گفتووگۆی به‌ره‌و سۆشیالیزم له گه‌ڵ سه‌رگوڵ ئه‌حمه‌دئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای ڕێکخراوی ڕزگاری ژن له عێراق
به‌ره‌وسۆشیالیزم:وه‌ک ده‌زانن 8ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان به‌ڕێوه‌یه له‌م ڕۆژه‌دا په‌یامتان چی یه بۆ ژنان؟
سه‌رگوڵ ئه‌حمه‌د: سه‌ره‌تا زۆر سوپاستان ده‌که‌م بۆ ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ی بۆتان ڕه‌خساندم که بتوانم به‌م بۆنه گه‌وره‌یه‌وه پیرۆزبایی یه‌کی گه‌رم له ته‌واوی ژنان وپیاوانی ئازادی خواز‌و یه‌کسانیخواز بکه‌م که له هه‌ر جێگایه‌کی ئه‌م دنیایه‌دان.هه‌ر لیره‌وه ده‌مه‌وێت ئیشاره‌ت به وه بده‌م که ته‌نها ڕێگه‌ی ڕزگاری ژنان ،به هاتنه ده‌ره‌وه‌ی هێزی ئیراده‌ی خۆیانه وه پشت به‌ستن به بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی ژنان وئه‌و حیزب و لایه‌نانه‌ی که په‌یامی یه‌کسانیخوازی و لابردنی هه‌ڵاواردنی جنسی و وه نه‌هێستنی نابه‌رابه‌رایه‌تی له کۆمه‌ڵگا دا به‌رزکردۆته‌وه .پشت به ستن به وهێزولایه‌نانه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رگری کردن له‌ئینسان و گێرانه‌وه‌ی ئیراده بۆ ئینسان فه‌لسه‌فه‌ی وجودیانه.نه‌ك له‌سه‌ر ئه‌ساسی دینی وقه‌ومی و هه‌ر شتێکی تر دامه‌زراون و ئه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌یان نی یه مه‌سه‌له‌ی ئینسان وژنان ومنالانه.وه مێژوی چه‌ند ساڵی ڕابردوی ئه‌م ئه‌حزابانه ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه.هه‌ربۆیه هه‌تاوه‌کو ده‌سه‌لاتی سه‌رمایه‌داری وبۆرژوازی بالا ده‌ست بن کوشت وکوشتاروناعه‌داله‌تی و چه‌وسانه‌وه‌ی ئینسانه‌کان وجودی ده‌بێت.
8ی مارس ڕۆژێکی پرشنگداره له مێژووی خه‌باتی ژنان وپیاوانی یه‌کسانیخوازو کۆمۆنیست.که له به‌رامبه‌ر نایه‌کسانی وهه‌ڵاواردنی جنسی وچه‌وسانه‌وه‌ی ژنان شکلی گرت.وه‌له ئه‌نجامی هاتنه مه‌یدانی ڕیزی ناڕه‌زایه‌تی ژنان و به‌رزکردنه‌وه‌ی خواست و داواکاری یه‌کانیان به‌ڕوی سه‌رمایه‌داران وده‌سه‌لاتداراندا توانرا به‌شێك له داواکاری یه‌کانیان به‌ده‌ست بهێنن له زۆرێك له ووڵاتانی جیهان.ئه‌مڕۆ 8ی مارس مه‌شخه‌ڵێکه بۆ بره‌ودان بۆ خه‌باته و هاتنه مه‌یدانی ژنان وپیاوانی یه‌کسانی خوازکه له هه‌ر شوێنێكی ئه‌م جیهانه‌ن .8ی مارسی ئه‌مساڵ که هاوکاته له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه کارتۆنی یه‌کانی عێراق و کوردستان پێویسته ژنان وپیاوانی یه‌کسانیخواز ئه‌م ڕۆژه له‌یاد نه‌که‌ن و خۆیان ڕێکخراو بکه‌ن و بێنه مه‌یدان شیعاری نا بۆ ده‌سه‌ڵاتی قه‌ومی وعه‌شا یه‌ری ،نا بۆ هه‌ڵاوهاردنی جنسی به‌رزکه‌نه‌وه ،هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یاسای باری که‌سێتی ببێته سه‌ر له‌وحی داواکاری یه‌کانیان .چیتر ئه‌و ئاخا وکوێخایانه یاری به جاره‌نوسی خه‌لکی نه‌که‌ن.بێن به بزوتنه‌وه‌ی یه‌کسانیخوازی وئازادیخوازی یه‌و په‌یوه‌ست بن بێن به ڕێکخراوه‌که‌ی ئێمه‌وه په‌یوه‌س بن که (ڕێکخراوی ڕزگاری ژنان.
