچیان کرۆکی کێشه‌که پێشان ناده‌ن، بۆ ڕوونکردنه‌وه‌ی وه‌زعه‌که، ده‌بێ قامک بخه‌ینه سه‌ر کێشه‌ی سه‌ره‌کی ناسێنالزمی کورد له ئیستای عێراق کوردستاندا.
ناسێونالزمی کورد له‌به‌رده‌م دوو هه‌ڕه‌شه‌دایه یه‌کیکیان جێگا‌و ڕێگایه‌تی له ئه‌وزاعی سیاسی عێراقدا و له‌ده‌ستدانی مه‌کانه‌یه‌که که له دوای جه‌نگی 2003 به‌ده‌ستی هێناو ئه‌مریکا له پاداشتی خزمه‌ته‌کانیاندا پێی به‌خشین ئیتر ئه‌مریکا ئه‌و پێویسیه‌ی پێیان نه‌ماوه ، له‌سه‌ره‌ک کۆماریه‌که‌ی جه‌لال تاڵه‌بانیاوه بگره تاده‌کات به چه‌ندان فایلی بێچاره‌سه‌ری تر هه‌مووی به‌ڕووی ناسێونالزمی کوردا کراونه‌ته‌وه، له‌لایه‌کی تره‌وه خه‌ڵکی کوردستان وبزووتنه‌وه ناڕه‌زایه‌تیه‌کان ڕۆژله‌گه‌ڵ ڕۆژ له گه‌وره‌بوون وفراوان بوونه‌وه‌و ڕادیکاڵبوونه‌وه‌دان وئه‌گه‌ری ڕاماڵینی ده‌ساڵتیانی کردووه‌ته ئه‌گه‌رێكێ وواقعی. ئه‌م دوو خاڵه‌یه ناسێوناڵزمی کوردی بێ ئاسۆ و قه‌یراناوی کردووه. بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان که خۆی به‌شکی جیانه‌بووه‌وه‌یه له‌و واقعه ناتوانی له‌وه‌ی زیاتر هه‌یه شتێکی تر بێت. ئه‌وان به‌غه‌یری رێگا چاره‌یه‌ک که باقی سه‌رانی ناسێونالزمی کورد هه‌یانه شتێکی تریان له جوعبه‌که‌یاندا نیه، و له‌به‌رامبه‌ر خه‌ڵک و ناڕه‌زایه‌تیه‌کانیاندا کۆنه‌په‌رست ودژی خه‌ڵکین. بۆیه هه‌ر زۆر زووته‌پو تۆزی "گۆڕان" نشته‌وه‌و جێی خۆی دا به جه‌نگ و پێک دادن.
جه‌نگ و ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی!!
فه‌زای شاری سلێمانی و ده‌روو به‌ر لاچه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوودا فه‌زای جه‌نگی به‌خۆوه بینی، سه‌ره‌ڕای فه‌زاحه‌ت کردن به‌یه‌ک ملیتاریزه‌کردنی کۆمه‌ڵگه ده‌ست له‌سه‌ر به‌له‌میتکه دانان بۆ کوشتن وته‌سفیه‌کردنی یه‌کیتر خه‌ڵکی تووشی دڵه‌ڕاوکێ کرد. ئه‌گه‌رچی ئه‌مه سوونه‌تی ناسێوناڵزمی کورده‌و تا ئێستا هه‌زاران لاوی کوردستانیان کردووه‌ته قوربانی شه‌ڕی ناڕه‌وایان و بۆ یه‌ک جاریش له ژیانی سیاسیاندا رێگای سیاسی ململانێی سیاسی که‌ناڵێک نه‌بووه بۆ چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌کانیان، هه‌مێشه ته‌سفیه‌کردنی یه‌کتر و لایه‌نه ڕه‌قیبه‌کانیان یه‌که‌م و ئاخرین رێگایان بووه . بۆیه خه‌ڵک بڕواناکه‌ن به ڕێک که‌وتن و په‌یمانه‌کانیان. وه‌ک پێشتریش ووتبوومان ئه‌مانه په‌یوه‌ندیه‌کیان به گۆڕانی ژیانی خه‌ڵکه‌وه نیه، بۆیه هه‌ر زوو گۆڕان گۆڕان جێی خۆی دا به‌جه‌نگ و فه‌زای جه‌نگی.
