له توند وتیژی دژی ژنانه‌وه بۆ توند‌و تیژی دژی سه‌رتاپای کۆمه‌ڵگه!!
به‌پێی هه‌واڵێک که له سایتی ئاوێنه‌دا بڵاو بووته‌وه، له ساڵی پاردا 20 که‌س حوکمی له‌سێداره دانیان به‌سه‌ردا سه‌پاوه، له‌سزی کوشتنی ژنان له کوردستاندا. به پێی قسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی توند وتیژی دژ به ئافره‌تان ئاری ڕه‌فیق ":"له ماوه‌ی ساڵی رابردودا له شاری هه‌ولێرو قه‌زای سۆران 37 ئافره‌ت و له شاری سلێمانی به ده‌ڤه‌ری گه‌رمیانه‌وه 29 ئافره‌ت و له شاری دهۆك 19 ئافره‌ت به شێوه‌ی خۆخنكاندن و كوشتنی به ئه‌نقه‌ست كوژراون". سه‌باره‌ت به ئاماره‌كانی سوتان، ئاری ره‌فیق وتی:"ساڵی رابردو له هه‌ولێرو قه‌زای سۆران 159 ئافره‌ت و له سلێمانی و گه‌رمیانیش 188 ژن و له دهۆكیش 75 ژن به‌هۆی سوتانه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه".
کوشتنی و خۆکوژی ژنان وه‌ک ده‌بینین له‌وه زۆر فراوانتره که وه‌ک تاوانێکی جنائی بخرێته ڕوو و په‌نا ببرێته به‌ر سزای تاوانبارانی کوشتنی ژنان وئه‌ویش به ئیعدام کردنیان.
کوشتنی ژنان و خۆکوژی ژنان به‌رهه‌می ژێر ده‌سته‌یی ژنان و داسه‌په‌ندنی ده‌رجه دووی و یاسا و ده‌ستووری کۆنه‌په‌رستانه‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی و یاسای چه‌ند ژنه‌یه. به‌رهه‌می باڵاده‌ستی سونه‌ت و داب نه‌ریتی دواکه‌وتووی ناسێوناڵستی و عه‌شایه‌ریه له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستاندا. نزیکه‌ی بیست ساڵ قه‌تڵ و عام کردنی ژنانی کوردستان له سای ده‌سه‌ڵاتی نه‌گریسی ناسێۆناڵزمدا و له‌لایه‌ن بانده بکوژه‌کانی " دوعاکان"ی کوردستانه‌وه به‌ڕێوه چووه.
ئه‌م تاوانه به‌رفراوانه به تۆقاندن و ئیعدام کردن به‌ری پێناگیریت، ژیرده‌ستی ژنان و به ده‌رجه دوو دانانی ژنان و نایه‌کسانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ژنان جارێکی تر کوشتن و توند وتیژی دژی ژنان به‌رهه‌م دێنێته‌وه، به ناسێوناڵ عه‌شایه‌ره‌کانی کورد ئه‌م تاوانه چاره‌سه‌رناکرێت.ئێمه کۆمۆنیستاکان ئه‌وه دوو ده‌یه‌یه له‌کوردستان ئه‌م خه‌باته هه‌مه‌لایه‌نه‌مان ده‌ست پێکردوه، ئه‌مه کاری ئێمه‌یه به ئێمه ده‌کرێت.
ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق وکوردستان بۆ داسه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵیان ئیعدامیان کردوه‌ته ده‌سکه‌لای ده‌ستیان و ڕۆژانه خه‌ریکی به‌کۆمه‌ڵ ئیعدام کردنی خه‌ڵکن له‌سه‌راسه‌ری عێراقدا، له‌هه‌ر شوێنه‌ی به‌بیانوویه‌که‌وه، له‌جێگایه‌ک به ناوی نه‌هێشتنی کوشتنی ژنان و له شوێنێکی تر به‌ناوی نه‌هێشنی تیرۆره‌وه، ئامانج له کوشت وکوشتار له‌م ئیعدام کردنانه بێجگه له هه‌وڵی داسه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی له‌رزۆکیان شتێکی تر نیه.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق بانگه‌وازی سه‌رجه‌م خه‌ڵکی کوردستان و عێراق ده‌کات بۆ وه‌ستانه‌وه به دژی حوکمی ئیعدامی سه‌دان که‌س له‌زیندانه‌کانی عێراق و کوردستان که هه‌ر ئێستا چاوه‌ڕوانی په‌تی سێداره‌ن.
هه‌روه‌ها حزب به‌نگه‌وازی سه‌رجه‌م ژنان و پیاوانی ئازادیخواز و یه‌كسانی خواز و بزووتنه‌وه‌ی یه‌کسانی خوازی ژنان ده‌کات ڕێگه نه‌ده‌ن کێشه‌ی ژنان و کوشتنی ژنان بکه‌نه هۆیه‌ک بۆ به‌ڕی خستنی تاوانیکی گه‌ره‌تر و فراوانتر له دژی کۆمه‌ڵگه وخۆڵ بکه‌نه چاوی خه‌ڵک و به کارهێنانی ئیعدام وه‌ک هۆیه‌ک بۆ تۆقاندنی سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵگه. هه‌روها حزب ڕاده‌گه‌یه‌نێت رزگاری ژنان له ناساندنی یه‌کسانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ژنان و پیاو و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و یاسا‌و ده‌ستوور و دام ده‌زگایانه‌دایه که ئه‌په‌رتایدی ژن ده‌سه‌ڵمێنن و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تیکی سیکولار له‌سه‌ر بنچینه‌ی جیای دین له ده‌وڵه‌ت له په‌روه‌رده‌و فێرکردن مه‌یسه‌ر ده‌بێت.
بژی یه‌کسانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ژن وپیاو
نا بۆ ئیعدام
بژی ئازادی و ئه‌کسانی
بژی سۆشیالیزم
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق
3 شوبات 2010