به‌ره‌وسۆشیالیزم: میدیاکان و ئه‌حزابی ده‌سه‌ڵاتدار له کوردستان زۆر بانگه‌شه بۆ باش بوونی هه‌ل و مه‌رجی ژنان ده‌که‌ن تا چه‌ند ڕاستی ودروستی ئه‌م بانگه‌شه‌یه هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟
سه‌رگوڵ ئه‌حمه‌د: ئه‌م بانگه‌شانه ته‌نها خۆڵ کردنه چاوی خه‌لکی یه له‌به‌رامبه‌ر ده‌نگی ناڕازی ئازدی خوازاندایه .هه‌تاوه‌کو ئێستا نه‌ک هه‌ر به‌ردێکیان نه‌خستۆته سه‌ر به‌رد به‌ڵکو ئه‌گه‌ر کارێکیشیان کردبێت ئه‌وه له ژێر فشاروناڕه‌زایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی یه‌کسانی خوازی وبه‌ره‌ی ڕادیکال وچه‌پی کۆمه‌ڵگه‌دا بوه. بۆ راستی ئه‌وقسانه‌م هه‌رکه‌س ده‌توانی چاوێک له مێژووی هه‌ژده نۆزده سالی رابردوو بکات به ئینسافه‌وه ته‌ماشای بکات ده‌بینی که به‌هه‌زاران ژن کوژراون وه‌خۆیان سوتاندوه وه له ژیر بیانوی پاریزگاری له‌شه‌ره‌ف وه که‌م نین ئه‌و نامیلکه‌و کتێبانه‌ی که له‌م په‌یوه‌نده‌دا ده‌رچون ،له‌و کاته‌ی یه‌کێتی پارتی وڕه‌وته ئیسلامیه‌کان به یاسا به‌رگریان له‌کاره ده‌کرد ده‌ستی ژن کوژانیان ئاوه‌ڵا کردبوو ،دروست له‌وکاته‌دا کۆمۆنیسته‌کان و ژنان و پیاوانی یه‌کسانی خواز هاتنه‌مه‌یدان و ده‌نگی نا بۆ کوشتنی ژنانیان به‌رزکرده‌وه ،ئه و کاته هه‌رئه‌م حیزبانه‌ی بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی هاوشانی مه‌لای مزگه‌وته‌کان وىزوتنه‌وه ئیسلامیکان بۆشه‌رعیه ت دان به‌کوشتنی ژنان ئێمه‌یان به‌وه تاوانبارده‌کرد که دیفاع له بێ ئه‌خلاقی ده‌که‌ین ،وه ئه‌وان ڕیگه‌نه‌ما نه‌ی گرنه‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه واته بزوتنه‌وه‌ی یه‌کسانی خوازی پاشه‌کشه پێبکه‌ن ،سه‌ره‌نجام بزوتنه‌وی ئێمه له ئه‌نجامی قوربانی دان وکاری شه‌وانه‌ڕۆژی هه‌ڵسوڕاوان له ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وی کوردستان توانیمانه پاشه‌کشه‌یه‌کی باش به ئه‌حزابی ده‌سه‌ڵات دار بکه‌ین وه کۆمه‌ڵک گۆڕانکاری ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌کی شکڵیش بێت به‌سه‌ریاندا فه‌رزبکه‌ین. ئینجا با باسیکی ئه‌و باش بونانه‌ی ئێستاش بکه‌ین ئایا ئه‌گه‌ر ئه‌حزابێک له ده‌سه‌لاتدا ئیدعای باشبوونی وه‌زعی نیوه‌ی کۆمه‌ڵگاده‌کات که ژنه یه‌که‌م جار ئه‌بی پێی بڵێن جێگای من وه‌ک ژنێک له یاساوده‌ستوری ئێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتداردا چێ یه ئایا ده‌توانن پێمبڵێن من وه‌ک هاوڵاتی یه‌ک مافی یه‌کسانی ژن و پیاومان بۆ به ڕه‌سی ده‌ناسن؟