وه‌ک ووتمان ناسێونالزمی کورد بێ ئاسۆ و بنبه‌سته، ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه به گشتی هه‌ریه‌ک له‌باڵه جیاجیاکانی ده‌ست ناپارێزن له هه‌ر به‌ند به‌ستێک له‌به‌رامبه‌ر یه‌کتردا، له وه‌زعیه‌تی ئێستایاندا پێکدادان وته‌سفیه‌کردنی یه‌کتر خه‌ترێکی زۆر دروست ده‌کات له‌نێوان هه‌مووباڵه‌کاندا نه‌ک ته‌نها له‌نێوان"گۆڕان" وباڵی تاڵه‌بانی به‌ڵکو له‌ئاستێکی فراوانتردا، به خۆڕایی نیه ماسعود به‌رزانی سویند ده‌خوا که وه‌فا داره به ڕێکه‌وتنی ئستراتیجی نێوان خۆێان و یه‌کێتی. ئه‌گه‌ر جه‌نگ یه‌ک واقعیه‌تی تاڵه ئه‌مه لایه‌کی مه‌سه‌له‌که‌یه لایه‌کی تره‌وه ئه‌وه‌یه ئه‌م جه‌نگ وململانێیه نه‌ک هیچ په‌یوه‌ندی به‌به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خه‌ڵکه‌وه نیه به‌ڵکو ڕاسته‌وخۆ دژ به سه‌رجه‌م خه‌ڵکی کوردستانه. خه‌ڵک نابێ کێشی هێچ جنگ و فه‌زایه‌کی جه‌نگی ببن. خه‌ڵکی کوردستان به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان با وه‌ستانه‌وه به ڕووی سه‌رجه‌م ناسیوناڵزمی کورد و جه‌نگ و " گه‌ندڵی" و تاڵان و بڕۆیاندا مه‌یسه‌ر ده‌بێت که سه‌ره‌تای هه‌ستانه‌وه‌ی ده‌ستی پێکردوته‌وه‌ه.
ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكێ پیره‌مه‌گروون و سه‌رتایه‌کی نوێ!!
نه هه‌راو هوریای " گۆڕان" نه فه‌زای جه‌نگ ناتوانێت به‌ربگرێ به تێکۆشانی خه‌ڵک بۆ باشکردن ژیانیان، خه‌ڵکی باشبوونی ژیان و گۆڕانی ژیانیان ده‌وێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌یان قوربانیان داوه‌وه، حکومه‌تی هه‌رێم و حزب ومیلیشاکانی ناسێونالیزمی کورد‌و چاوسوورکردنه‌وه‌یان ناتوانی به‌ر به‌گه‌شه‌ی بزووتنه‌وه ناره‌زایه‌تیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان بگرێت. خه‌ڵکی پیره‌مه‌گروون له مانگی ڕابردوودا ئه‌م ڕاستیه‌یان سه‌لماند و بزووتنه‌وه‌ی "گۆڕان" یان خسته لاوه‌و جارێکی تر پێشانیان دا ژیله‌مۆی ناره‌زایه‌تیه‌کانی خه‌ڵک خامۆش نه‌بووه و نابێ، نه به تۆقاندن و نه به هاتو هاواری"گۆڕان،گۆڕانی" لایه‌نگرانی نه‌وشیروان موسته‌فا. بزووتنه‌وه و ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی خاڵک له دژی ناسێونالزمی کورد‌و ده‌سه‌ڵاته‌که‌یه‌تی بزووتنه‌وه‌یه‌کی به‌رحه‌قه و ڕادیکاڵه به " ڕیفۆرمیزم " ته‌عبیری لێ ناکری، ڕابه‌رایه‌تی سۆشیالستی ده‌خوازی و کێشکه‌ی ئه‌وه نیه له‌به‌ر به‌دبه‌ختی خه‌ڵکی کوردستان ناسیونالیزمی کورد مۆدێلی سه‌رمایه‌داری بازاری ئازاد مۆدیلی ئه‌مه‌ریکایی هه‌ڵبژاردوه نه‌ک " مۆدیلی ئه‌وروپی" که "جۆرێک عه‌داله‌تی تێدایه”وه‌ک عه‌لی مه‌ولود ده‌ڵێ. سه‌رمایه‌داری عه‌داله‌تی تێدا نیه،به‌شریه‌ت هه‌موو مۆدیله‌کانی تاقیکردووه‌توه به‌ربه‌ریه‌تی سه‌رمایه‌داری بۆ چینی کرێکاری جیهان و سه‌رجه‌م خه‌لکی زه‌حمه‌تکێش و بزووتنه‌وه جه‌ماوه‌ریه‌کان ده‌مێکه ڕوون بووه‌ته‌وه. کێشه‌ی خه‌ڵکی کوردستان کێشه‌یه‌کی چینایاتی یه، ململانێی کرێکار دژی سه‌رمایه‌دار و ململانێی هه‌ژاری دژی ده‌وڵه‌مه‌ندیه. ئه‌م کێشمه‌کێشه به سۆشیالیزم وه‌ڵام ده‌درێته‌وه ، پێویستی به ئاسۆی دارکردنێتی به سۆشیالزم و ڕابه‌ریکردنێتی به حزبی کۆمۆنیست و ڕادیکاڵ خۆی، په‌یوه‌ست بوونێتی به سۆشیالزم بزووتنه‌وه‌ی سۆشیالسیه‌وه.
سمير نوري