که ئێوه ده‌سه‌ڵاتان به‌ده‌سته چ ڕێگرتانه؟له سه‌رده‌می به‌عسدا (عوده‌ی وپیاوه‌کانی)خواروی عێراق له به‌سره ژنانیان له ژێر ناوی به‌دڕه‌وشتی سه‌رده بڕی .ئێستاش له‌ژێرده‌سه‌ڵاتی ئه‌م حاکمانه‌دا ئه‌وه‌ی خراپه وقیزه‌ونه له‌به‌رامبه‌ر ژناندا پیاده ده‌کرێت،ژنان ده‌ستدرێژی جنسیان ده‌کرێته
سه‌رو پاشان لاشه‌کانیان فڕێ ده‌درێت،وه تاوانباران به ئازادانه ده‌سوڕێنه‌وه.هه‌رله ژێر سایه‌ی ئه‌مانه‌دا ژنان و کچان ڕوبه‌ڕووی ده‌رکردن نان بڕین بوونه‌ته‌وه ،به قیمه‌تی ئه‌وه‌ی ملیان بۆ خواسته گڵاوه‌کانی به‌رپرسه‌کانیان نه‌داوه.ئه‌و چیرۆکانه که‌م نین که له‌سه‌ر زاری خودی ئه‌و ژنانه‌ی که مه‌جبورکراون له‌شفرۆشی بکه‌ن،به‌شێك له کڕێاره‌کانیان به‌رپرس و به‌ڕێوبه‌ری دام وده‌زگاکانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ن.له کاتێكدا وڵاتێك پڕ بێت له‌م هه‌موو تاوان وفه‌ساد و کوشت وکوشتاره‌ی ژنان ،بانگه‌شه کردن بۆ مافه‌کانی ژنان چ مانایه‌کی هه‌یه؟
به‌ره‌وسۆشیالیزم : وه‌ك ده‌زانن ژنانی کوردستان له هه‌ل ومه‌رجێکی ناله‌باردا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن به‌ڕای ئێوه ئه‌و ئامانجانه چین که‌له ئێستا دا پێویسته ژنان و یه‌کسانی خوازان له ده‌وری کۆببنه‌وه بۆ ده‌سته‌به‌ربونی یه‌کسانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ژنان وپیاوان ؟
سه‌رگوڵ ئه‌حمه‌د: ناله باربونی ژیانی ژنان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م حیزبه قه‌ومی و عه‌شاریانه ڕاستییه‌کی حه‌شاهه‌ڵنه‌گره هه‌روه‌کوپێشتر ئیشاره‌تم پێ‌کرد ئه‌وه‌بۆ ماوه‌ی زیاتر له نۆزده ساڵه ژنان به‌ده‌ست کۆنه‌په‌رسترین یاساوه ژیانیان ووردوخاش ده‌کرێت.ڕوبه‌روی چه‌نده‌ها ئیهانه‌و وسوکایه‌تی ده‌بنه‌وه له ماڵ به‌ده‌ست باوك وبرا و مێرده وه له‌ده‌ره‌وه‌ش به‌ده‌س ناعه‌داله‌تی کۆمه‌ڵگاو نیزامی زاڵمانه‌ی سه‌رمایه‌داری یه‌وه‌ده‌جه‌نگێن که له کوردستاندا هێزه قه‌ومی و دینی و عه‌شایه‌ری یه‌کان ئه‌و کاره‌کته‌ره ده‌بینن . ژنانی کوردستان ڕۆژانه له‌شه‌ری ده‌سته‌و یه‌خه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه‌دا وله‌گه‌ڵ داب‌و نه‌ریتی داڕزیوی کۆمه‌ڵگا به جه‌نگ دێن وو ده‌بنه قوربانی که ده‌سه‌ڵات داران پارێزگاری لێ ده‌که‌ن و ده‌ستی پێوه ده‌گرن له پێناو مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان . ژماره‌ی ئه‌و کچه سوتاوانه که‌م نین‌که له پێناو مافه‌کانی خۆیان هه‌ر ئێستا له‌نه‌خۆشخانه‌کانی کوردستان به‌ده‌ست ئازاره‌کانیانه‌وه ده‌ناڵینن ،یان به‌شێوه‌کی ساده‌تر نه‌خێریان له‌و داب و نه‌ریته کردووه ،له به‌رامبه‌ر عه‌قڵێتی پیاو سالاری دا ده‌وه‌ستنه‌وه ،به‌ڵێ بۆ مافکانی خۆیان ده‌که‌ن و ده‌ڵێن به‌ڵێ ده‌مه‌وێت ئازاد بم ،فڵانه که‌سمم خۆش ده‌وێت ،ده‌مه‌وێت به خواستی خۆم که‌سێك هه‌ڵبژێرم و نامه‌وێت زه‌واجی زۆره‌ملێ .گه‌وره به بچوك قبوڵ ناکه‌م ،یاسای فره ژنی فڕێ ده‌ده‌مه زبڵدانه‌و که من وه‌ك پله دوو حساب ده‌کات . کچان ده‌یانه‌وێت به‌م کۆمه‌گایه‌ی نیشان بدات که خۆشه‌ویستی سنوری نی یه،دین ونه‌ته‌وه وقه‌بیله وڕه‌ش وسپی نازانێت که که‌ره‌ساته‌که‌ی دوعا ئه‌و ڕاستی یه‌ی به هه‌موو دنیا درکاندو بووه قوربانی ئه‌وداب ونه‌ریته که ده‌سه‌ڵاتداران ئه‌مڕۆ له یاساکانی ڕۆژنامه‌نووسیدا خه‌ڵکی له‌سه‌ر ده‌ده‌نه دادگا وغه‌ڕامه‌و زیندانی ده‌کرێن،که دوعاکان نموونه‌یان زۆره‌که هه‌ر له‌م چه‌ند مانگه‌ی پێشودا کاره‌ساته‌کان له چه‌شنی دوعا دوباره بویه‌وه له چه‌مچه‌ماڵ وڕانیه ....هد .
ژنان و پیاوانی یه‌کسانخوازی پێویسته له 8ی مارسی ئه‌مساڵدا ئامانجه‌کانیان یه‌کخه‌ن وله ده‌وری یه‌ك کۆببنه‌وه.ڕێپێوانی گه وره به‌ڕێ بخه‌ن له هه‌ر شوێنێکی ئه‌م دنیایه بۆ وه‌ستانه‌وه به دژی ئیزامی سه‌رمایه‌داری که خوڵقێنه‌ری چه‌وسانه‌وه‌ی ئینسانه‌کان وبه‌دیاری هێنانی نابه‌رابه‌ری بۆ ژنان .وه به دژ هه‌مووئه‌و هێزوتاقمانه‌ی که‌هه‌ر ئێستا له کوردستان و عێراقدا مه‌سه‌له ی ژنان یان وه‌لاناوه و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک ڕێگرن له به‌رامبه‌ری چه‌سپاندنی مافه‌کان ژناندا.وه به دژی هه‌ڵاواردن ونابه‌رابه‌ری له دژی ژنان وهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاساکانی باری که‌سێتی له‌کوردستانی عێراقدا وچه‌سپاندنی یه‌کسانی هه‌مه لایه‌نه‌ی ژنان و پیاوان ،جیاکردنه‌وه‌ی دین له ده‌وڵه ت وپه‌روه‌رده‌و خوێندن وچه‌سپاندی یاساییه‌کی مۆدێرن وسوکوێلار که یه‌کسانی هه‌مه‌لایه‌نه بۆ ژنان و پیاوان به‌ڕه‌سمی بناسێت وه ئه‌مانه ئامانجی سه‌ره‌کیمان بن له‌به‌ر ئه‌وه ڕزگاری کۆمه‌ڵگا به‌نده به‌ڕزگاری ژناناوه.
به‌ره‌وسۆشیالیزم: له 8ی مارس دا زۆرێک له ڕێکخراوه‌کانی ژنانی سه‌ر به ده‌سه‌ڵات و لا یه‌نی تر ئه‌م یاده ته‌نها وه‌ك ئاهه‌نگێك ده‌که‌نه‌وه.چۆن ده‌ڕوانیته ئه‌و جۆره یادکردنه‌وانه؟به‌ڕه‌ئی ئێوه 8ی مارس ده‌بێت چ شکڵ وشێوه‌یه‌ك به خۆیه‌وه بگرێت؟
سه‌رگوڵ ئه‌حمه‌د: 8ی مارس پێش ئه‌وی ئاهه‌نگێران بێت ،ڕۆژی ناره‌زایه‌تی و خۆپشاندانی ژنان و پیاوانی یه‌کسانیخوازانه،ڕۆژی هاتنه مه‌یدان وبه‌ژداری کردنی خودی ژنانه بۆ به‌ده‌ست هێنانی ته‌واوی مافه‌کانیان. 8 ی مارس ده‌سکه‌وتی ژنان وپیاوانی کرێکار و کۆمۆنیست بووهه‌روه‌کو پێشتر ئیشاه‌تم پێ‌کرد، ژنان وپیاوانی کرێکار وکۆمۆنیست خه‌باتیان کرد له‌گه‌ڵ نیزامی سه‌رمیاداری ئه‌و سه‌رده‌مه‌داخۆپیشاندان و شۆڕ‌شیان کرد قوربانی زۆری یان دا له پێناوه‌دا کۆڕ وکۆبونه‌وه‌و کۆنفرانسیان به‌ست،تاوه‌کو به‌شێک له مافه‌کانی ژنانیان به‌ده‌ست هێنا،وه 8ی مارسیان وه‌ک ڕه‌مزی ناڕه‌زایه‌تی ناساند له هه‌موو دنیادا وبه‌رده‌وام بون له خه‌باتکردن بۆ به‌دیهێنانی ته‌واوی مافه‌کانی ژنان وڕزگارکردنی ژنان له ده‌ست چه‌وسانه‌وه. هه‌ربه‌و ده‌لیله‌ی له ئێستاداکه‌کوشت وکوشتارو چه‌وسانه‌وه له‌به‌رامبه‌ر ژناندا وجودی هه‌یه به بڕوای من 8ی مارس پێویسته‌ڕۆژی خۆپیشاندان و ناره‌زایه‌تی بێت وه به‌رزکردنه‌وه‌ی مافه‌کانی ژنان بێت به‌ڕوی ده‌سه‌ڵاتداراندا وه کارکردن له‌سه‌ری . ئاهه‌نگێران وشیرینی دابه‌شکردن به‌شێکی زۆر بچوکی مه‌سه‌له‌که‌یه، که هه‌ر ئێستا ده‌سه‌ڵات داران ده‌یانه‌وێ ماهیه‌ت وگه‌وره‌یی ئه‌م یاده بچوك بکه‌نه‌وه به‌و شێوه‌یه نمایشی 8ی مارس ده‌که‌ن له ڕیگه‌ی ڕێکخراوه‌ژنانی یه‌کانیانه‌وه. که ژماره‌یه‌ک له‌ژنان له‌ژێر ناوی پارێزگاری له‌مافه‌کانی ژنان تعین کراون بۆ ڕه‌سمیه‌ت دان به‌بیمافی یه‌کانی ژنان،وه ژنانی ناو په‌رله‌مان شاهیدی ئه‌وبێمافی یانه‌ن .که له‌پاڵ ده‌ستی ئه‌واندا یاسای فره ژنی یان کرده دیاری بۆ ژنان..سه‌یرکه‌ن له‌م مه‌سخه‌ره‌یه ژنان کاندید ده‌که‌ن ته‌نانه‌ت مافی ئه‌وه‌شی پێ ناده‌ن که وێنه‌که‌ی خۆی پیشان به کۆمه‌ڵگابدات وێنه‌ی شێخ مێرده‌که‌یان بڵاوکردۆته‌وه.لێره‌وه‌بانگه‌وازی ژنان وپیاوان وگه‌نجنان ده‌که‌م که‌له‌به‌شداریکردنی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه گاڵته‌جاری یه خۆیان دوربگرن وجارێکی تر با له ژێر ده‌ستی ئه‌و جڕوجنه‌وه‌رانه نه‌بنه سوته‌مه‌نی.